۱- بە دیهێنان
له سه ره تا، خوا هه موو شتێکی به م شێوه پێک هێنا: ئه و جیهان و هه موو گیان له به رانی له شه ش روژدروس کرد. دوای دروس کردنی زە وی، چوونکە خوا هێشتا هیچ چتێکی شکل نە دا بوو، هه موو شوێنێک تاریکی وخاڵی بوو. بڵام ڕوحی خوا له سه ر هه موو ئاوه کان بو.
داوترخوا وتی: «ڕووناکایی ببێت» و ڕووناکایی بوو. خوا سه یری کرد ڕووناکایی باشه و نێوی نا « ڕوژ». و خوا تاریکی لە ڕووناکایی جیا کردەوە و نێوی نا «شە و». خوا ڕووناکی لە ڕۆژی یە کە م بە دی هێنا.
لە ڕۆژی دووهە می به دی هێنان، خوا وتی: « با بۆشایێک لە سه رئاوەکاندا ببێت» جا ئاوا بوو. خوا بۆشایێە کەی نێونا ئاسمان.
لە ڕۆژی سێهە م خوا وتی: « با ئاوەکانی ژێر ئاسمان لە یە ک شوێن کۆببنەوە و وشکانی دەر بکەوێت.» ئه و ناوی وشکی نا «زه وی» و ناوی ئاوه کانی نا «ده ریا». خوا سە یری کرد کە هە رچێکی کە دروس کردوە باشە.
داوترخوا وتی: « گیاو دارە جۆراوجۆرە کان لە سە ر زەوی بەر هە م بێن» ووا بوو. خوا سە یری کرد کە هە رچێکی کە دروس کردوە باشە.
لە چوارەم ڕۆژی بە دی هێنان،خوا ۆتی: «لە ئاسمان ڕووناکایی بێت.» وبە م جۆرە بوکە خوا خۆر، مانگ و ئە ستێرەکانی دروس کرد تا زە وی ڕوون کە نە وە. کە واتە ڕۆژ، شە و، وە رزە کان وساڵە کان لە یە ک جیا بوونه وه، خوا سە یری کرد کە هە رچێکی کە دروس کردوە باشە.
ڵە ڕۆژی پێنجم، خوا وتی: « گیان له بەرانی ناو ئاو، ،دە ریا پڕ کە ن و باڵندەکان لە ئاسمان دا هەڵفڕن.» کە واتە ئه و هەموو گیان له به رانی ناو ئاوو باڵنده کانی دروس کرد. خوا سە یری کرد کە هە رچێکی کە دروس کردوە باشە و بەرەکەتی دان.
لە شە شە م ڕۆژی بە دی هێنان،خوا ۆتی: « زه وی له هەموو جۆر گیان له به رێک پر بێت» و هە رچێ وا خوا وتی ئە نجام درا. ئەوئاژەڵانە، درنده کان، خزۆکە کان، گە ناورکان بوون. خوا سە یری کرد هە رچێکی دروس کردوە باشە و ڕازی بوو.
دواترخوا ۆتی:« با ئێنسان لە سە ر وێنەی خۆمان دروس بکە ین تا بە سە ر زەوی و گیان لە بە ران حوکومه ت بکات.»
ئینجا خوا هێندێک خۆڵی هە ڵگرت، ئە وی بە شێوەزاری ئینسان دروس کرد وهەناسەی ژیانی فوو کردە کوونە لووتی. خوا ناوی نا ئاده م وباخێکی گە ورەیی بووی پێک هێنا تا لە وێ ژیان بکات وئاگاداریبێت.
خوا دو داری تایبە تی لە ناو باخە کە دا دانا، دانێکیان داری ژیان و ئە وتر داری ناسینی چاک و خڕاپ. خوا بە ئادە می وت کە ئە توانێت لە میوێ تە واودارە کانی باخ بخۆیت بێجگە لە میوی داری ناسینی چاک و خڕاپ. ئە گە ر له میوه ی ئه و داره بیخواردایێت، ئه مرد.
داوتر خوا وتی: «باش نیە کە ئادە م بە ته نیا بمێنێت.» حه یوانه کان، نە یان دە توانی هاودە مێ باش بۆ ئادە م بن.
لە ئەنجامدا خوا ئادە می خستە نێو خە وێکی قووڵ. دوای ئە وە یە کێک لە پەراسووەکانی دەرهێنا و له و، ژنی دروس کرد و هێنای بۆلای ئاده م.
کاتێک ئادە م سە یری کرد، وتی: « ئەمە شێوەی من دەدا. ناوی ئه نیم ژن، چوونکە لە پیاو گییراوە.» لە بە ر ئە وە پیاو دایک وباوکی خۆی بە جێ دەهێڵێت و لە گەڵ هاوسەرەکەی پەیوەندی ئەکات، ئیتر دەبنە یەک جەستە.
خوا پیاوو ژنی وە ک خۆی بە دی هێنا، ئەوانی بەرەکەت دا و فە رمووی: «زیا بن و منداڵ بهێنن و زە وی پڕ کە ن.» وخوا سەیری کرد هە موو ئەوەی کە دروستی کردبوو باش بوو و دڵخۆش بوو. هەموو ئەمانە لە ڕۆژی شەشەم ڕوی دا.
بە هاتنی ڕۆژی حە وتم، خوا کاری بەدیهێنانی کۆتایی هێنا، ڕۆژی حەوتەمی بەرەکەتدارو موقەددەس کرد؛ چوونکە خوا کاری بەدیهێنانی تواو کرد، ئارامی گرت. بە م شێوازە خوا جیهانو هەموو مه خلووقاتی دروس کرد.
چیرۆکێ وه رگیر اوه لە کتێبی موقەددەس (کتێبی سەرەتای بە دیهێنان فەسڵی ۱و۲)
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).