۴- بە ڵێنی خوا لەگەڵ براییم
پاشان چەند ساڵ له بۆرانەکەی زەمانی نووح، ژمارەی ئینسانەکان دیسان زیادی کرد. ئەوان دیسانەکە سەبارەت بە خوا ویەکتر گوناحیان دەکرد و چونکە هەموویان بە یەک زمان قسەیان دەکرد، بەجێ گوێ دان بە حوکم خوا و بڵاو بونەوە وپڕ کردنی زەوی، له یەک جێ کۆ بوونەوه و دەستیان پێ کرد به دروس کردنی شارێک بۆ خۆیان.
ئەوان زۆر لەخوڕازی بوون و نەیان ئەویست به شێوەی فەرمانەکانی خوا ژیان بەسەر بەرن و تەنانەت دەستیان کرد بە سازکردنی بورجێکی بەرز کە بەرەو ئاسمان دەچوو. خوا دی کە ئەگەر ئەوان لەسەر شیرارەتەکەیان بەردەوام بن، تووشی گوناحانی زۆر دەبن.
لەبەر ئەوە خوا زمانی ئەوانی بە زمان هایێک جۆراوجۆر گۆڕاند و ئەوانی لە سەرتاسەری دنیا پرژوبڵاو کرد. شارێک وا ئینسانەکان دروس کردنیان دەست پێ کرد، بابێل، ناو نرا کە مەعنای « شێواوه».
خوا دوای سەدان ساڵ لەگەڵ پیاوێ بە ناوی ئەبرام قسەی کرد. خوا بەوی وت:« نیشتمان و وڵاتی خۆت به جێ بێڵا و بڕو بەرەو دیارێک که من نیشانت ئەیەم. من بەرەکەتت ئەدەم و لە تۆ قەومێ گەورە پێک ئەهێنم. من ناو تۆ گەورە ئەکەم. کە سانێ کە بە تۆ بەرەکەت بدەن بەرەکەت ئەدەم و ئەوانەی وا تۆ بە نەفرەت بکەن، نەفرەتی ئەکەم، هەموو بنەماڵەکانی سەر زەوی لە ڕێگەی تۆوە بەرەکەتدار دەبن.»
ئەبرامیش گۆێ له خوا گرت. ئەو هاوسەرەکەی سارای، خزمەتکارەکان وماڵ و سامانی خۆی هەڵگرت و بۆلای وڵاتی کەنعان کە خوا بەوی نیشان دابوو، ڕۆی.
ئەو کاتە کە ئەبرام چووە نێو کەنعان،خوا فەرمووی: «دەور و بەری خۆت ببینە،تەواوی ئەم وڵاتە کە ئەیبینی بە تۆ و منداڵەکانت ئەیبەخشم.» ئەمجار ئەبرام لە ئەو وڵاتە،جێگیر بوو.
لەوێ پیاوێک بو به ناوی مێلکی سێدێق که کاهێنی خوای مەزن بوو. ئەبرام ئەوی لە کۆتایی یەکێک لە شەڕەکانی دا بینی. مێلکی سێدێق، ئەبرامی به رەکەت دا و وتی: «خوای مەزن که خاوەنی هەموو ئاسمان و زەویه، ئەبرام بەرەکەت بات.» ئینجا ئەبرام یەک له ده بەشی ده ست کەوتەکانی شەڕی به مێلکی سێدێق بەخشی.
چەند ساڵ تێ پەڕ بوو، بڵام ئەبرام و سارای، هێشتا منداڵێکیان نه بوو. خوا لەگەڵ ئەبرام قسەی کرد و دیسان بەڵێنی دا که کوڕێکیان پێ ئەبەخشێ و له نەسڵی ئەو منداڵانی زۆر به دی دێن کەوەک ئه ستێرەکانی ئاسمان زۆر ئەبن. خوا ئەبرامی عادڵ حسێب کرد. چونکە ئەو بڕوای بە بەڵێنی خوای کردە بوو.
جاخوا لەگەڵ ئەبرام پەیمانێکی بەست. هەروایە کە پەیمان قەول وقەرارێکی دوو لایانەیە کە هەردولا عەهد دەکەن تا کارێکی بۆ یەک بکەن. بڵام سەبارەت بە ئەبرام،خوا وەختێ ئەم پەیمانەی بەست کە ئەبرام لە خەوێکی قووڵا بوو. لەگەڵ ئەوەش دا ئەبرام دەیتوانی دەنگی خوا بژنەوێت. خواوتی: «من لە جەستەی خۆت کوڕێک بە تۆ ئەبەخشم و وڵاتی کەنعان بە نەسڵی تو ئەدەم.» بڵام ئەبرام هێشتا کوڕێکی نەبوو.
چیرۆکێ وه رگیراوه له کتێبی موقەددەس ( کتێبی سەرەتای به دیهێنان فەسڵی ۱۱ تا ۱۵ )
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).