۲- هاتنی گوناح بە جیهان
ئادەم و ژنەکەی لە باخێکی جوان کە خواوەند بۆ ئەوانی دروس کردبو، بە خۆشی ژیانیان دەکرد. ئەگەرچی ڕووت بوون،شەرمیان نەدەکرد چوونکه هێشتا گوناح نە هاتبووە نێو دنیایە. ئەوان زۆرجار لە باخ دا قه ده میان لێ ئەدا ولەگەڵ خوا قسەیان دەکرد.
بڵام مارێکی تەڵەکەباز لە باخە که دابوو. ئە و مارە لە ژنەکەی پرسی: « ئه وه ڕاستەکەخوا ئێوەی لە خواردنی میوە ی هە موو دارەکان بەرگیری کردوۆە؟
ژنەکە وڵامی داوە: «ئێمە ئیزنمان هە یە لە هە موومیوەی دارەکان بخۆین بێجگە لە داری ناسینی چاک وخڕاپ. خوا بە ئێمە ی وتووە: « ئەگەر ئیوه له میوەی ئه و داره بخۆن و یا تەنانەت دەستیشی لێ بدەن، ئەمرن.»
مار بە ژنەکەی وت: «ئەمە دروس نیە! ئێوە نامرن. خوا ئەزانێت ئەو کاتە کە ئێوە لە میوە ی ئەو دارە بخۆن،هەروەکوو خوا چاک لە خڕاپ ئە ناسنە وە.»
ژن دی میوه ی ئه و داره جوانه و بەتام دیاره. ئه و کەئەی ویست هەموو شتێک بزانێت، میوەیێکی له دارەکه کردەوه و خواردی. ئینجا لەو میوه ی به مێردەکەی دا و ئەویش خواردی.
له پڕا، چاویان کراوه و له ڕووتی خۆیان ئاگاداربوون. ئادەمووهاوسەرە کە ی هەوڵیان دا تابە گەڵای دارە کان ڕووتی خۆیان داپۆشن.
ئینجا ئاده م و هاوسه ره که ی دەنگی خوایان بیست کە لە نێو باخا بە ڕێدا ئە چوو. ئه وان خۆیان له خوا شارده وه. خوا وتی: « ئادە م لە کوێی؟» ئادەم وڵامی داوە: « دەنگی تۆم لە باخ دا بیست و چوونکه ڕووت بووم ترسام، خۆمم شاردەوە.»
دواتر خوا پرسی: «کێ به تۆی وت که ڕووتی، ئایا له میوه ی ئەو داره ت خواردوه که بەرگیریم کردبو؟» ئادە م وڵامی دا:« ئه م ژنه که به منت به خشیوه، له و میوەی پێ دام.» جاخوا له ژنەکه پرسی: « ئه وه چه کارێک بو که کردت؟» ژن وتی: «مار فریوی دام.»
خوا بە ماری وت: « تو نەفرەتیت. بە سە ر سکا ئە خزیت و خۆڵ ئەخۆی. تۆ و ژن لە یەک تر نەفرەت تان دەبێ و هەروەها نێوان نەسڵی تۆ و نەسڵی ژن دوژمنایەتی دەخەم. کەسێک لە نەسڵی ژن سەری تۆ پان دەکاتەوە و تۆش پاژنەی ئەو دە کوتیت.»
دواتر خوا بە ژنی وت: «ژان گرتنت زۆر ئەکەم، ئارەزووت بۆ میرده که ت دەبێت و ئەویش بەسەرتدا زاڵ دەبێت.
خوا به پیاوی وت: « چوونکە گوێت لە قسەی ژنەکەت گرت و له من سەرپێچیت کرد، زەوی له ژێر لەعنەت ئە بێ و تو به زەحمه تی زۆر، نان پەیا ئەکەی. ئاخرسە رئه مریت و جه سته ت به خۆل ئه گه رێته وه.» ئادەم ناو ژنەکەی نا حەوا که به مانای ژیان بەخشە؛ چوونکە ئەو ئە بێ دایکی هەموو ئینسانە کان بێت. خوا جلو و به رگی له پێستی حەیوانەکان بۆ کردن.
دواتر خوا وتی: « ئێستا کە ئینسان وە کوو ئێمەی لێ هاتووە و چاک وخڕاپ لەیەک ئە کاتەوە، نابێ ڕێگای پێ بدرێت کە لە میوەی داری ژیان بخوات و هەتاهەتایە بژیێت.» کە واته خوا ئەوانی لە ئەو باخە جوانە دەر کرد. ئه و له به ر درگای باخ، چه ند فریشته ی زۆرداری دانا که نه هێڵن له میوه ی داری ژیان بخۆن.»
چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس( کتێبی سەرەتای بەدیهێنان فەسڵی 3 )
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).