۵- کوڕی بەڵێن

۵- کوڕی بەڵێن — تصویر 1

دە ساڵ دوای کۆچ کردن به وڵاتی کەنعان ،ئەبرام و سارای هێشتا مناڵێکیان نەبوو. ئینجا سارای هاوسەری ئەبرام پێی وت: «ئێستا کە خوا ئیزنی نەداوە تا من مناڵێکم هەبێت و ئیستە کە من بۆ دوو گیان بوون زۆر پیرم، لەگەڵ خزمەتکارەکەم هاجەر هاوسەرگیری بکه تا بتوانێت بۆ من منداڵێک به دونیا بێنێت.»

۵- کوڕی بەڵێن — تصویر 2

ئینجا ئەبرام لەگەڵ هاجەر هاوسەرگیری کرد. هاجەر کوڕێکی بە دونیا هێنا وئەبرام ناوی نا ئیسماییل. بڵام سارای بەخێڵی بە هاجەر ئەکرد. ئەوکاتەی کە ئیسماییل بوو بە سێزدە ساڵە،خوا جاڕێکی تر لەگەڵ ئەبرام قسە ی کرد.

۵- کوڕی بەڵێن — تصویر 3

خوا فەرمووی: «من خوای لێ هاتوی بێ وێنەم ولەگەڵ تۆ پەیمانێک ئەبەستم.» ئەوکاتە ئەبرام بە دەرگای خوا چۆکی دادا. خوا‌ هەروەها بە ئەبرامی فەرموو:« تو ئەبی به باوکی چەند خێلێکی زۆر. من وڵاتی کەنعان به میرات دەدم بە تۆ و بە نەسڵی تۆ و هەمیشە خوای ئەوان دەبم. تۆیش ئەبێت تەواوی کوڕەکانی بنەماڵەکەت خەتێنه بکەیت.»

۵- کوڕی بەڵێن — تصویر 4

«هاوسەرەکەت سارای، کوڕێک دێنێت کە مناڵی بەڵێن ئەبێت. ناوی بنێ ئیسحاق. من لەگەڵ ئەو وەعد ئەکەم و نەسڵێکی گەورەی لێ به دی ئەهێنم. لە ئیسماییلیش قەومێکی گەورە پێک دێنم، بڵام پەیمانی من لەگەڵ ئیسحاق دەبێ.» دوای ئەوە خوا ناوی ئەبرامی گوڕی بە براییم، بە مانای باوکی قەومەکان. هەروەها خوا ناوی سارای به ساره گوڕی که به مانای « شازاده» یه.

۵- کوڕی بەڵێن — تصویر 5

ئەو ڕۆژە براییم هەموو کوڕەکانی خێڵی خۆی خەتێنە کرد. دوای یەک ساڵ، ئەو وەختە وا براییم سەد ساڵ و سارە نەوەد ساڵی بوو،سارە کوڕێکی بوو. هه روەها که خوا ویستبوی، ناویان نا ئیسحاق.

۵- کوڕی بەڵێن — تصویر 6

ئەو کاتە که ئیسحاق بووە کوڕە جاحێلە، خوا ئیمانی براییمی تاقی کردەوە و وتی: «تاقانە کوڕەکەت ئیسحاقم بۆ قوربانی بکە». براییم جارێکی تر گوێی بە خوا دا وئامادە بووتا کوڕەکەی قوربانی بکات.

۵- کوڕی بەڵێن — تصویر 7

کاتێک که براییم و ئیسحاق بەرەو قوربانگاه ئەرۆیشتن، ئیسحاق پرسی: «باوکه، دار بۆ قوربانی ئامادەیە،بڵام بەرخی قوربانی لەکوێیە؟» براییم وڵامی دایەوە:« کوڕم خوا بەرخی قوربانی ئامادە ئەکات.»

۵- کوڕی بەڵێن — تصویر 8

ئەوکاتە کە ئەوان بە قوربانگاە گەیشتن، براییم کوڕەکەی به تەناف بەست و ئەوی لەسەر قوربانگا دانا. براییم ئەیویست کوڕەکەی بکاته قوربانی که خوا فەرمووی: «دەست ڕاگرە!سەدەمە بە کوڕەکە مەگەیێنە! ئیستا زانیم کە تۆ ترسی منت لە دڵدایە،چونکە تاقانە کوڕەکەت لە من درێغ نەکرد.»

۵- کوڕی بەڵێن — تصویر 9

براییم لەو نزیکانە، بەرانێکی دی کە لەناو دەوەنێک گیری خواردبوو. خوا بەرانەکەی بە جێ ئیسحاق بۆ قوربانی ئامادە کردبوو. براییم بە دڵخۆشیەوە بەرانەکەی به خوا پێشکەش کرد.

۵- کوڕی بەڵێن — تصویر 10

ئینجا خوا به براییمی وت: «هەروا که تۆ ئاماده بووی تا هەموو شتێکی خۆت، تەنانەت تاکه کوڕەکەت به من ببەخشی، منیش بەڵێنت پێ ئەدەم کە بەرەکەتت پێ بدەم.نەسڵی تۆ له ئەستێرەکانی ئاسمان زیاترئه بێت. لەبەر ئەوەی کە گوێت بە من دا ،تەواوی بنەماڵەکانی زەوی لە ڕێگای بنەماڵەکەی تۆ بەرەکەت ئەگرن.

چیرۆکێ وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس :(کتێبی سەرەتای بەدیهێنان فەسڵی ۱۶تا۲۲)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).