۱۰- ده بەڵا

۱۰- ده بەڵا — تصویر 1

خوا به موسا و هاروون هوژداری دا که فرعەون دڵ ڕەق ئەبێت. موسا و هاروون چوون بۆ لای فرعەون و وتیان:« ئەمه پەیامی خوای ئیسڕاییله بۆ تۆ: نەتەوەی من ڕزگار که که بڕۆن. » فرعەون گوێ به قسەکەیان نەدا و به جێ ڕزگار کردنی خەڵکی ئیسڕاییل مەجبوریانی کرد که دژوارتر له پێش کار بکەن.

۱۰- ده بەڵا — تصویر 2

فرعەون هەروەها له ڕزگارکردنی خەڵکی ئیسڕاییل سەرپێچی ئەکرد. بەوهۆکارەش خوا ده بەڵای مەترسیداری بۆ میسر نارد. بەو بەڵایانه، خوا به فرعەونی نیشان دا که هێزی له فرعەون و هەموو خواکانی میسر زۆرتره.

۱۰- ده بەڵا — تصویر 3

خوا ئاوی ڕۆباری نیلی کرد به خوێن. بەڵام فرعەون، هەر خەڵکی ئیسڕاییلی ڕزگار نەکرد.

۱۰- ده بەڵا — تصویر 4

خوا سەرتاسەری وڵاتی میسری له قڕپۆق پڕ کرد. فرعەون داوای له موسا کرد که قڕپۆقەکان له وڵاتەکەیان دور کاتەوه. بەڵام دوای تیا چوون قڕپۆقەکان، دڵی فرعەون ڕەق تر بوو و ئیزنی دەرچوونی ئەوانی له میسر نەدا.

۱۰- ده بەڵا — تصویر 5

ئینجا خوا بەڵای مێشووله و دوای ئەویش بەڵای مێشی نارد. فرعەون به موسا و هاروونی وت چیتر ئەم دوو بەڵایه دوور کەونەوه، ئیزنیان پێ ئەدات که له میسر بڕۆن. پاش دۆعای موسا،خوا ئەو بەڵایانەی دوور خستەوە، بەڵام فرعەون دڵی خۆی ڕق کرد و دیسانیش ئیزنی دەرچوون لە میسری بەوان نەدا.

۱۰- ده بەڵا — تصویر 6

پاشان ،خوا دەستی بە کارێ کرد تا هەموو حەیوانەکانی میسریەکان نەخۆش و مردار بوونەوە. بەڵام دڵی فرعەون ڕەق تر بوو و ئەوجارە یش رێی پێ نەدان تا بڕۆن.

۱۰- ده بەڵا — تصویر 7

خوا به موسای وت تا مشتیان پڕ بکەن له خۆڵه مێش و لەبەر فرعەونا بیپرژێننه ناو هەوا. کاتێک موسا وای کرد، تەواوی خەڵکی ئیسڕاییل تووشی دۆمەڵی پڕ ئێش بوون. بەڵام خوا دڵی فرعەونی ڕەقتر کرد و فرعەون ئیجازەی پێ نەدان که بڕۆن.

۱۰- ده بەڵا — تصویر 8

دواجار خوا بەڵای تەرزەی نارد و زۆرتری بەرهەمەکان و هەر گیان لەبەرێک که له دەرەوه بوو تیا چوون. ئینجا فرعەون، موسا و هاروونی بانگ کرد و وتی:« من ئەم جاره گوناحم کردوه، ئێوه موختارن که بڕۆن.» موسا دۆعای کرد و ته رزه وێستا.

۱۰- ده بەڵا — تصویر 9

بەڵام فرعەون دیسان گوناحی کرد و دڵی خۆی ڕەق کرد و ئیجازەی نەدا که ئیسڕاییلیەکان ڕزگار بن.

۱۰- ده بەڵا — تصویر 10

بەو هۆکاره خوا ژمارێکی زۆر کولەی نارده وڵاتی میسر. ئەوان تەواوی بەرهەمەکان که له بەڵای تەرزه به جێ مابویان، خوارد.

۱۰- ده بەڵا — تصویر 11

دواتر خوا بەڵای تاریکی نارد کە بە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو. هەموو شوێنێک وەها تاریک بووەوە کە میسریەکان نەیان ئەتوانی لە ماڵ بێنە دەر. بەڵام ئەو شوێنە کە ئیسڕاییلیەکان ژیانیان لێ ئەکرد، ڕووناکایی بوو.

۱۰- ده بەڵا — تصویر 12

تەنانەت دوای ئەم نۆ بەڵایە، فرعەون بە ئیسڕاییلیەکان ئیزنی نەدا کە بڕۆن، چونکه فرعەون گوێچکەی ژنەوای نەبوو، خوا بڕوای کرد تا دوایین بەڵایش بنێرێت. ئەم بەڵایە ئەبێت بە هۆی ئەوەی کە فرعەون بڕیارەکەی خۆی بگۆرێت.

چیرۆکێ وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس: کتێبی دەرچوون فەسڵی ۵_۱۰

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).