۸- خوا یوسف و بنەماڵەکەی ڕزگار ئەکات
پاشان چەند ساڵ، ئەوکاتە کە یاقووب پیاوێکی بەتەمەن بوو، یوسف کوڕە خۆشەویستەکی نارد تا لە سڵامەتی براکانی کە خەریکی لەوەڕاندنی مەڕەکان بوون خەبەر بهێنێت.
براکانی یوسف زۆریان رەق لێی بوو، چونکه یاقووب ئەوی زۆرتر خۆش ئەویست و یوسفیش خەونی دی بو که بەوان فەرمان ڕەوایی ئەکات. جا ئەو کاتە کە یوسف چوو بۆ لای براکانی، ئەوان یوسفیان بە تاجرەکانی به رده، فرۆشت.
پێش گەیشتنی براکانی یوسف بۆ ماڵەوە، ئەوان جلەکەی یوسفیان دڕاند و خوێنی بزنیان پیا کرد. کراسەکەیان نیشانی باوکیان دا که وا بزانێت که حەیوانێکی دەرەنده یوسفی کوشتوه، ئینجا یاقووب زۆر خەمبار بوو.
تاجرەکانی بەردە، یوسفیان برد بۆ میسر. میسر وڵاتێکی گەورە و بەهێز بوو کە لە پاڵ ڕۆباری نیل جێگیربوو. ئەوان یوسفیان بە یەکێک له دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی میسر فرۆشت. یوسف به باشی خزمەتی ئەربابەکەی کرد و خوایش ئەوی بەرەکەت دا.
هاوسەری ئەو پیاوه هەوڵی ئەدا تا لەگەڵ یوسف هاوبەستەر بێت، بەڵام یوسف قەبووڵی نەدەکرد که سەبارەت به خوا گوناح بکات. ئەوکاتە ئەو ژنە تووڕه بوو و به ناحەق یوسفی تاوانبار کرد. ئەو گیرا ونێردرا بۆ بەندیخانه. بەڵام یوسف له بەندیخانەیش به خوا وه فادار ما و خوا بەرەکەتی دا.
پاشان دو ساڵ، یوسف هەر له بەندیخانه ما، هەرچەنده که بێ تاوان بوو. شەوێک فیرعەون (میسریەکان پاشای خۆیان فیرعەون بانگ دەکەن)،دوو خەونی دی کە سەبارەت بەوان زۆر پەشێو بوو. هیچ یەک لە ڕاوێژکارانی فیرعەون نەیانتوانی لە خەونەکانی ئەو سەردەربێنن.
چونکە خوا توانایی داوێژ کردن خەونی بە یوسف دابوو، فیرعەون لە بەندیخانه یوسفی بانگ کردە لای خۆی تا خەونەکەی بۆ ڕون کاتەوە.یوسف بەوی وت:«خوا حەوت ساڵ بەرهەمێکی زۆر دەدا بەڵام لە پاش، حەوت ساڵ قاتی و قڕی دەبێت.»
فیرعەون وەها خۆشی له کردەوەی یوسف هات که ئەوی کرد به دووهەمین پیاوی گەورەی میسر.
یوسف به خەڵکی ڕاگەیاند که له ماوەی حەوت ساڵی زۆری ، خۆراکی کۆ بکەنەوه. دواتر زمانێ کە حەوت ساڵ قاتی وقڕی دەستی پێکرد، یوسف ئەو خۆراکانەی ئەفرۆشت به خەڵک تاکو خواردەمەنی تەواویان بێت.
قاتی و قڕی و وشکەساڵی نەتەنیا میسر بەڵکوو وڵاتی کەنعان، ئەو جێگە وا یاقووب و بنەماڵەکەی ژیانیان دەکرد لەبەری گرتوو.
کەواتە یاقووب کوڕە گەورەکانی خۆی نارد بۆمیسر تا نان و ئازوقەی بێنن.ئەوکاتە کە ئەوان چوون بۆ لای یوسف تا ئازوقەی لێ بکڕن ،یوسفیان نەناسیەوە. بەڵام یوسف ئەوانی ناسی.
یوسف بو ئەوه که بۆی دەرکەوێت براکانی گۆڕاون ئەوانی تاقی کردەوه. ئینجا وتی:«ئەمن یوسفی براتانم ، مەترسن. ئیوه سەبارەت بە من خراپ بوون، بەڵام خوا خراپەی ئێوی بە باشی گەڕاندەوە. وەرن و له میسر ژیان بکەن و من لێره هەمووشتێک بۆ خۆتان و بنەماڵەکانتان پێک دێنم.»
براکانی یوسف گەڕانەوە بۆ ماڵێ، وهەواڵی زیندوو بوونی یوسفیان دا بە یاقووبی باوکیان، ئەو زۆر دڵخۆش بوو.
ئەگەرچی یاقووب پیاوێکی بەتەمەن بوو، لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆچیان کرد بۆ میسر، و لەوێ هەموویان لەگەڵ یەک ژیانیان دەکرد.یاقووب پێش لە مردنی خۆی ،هەموو کوڕەکانی بەرەکەت دا.
قەول و بەڵێنێکی که خوا لەگەڵ براییم بەستبووی، دوای ئیسحاق به یاقووب و دوانزه کوڕەکەی و بنەماڵەکانیان گەیشت. لە نەسڵی دوانزە کوڕی یاقووب، دوانزە تیرەی قەومی ئیسڕاییل پێک هاتن.
چیرۆکێ وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس: (کتێبی سەرەتای بەدیهێنان فەسڵی ۳۷تا۵۰)
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).