۷- خوا بە یاقووب بەرەکەت ئەدات

۷- خوا بە یاقووب بەرەکەت ئەدات — تصویر 1

ئەو دوو کوڕە گەورە بوون. عیسوو ڕاو کردنی پێ خۆش بوو بەڵام یاقووب لەماڵەوە بوو. رێبێکا یاقووبی خۆش ئەویست. بەڵام عیسوو خۆشەویست ئیسحاق بوو.

۷- خوا بە یاقووب بەرەکەت ئەدات — تصویر 2

ڕۆژێک عیسوو بە برسیەتی لە ڕاو گەڕاوە. عیسوو بە یاقووبی وت: «دەکرێ تۆزێک لەو چێشتەت بدەی بە من.» یاقووب لە وڵامی دا وتی: «هەوەڵ بەڵێنم پێ بدە کە تۆش نۆبەرایەتیەکەی خۆتم پێ ببەخشی» لەبەر ئەوە عیسوو قەولی دا کە هەموو تایبەتەکانی کوڕەگەورەی خۆی بە یاقووب ببەخشێت. ئینجا یاقووب تۆزێک چێشتی دا بە عیسوو .

۷- خوا بە یاقووب بەرەکەت ئەدات — تصویر 3

کاتێک ئیسحاق دەیویست که بەرەکەتی خۆی به عیسوو بدات، رێبێکا به فێڵەبازی یاقووبی به جێ عیسوو نارده ژوری ئیسحاق. ئیسحاق پیربوو و ئیتر نەی دەتوانی به جوانی ببینێت. یاقووب جلەکەی عیسووی لەبەر کرد و مل و باڵەکانی خۆی بە پێس بزن داپۆشی.

۷- خوا بە یاقووب بەرەکەت ئەدات — تصویر 4

یاقووب چوو بۆ لای باوکی و وتی: «من عیسووم و هاتوم که بەرەکەتم بدەی.» کاتێک ئیسحاق دەستی له موی بزنەکه دا و بۆنی جلەکانی کرد، وای زانی که عیسوو هاتوەته لای و بەرەکەتی دا.

۷- خوا بە یاقووب بەرەکەت ئەدات — تصویر 5

عیسوو نەفرەتی لە یاقووب بوو،چونکە ئەو نۆبەرایەتی و بەرەکەتی لێ دزی بوو. لەبەر ئەوە نەخشەی کێشا تا دوای مردن ئیسحاق، یاقووب بکوژێت.

۷- خوا بە یاقووب بەرەکەت ئەدات — تصویر 6

بەڵام رێبێکا لەم بیرۆکه ئاگادار بوو. ئه و و ئیسحاق، یاقووبیان نارده شوێنێکی دوور بۆ لای خزمەکانی رێبێکا.

۷- خوا بە یاقووب بەرەکەت ئەدات — تصویر 7

یاقووب چەند تەمەنێکی زۆر لای خزمەکانی رێبێکا ژیانی کرد. لەو کاتەدا، هاوسەرگیری کرد و بوو به خاوەنی دوانزه کوڕ و یەک کچ. خوا ماڵ و سامانێکی زۆری بە یاقووب بەخشی .

۷- خوا بە یاقووب بەرەکەت ئەدات — تصویر 8

دوای بیست ساڵ دوری لە ماڵەکەی لە کەنعان، یاقووب لەگەڵ بنەماڵەکەی و خزمەتکارەکانی و هەموو ڕانەکەی خۆی گەڕاوە بۆ ئەوێ.

۷- خوا بە یاقووب بەرەکەت ئەدات — تصویر 9

هەرچەند که یاقووب زۆر پەرێشان بوو، چونکە گومانی ئەکرد کە عیسوو لە سەر کوشتنی ئەو بەردەوامە. لەبەر ئەوە ژمارێکی زۆر لە ماڵاتەکانی بە پێشکەشی بۆعیسوو نارد. خزمەت کارێک که ئەو ئاژەڵانەی برد بۆ عیسوو، پێی وت: «ئه م ئاژەڵانه له لایەن خزمەت کارەکەت یاقووب به تۆ پێشکەش ئەکرێ. خۆیشی بەم زوانه ئەگاته ئیره.»

۷- خوا بە یاقووب بەرەکەت ئەدات — تصویر 10

بەڵام عیسوو ئیتر نەیدەویست به یاقووب ئازار بگه یێنێت و له دیتنی زۆر دڵخۆش بوو. یاقووب به ئاشتی و ئارامی له کەنعان ئەژیا. دواتر ئیسحاق مرد و یاقووب و عیسوو ناشتیان. پەیمانێک که خوا لەگەڵ براییم بەستبووی، له پاش ئیسحاق به یاقووب گەیشت.

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەدده س( کتێبی سەره تای به دیهێنان فەسڵی ۲۵ ئایاتی ۲۷ تا ۳۵ و فەسڵی ۲۹)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).