۱۲- دەرچوون

۱۲- دەرچوون — تصویر 1

ئیسڕاییلیەکان زۆر شادمان بوون کە میسریان چۆڵ ئەکرد. ئەوان ئیتر بەرده نەبوون و بە شوێن وڵاتی دیاری کراو ئەڕۆیشتن. میسریه کان هەر شتێکی که ئیسڕاییلیەکان داوایان کردبوو، تەنانەت زێو، زێر و هەموو شته بەنرخەکانیان پێ بەخشی بوون. زۆربەی نەتەوەکانی تریش که به خوا ئیمانیان هێنا بوو، لەگەڵ ئەوان میسریان به جێ هێشت.

۱۲- دەرچوون — تصویر 2

پەڵەیێک هەور له ڕۆژ و پەڵەیێک ئاگر له شەو، به ر لەوان ئه چوو. حۆزوری خوا له پەڵەی هەورو ئاگر له گەڵیان بوو و بەردەوام ئەوانی لەو سەفەره بەرێوه ئەبرد. تەنیا کارێک که ئەبوایه بیانکردایه، ئەوه بوو که به شوێنی بڕۆن.

۱۲- دەرچوون — تصویر 3

دوای کاتێکی کەم فرعەون و قەومەکەی، لەو کارەی کە کردبوویان پەژیوان بوونەوە و بە دوای ئیسڕاییلیەکان دا چوون، تا دیسان ئەوان بە خزمەتی خۆیان دەربێنن. خوا نەزەری ئەوانی گوڕێبوو تا نیشانیان بدا کە تەنانەت ئەو خوای راستەقینەیە، و خەڵک بزانن کە یەهووە، بە هێزتر لە فرعەون و خوایانی میسرە.

۱۲- دەرچوون — تصویر 4

کاتێک ئیسڕاییلیەکان سپای میسریان دی، تێ گەییشتن که له نێوان دەریای سوور و سپای فرعەون گیریان کردوه. ئەوان زۆر ترسابوون و هاواریان ئەکرد:« بۆچی میسرمان به جێ هێشت؟» « هەموومان به زووی ئەمرین!»

۱۲- دەرچوون — تصویر 5

موسا بە ئیسڕاییلیەکانی وت: «مەترسن خوا ئیمڕۆ بۆ ئێوە شەڕ ئەکات وڕزگار ئەکرێن.» دواتر خوا بە موسای فەرموو:«بە قەوم ئیسڕاییل بڵێ کە بەرەولای ڕۆباری سوور بڕۆن .»

۱۲- دەرچوون — تصویر 6

ئینجا خوا پەڵە هەورێکی لە نێوان بەنی ئیسڕاییل و سپای فرعەون دا نا، تا سەربازانی میسری نەتوانن ئەوان ببینن.

۱۲- دەرچوون — تصویر 7

خوا بە موسا فەرمانی دا کە دەستی خۆی لە بان ڕۆبارەکە بەرز بکاتەوە. دواتر خوا بایێکی نارد کە ئاوی ڕۆبارەکەی بە چەپ و ڕاستا ڕواند، بەو جۆرەی کە لە نێو ڕۆبارەکە ڕێگەیێک کراوە.

۱۲- دەرچوون — تصویر 8

ئینجا قەوم ئیسڕاییل لەو حاله دا کە هەر دوو لایان دیوارێک لە ئاو بوو، لە نێوان ڕۆبارەکە بە ڕۆیشتن بە ڕێگای خۆیان بەردەوام بوون.

۱۲- دەرچوون — تصویر 9

دوای ئەوه، خوا پەڵە هەورەکەی هەڵگرت تا میسریەکان بتوانن ڕۆیشتنی ئیسڕاییلیەکان ببینن. جا میسریەکان بڕیاریان دا که شوێنیان کەون.

۱۲- دەرچوون — تصویر 10

ئینجا ئەوان بە شوێن ئیسڕاییلیەکان چوونە نێو ڕۆبارەکەوە، بەڵام خوا میسریەکانی خستە نێو خۆفەوە و کارێ وەهای کرد کە ئەڕابەکانیان لە نێو قوڕا گیر بکات. ئەوان هاواریان دەکرد:« دەرچن! خوا بۆ ئیسڕاییلیەکان شەڕ ئەکات.»

۱۲- دەرچوون — تصویر 11

دوای ئەوەی کە قەومی ئیسڕاییل بە سڵامەت گەیشتە ئەوبەر دەریا، خوا بە موسای فه رموو: « جارێکی تر دەستت بەرەو دەریا درێژ کەوە.» ئەوکاتە کە موسا ئەو کارەی کرد ئاو ڕژیا بە سەر میسریەکان و تەواویان لە نێو دەریا خنکان.

۱۲- دەرچوون — تصویر 12

کاتێک ئیسڕاییلیه کان تیاچوونی سپای میسریان بینی، بەخوا متمانەیان کرد و بەم بڕوا گەیشتن کە موسا پێغەمبەرێ لە لایانی خوایه.

۱۲- دەرچوون — تصویر 13

قەومی ئیسڕاییل زۆر بەکەیف بوون؛ چونکە خوا ئەوانی لە بەردەگی و مردن ڕزگار کردە بوو. ئێستا ئەوان ئازاد بوون کە خوا بپەرەستن و ڕێ ڕەوی ئەو بکەن. ئیسڕاییلیەکان لە مەحتی ئازادی خۆیان گۆرانی زۆریان وتوە وخوایان ستایێش کرد، کە ئەوانی لەدەستی لەشکەری میسر نەجات داوە.

۱۲- دەرچوون — تصویر 14

جا خوا به قەوم فەرمانی دا، که هەرساڵ ئەم بەسەرهاته جێژن بگرن و به بیریان بێتەوه که خوا چۆن میسریەکانی شیکەست دا و نەتەوەی ئیسڕاییلی له بەردەگی ڕزگار کرد. ناوی ئەم جێژنەیان نا پێسەخ. ئەوان هەر ساڵ به برژاندنی بەرخی قوربانی لەگەڵ نانی فەتیر، ئەم ڕۆژەیان جێژن ئەگرت.

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس(کتێبی دەر چوون فەسڵی ۱۹ تا ۳۴)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).