۶- خوا بۆ ئیسحاق پێک دێنێت.
ئەو کاتەی کە براییم بە پیری و کوڕەکەی ئیسحاق به جەوانی گەیشتوو، براییم یەکێک له خزمەت کارانی خۆی نارد بۆ شار و نیشتمانی خۆی بۆ ئەوەی که لەوێ هاوسەرێک بۆ ئیسحاق بهێنێت.
دوای سەفەرێکی درێژ بۆ وڵاتێ که خزم و کەسی براییم لەوێ دەژیان، خوا ئه و خزمەت کارەی برد بۆ لای رێبێکا که نەوەی برای براییم بوو. ئەو نەوەی برای براییم بوو.
رێبێکا قەبووڵی کرد که بنه ماڵەی خۆی به جێ بهێڵێ و لەگەڵ ئەو خزمەت کاره بچێت بۆ ماڵی ئیسحاق. هەرئەوەی که گەیێشتن ئیسحاق لەگەڵ ئەو زەماوندی کرد.
دوای ماوەیێکی زۆر، براییم مرد و خوا بەو پەیمانە کە لەگەڵ براییما بووی، ئیسحاقی بەرەکەت دا. یەکێ لە بەڵێنەکانی خوا لە ئەو پەیمانەدا ئەوە بوو کە براییم، نەسڵێکی بێ ژوماری ئەبێت. بڵام رێبێکا هاوسەری ئیسحاق توانای مناڵ بوونی نەبوو.
خوا ئیزنی دا بە دۆعای ئیسحاق، رێبێکا دوانە لە سکیا بێت. ئەو دوو منداڵە، بەر لەوەیکە بە دنیا بێن، لە مناڵدانی رێبێکا بەیەکەو شەریان ئەکرد و بەو بۆنەوە رێبێکا هۆی ئەوەی لە خوا پرسیار کرد.
خوا به رێبێکای وت:« تو دوو کوڕ به دونیا ئینی. لە هەر دووکیان دوو نەتەوەی جێواز پێک دێ. ئەوان هەمیشە لەگەڵ یەکا شەڕ ئەکەن، بڵام قەومی کوڕی گەورەتر لە قەومی کوڕی بچوک تر فەرمان ئەبەن.»
ئەوکاتە کە کوڕەکانی ڕێبێکا بە دنیا هاتن، یه که م کوڕ، سوورهۆڵ بوو جه سته ی پڕ له مو بوو، ئە وان ناویان نا عیسو. دوای ئەوە دوهەمین کوڕ کە پاژنەی عیسوی لەدەستا بوو بە دنیا هات، ناویان نا یاقوب.
چیروکێ وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس(کتێبی سەرەتای بەدیهێنان فەسڵی ۲۴ آیە کانی ۱تا۲٥ و فەسڵی ۲٦)
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).