۹- خوا موسا بانگ دەکات
دوای مردن یوسف هەموو کەس و کاری لە میسر مانەوە. بۆ ساڵیانی زۆر خۆیان و منداڵەکانیان لەوێ ئەژیان و بوونه خاوەن ماڵ و منداڵی زۆر. میسریەکان بەوانیان ئەوت ئیسڕاییلیەکان.
پاشان سەدان ساڵ ژماری ئیسڕاییلیەکان زۆر زیادیان کردبوو. میسریەکان دیکە، یوسف و یارمەتیەکانی ئەویان لەبیر نەبوو. ئەوان لە ئیسڕاییلیەکان ئەترسان چونکە ژماریان زۆر بوو. دواجار فیرعەونێک که لەو کاته فەرمانرەوای میسر بوو، ئیسڕاییلیەکانی به بەردەی میسریەکان کرد.
میسریەکان له ئیسڕاییلەکان بێگاریان ئەکێشا بۆ سازکردنی بناخه و تەنانەت زۆر یەک لە شارەکان. کاری قورس، ژیانی پێ تاڵ کردبوون، بەڵام خوا ئەوانی بەرەکەت دا و خاوەن مناڵی زۆرتری کردن.
فیرعەون که دی ئیسڕاییلیەکان مناڵی زۆرتریان ئه بێت، به قەومی خۆی فەرمانی دا که تەواوی کوڕه ساواکان بخەنه نێو ڕۆباری نیل و بیانکوژن.
تا ئەوەی که ژنێکی ئیسڕاییلی کوڕێکی بوو. ئەو ومێردەکەی تا کاتێک کە دەیانتوانی، ئه و کۆرپەیانه شاردەوە.
کاتێک که دایک و باوکی منداڵەکه، چیتر نەیانتوانی بیشارنەوه، بۆ بەرگیری له کوشتنی ئەو، کۆرپەکەیان خسته نێو سەوەتەیێک و له نێو ژاژڵەکانی پاڵ ڕۆباری نیل دایان نا، بەڵام خۆشکه گەورەکەی له دورەوه چاوه دێری ئەکرد تا بزانێت چی به سەر دێت.
کچی فیرعەون سەوەتەکەی دی و نێوانی چاو لێ کرد. کاتێک چاوی به کورپەکه کەوت، ئەوی کرد به کوڕی خۆی. ژنێکی ئیسڕاییلی بۆ گرت که شیر به منداڵەکه بات. بێ خەبەر لەوەی کە ئەو ژنە دایکی منداڵەکە بوو.ئەوکاتە کە دایکی منداڵەکە، ئەوی لە شیرخواردن گرتەوە ،ئەوی بردەوە بۆ لای کچی فیرعەون.ئەویش منداڵەکەی ناو نا موسا.
ئەو کاتە کە موسا گەورە بوو، میسریێکی دی کە بەردەیێک ئیسڕاییلی ئەکووتێت. موسا تەقالای دا تا برا ئیسڕاییلیەکەی ڕزگار بکات.
موسا بەم گومانەی کە کەسێک نایبینێت، ئەو میسریەی کوژت و جەستەی شاردەوە. بەڵام کەسێک ئەم کارەی موسای دی.
فیرعه ون بە کاری موسای زانی و هەوڵی دا کە موسا بکوژێت. بەڵام موسا لە میسر هەڵات بو بیاوان وسەروازەکانی فیرعەون نەیانتوانی ئەو بدۆزنەوە.
موسا له بیاوانێکی دور له میسر سەرقاڵی شوانی بوو. لەگەڵ ژنێک لە ئەو وڵاته هاوسەرگیری کرد و بوو به خاوەنی دوو کوڕ.
ڕۆژێک، که موسا ئاگاداری مەڕەکانی خەزورەی ئەکرد، دەوەنێکی دی کە بڵێسەدار بوو بەڵام ناسووتا. ئینجا لێ نزیک بوو تا هۆکارەکەی بزانێت. کاتێک که موسا لێ نزیک بوو، خوا له نێو دەوەنەکه بانگی کرد:«پێڵاوەکانت لە پێت دەربێنا ،چونکە ئەو جێگه کە لێی ڕاوەستاوی، موقەددەسە.»
دواجار خوا وتی: « من ڕەنج و مەینەتی قەومی خۆمم له میسر دیتوه. من تۆ ئەنێرم بۆ لای فیرعەون تا قەومی من له بەردەگی میسر دەر بێنێت. من وڵاتی کەنعان بەوان ئەدەم، وڵاتێک کە بەڵێنی ئەوەم بە براییم، ئیسحاق و یاقووب دابوو.»
موسا وتی: گەر قەوم لە من بپرسن کە کێ منی هەناردوە، چیان پێ بڵێم؟ خوا فەرمووی:«هەم ئەوەی کە هەم.بەوان بڵێ "هەم" منی بۆ لای ئیوە ناردووە.هەروەها بەوان بڵێ کە من یەهووە خوای بابەکانتان براییم، ئیسحاق و یاقووبم .ناوی من هەتاهەتایە ئەمەیە .»
موسا نەی ئەویست بچێته لای فیرعەون، چونکه ئەترسا نەتوانێت به جوانی قسه بکات، بۆیه خوا برای موسا، هاروونی نارد تا یارمەتی بدات.
چیرۆکێ وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس :(کتێبی دەرچوون فەسڵی ۱تا۴)
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).