۱۱- جەژنی پێسەخ
خوا موسا و هاروونی نارده لای فرعەون تا پێی بڵێن ئیسڕاییلیەکان ڕزگار بکات. ئەوان هوژداریان دا بە فرعەون کە ئەگەر قەومی ئیسڕاییل وێل نەکات، خوا تەواوی نۆبەرە کوڕەکانی وتەنانەت ئاژەڵەکانی میسر لەناو ئەبا. بەڵام فرعەون بڕوای بە قسەی ئەوان نەکرد و دیسانیش ملی بە فەرمانی خوا نەدا.
خوا بۆ ئەو کەسانەی کە ئیمانیان پێ بوو رێگایێکی تەرخان کرد تا نۆبەرەی کوڕەکانیان لەو کارەساتە دەربازبن. هەر بنەماڵەیێک ئەبوایه بەرخێکی بێ عەیبی هەڵ ئەبژارد و ئەوەی قوربانی بکردایا.
خوا بە قەوم ئیسڕاییلی فەرموو کە خوێن بەرخەکە بساونە دەوروبەری ماڵەکانیان. ئەوان هەروەها ئەبوایا گۆشتی ئەو بەرخیانە ئەبرژاند و زوو بە زوو بە نانی بێ هەویر ترش ئەیانخوارد. خوا هەروەها بەوانی فەرمان دا کە ئامادە بن کە دوای خواردنی، خێرا میسر چۆڵ کەن.
ئیسڕاییلیەکان تەواوی دەستورەکانی خوایان بە وردی بەجێ هێنا. خوا لە نیوەشەودا هات و تەواوی نۆبەره کوڕەکانی میسری لە ناوبرد.
خوا لە تەواوی ماڵەکانی قەومی ئیسڕاییل کە خۆێنیان لە سەر درگای ماڵەکەیان بوو ڕەت ئەبوو. تەواوی ئەو کەسانەی کە لەو ماڵانە بوون، سەبارەت بە خوێنی بەرخەکە لە ئەمان بوون.
بەڵام خواوەند له پاڵ ماڵی میسریەکان که به خوا بڕوایان نەبوو و گوێیان له فەرمانی خوا نەدەگرت نەگوزەرا و هەموو کوڕه گەورەکانیانی کوشت.
کوڕه گەورەکانی هەموو میسریەکان مردن. له کوڕی گەورەی فرعەون هەتا کوڕە گەورەی غولامێ کە له بەندیخانه بوو. زۆریەک له دانیشتوانی میسر له بەر خەم و خەفەتی خۆیان، گریان و شیوەنیان دەکرد.
فرعەون لە هەمان شەوا، موسا و هاروونی بانگ کرد و پێی وتن:« قەومی ئیسڕاییل هەڵگرە وبێ ماتڵی لە میسر بڕۆنە دەر.» میسریەکانیش لە سەر ئەوەی کە زووترین کات میسر چۆڵ کەن سوور بوون.
چیرۆکێ وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس: کتێبی دەرچوون، فەسڵی ۱۱ ایەی ۱تا۱۲ و فەسڵی ۳۲
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).