۳-لافاو

۳-لافاو — تصویر 1

پاشی ساڵانی زۆر، ژماره ی ئینسانە کانی سەر زەوی زۆربووەوە. ئەوان ئەوندە تووڕه و هار بوون کە خوا بڕیاری دا تەواوی دنیا بە لافاوێکی زۆر گەورە لەناوبا.

۳-لافاو — تصویر 2

بڵام خوا لە نووح ڕازی بو. ئەو پیاوێکی عادڵ بوو کە لە نێوان شه رووره کان دەژیا. خوا نووحی لە بڕیارەکە ی خۆی سە بارە ت بە ئەو لافاوە گە ورە ئاگا دار کرد. ئەو بە نووحی فەرموو کە کەشتیێکی گەورە دروس کات.

۳-لافاو — تصویر 3

خوا بە نووحی فەرموو کە کەشتیەکەی بە درێژاییی ۱۴۰ گەز،پانایی ۲۳ گەز و بەرزایی ۱۳/۵ گەز دروس کات. نوح ئه بوایه ئه و که شتیە سێ ته به قه له داری سه رو دروس ئه کرد. که شتی ئه بوایه سه قف، دیوی زۆر و په نجێره یشی ببێت. کە شتی بە ئە م بۆنەو ساز ئە کرا تا نووح بنە ماڵە کەیوو چوارپێان ناو وشکی لە ڵافاو بپارێزێت.

۳-لافاو — تصویر 4

نووح گوێ له خوا گرت. ئه و و سێ کوڕه که ی که شتیه که یان هر وا که خوا فه رمانی دا بوو، دروس کرد. چوونکه کە شتیە کە زۆر گە ورە بوو، چە ن ساڵ وە ختی برد تا ساز بکرێت. نووح خه ڵکی وریا کرد که لافاو دێت و ئه وان ئه بێ به خوا بگەرێنەوە . بڵام ئەوان بڕوایان بە قسەی نووح نەکرد.

۳-لافاو — تصویر 5

خوا هه روە ها فەرمانی دا کە نووح و بنە ماڵە کە ی خواردنی بێ کەم وزیا بۆ خۆیان و حه یوانه کان کۆ کە نە وە. ئەوکاتە کە هەمووشتێک سازبو،خوا بە نووحی ۆت کاتی هاتوە تا هەشت نەفەر واتا ئەو،ژنەکەی،سێ کوڕ و بوکەکانی بچنه نێو کەشتیەکەوە.

۳-لافاو — تصویر 6

خوا له هه ر حه یوان و باڵنده، جووتێک نێر و مێی بو لای نووح نارد تا بچنه نێو که شتیه که و له کاتی لافاوه که له ئامان بن. هەروەها خوا، حه وت جووت نێر و مێی لە تەواوی حەیواناتێک کە شایانی قووربانی بوون ناردی. کاتێک هەموویان چوونه ناو که شتیه که، خوا درگای که شتیه که ی به ست.

۳-لافاو — تصویر 7

ئینجا باران چڵ ڕۆژ بی ئه مان باری و ئاو له زه وی هه ڵ ئەقوڵی بەو جۆرە که هەموو شتێک، ته نانه ت کێوه به رزه کانیشی، داپۆشاندبوو.

۳-لافاو — تصویر 8

تەواوی گیان لەبەرەکان کەلە سه ر وشکی ژیانیان دەکرد، جگەلە ئینسانه کان وحەیوانەکانی نێو کەشتیەکە تیاچوون. که شتیه که له سه ر ئاو ماوه و هەمووشته کانی نێوی له نووقم بوونه وه نەجاتیان بوو.

۳-لافاو — تصویر 9

دوای وەستانی باران،کەشتییەکە ماوه ی پێنج مانگ لە سەر ئاو بوو و لەو ماوەیەدا ئاوی ڕۆبار ده ستی به دابه زین کرد. ئینجا ڕۆژێک که شتیه که له سه ر کێوێک وێستا. بڵام دنیا هێشتا له ژێر ئاو بوو. له پاش سێ مانگ لوتکه ی کێوه کان ده رکه وت.

۳-لافاو — تصویر 10

دوای چل ڕۆژ، نووح قەلەڕەشێکی بوو پەیدا کردنی زەوی وشک نارده دەرەوه. قەلەڕەشه کە هەڵفڕی بڵام وشکانی نەدۆزیەوە.

۳-لافاو — تصویر 11

پاشان نووح کۆترێکی نارد. بڵام کۆترەکەش نەیتوانی زەوی ویشک پەیدا بکات، ئینجا گەڕایەوە بۆ لای نووح. حەفتەیێک دواتر، کوترەکەی دیسان نارده وه و کوتره که به گەڵایێکی زه یتونه وه گه ڕایه وه ناو که شتیه که! ئاو دا به زیبوو گیاکان گەشەیان کردوو.

۳-لافاو — تصویر 12

نووح یەک حەفتەی دیکه چاوەڕێی بوو و کۆترەکەی بوو سەیێم جار نارد. ئەم جارە کۆترەکە نەگەڕاوە. ئاو دابه زیبوو و کوتره که جێگه یێکی له سه ر وشکی دوزی بوو وه.

۳-لافاو — تصویر 13

دوو مانگ دوایە خوا بە نووحی فەرموو: «لە گەڵ بنەماڵە که ت وحەیوانه کان لە کەشتیەکە بڕۆنە دەرێ. زیا بن و منداڵ بهێنن و زەوی پڕ کەن.» ئینجا نووح و بنەماڵەکەی لە کەشتیەکە هاتنە درێ.

۳-لافاو — تصویر 14

نووح دوای چۆڵ کردن کەشتییەکە، قوربانگاهێکی دروس کرد و لەو حەیوانانەی کە بەو مەبەستە هێنا بووی قوربانی کرد. خوا لەم کارەی نووح ڕازی بوو و بنەماڵەکەی بەرەکەت دا.

۳-لافاو — تصویر 15

ئینجا خوا بەم جۆرە بڵێنی دا:«ئیتر زەوی سەبارەت بە شەرارەت ئینسان، بە لافاو، نەحلەت ناکەم یا لەناوی نابەم؛ هەرچەن دڵی ئینسان لە مناڵیە وە تاوانبارە.»

۳-لافاو — تصویر 16

ئینجا خوا بە نیشانەی بڵێنی خۆی، یەکەم کۆڵکەزێڕینەی لە ئاسمان دا دیاری کرد. هەرکات کۆڵکەزێڕینە لە ئاسمان دەرئەکەوێت، خوا و قەومەکەی بڵێنی ئەویان لە بیر دێتەوە.

چیرۆکێ وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس (کتێبی سەرەتای بەدیهێنان فەسڵی ۶تا۸)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).