۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل

۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل — تصویر 1

پاش دەرچوونی قەومی ئیسڕاییل له دەریای سوور، خوا ئەوانی بەرەو کێوی سینا ڕەوانه کرد. ئەو کێوە کە مووسا لەوێ دەوەنە بڵێسەدارەکەی بینێبوو. پاشان قەوم لە پێی کێوەکە دانیشتن.

۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل — تصویر 2

خوا بە مووسا و قەومی ئیسڕاییلی فەرموو: «ئێوە ئەبێت لە فەرمان بەری کردن لە من بەردەوام بن و بەو عەهدەی کە لەگەڵتانە ئەیبەسم بەوەفابن. گەر ئەمەی بکەن، بۆ من مڵکێ تایبەت و مەملەکەتێک لە کاهێنەکان و ئۆمەتێکی موقەددەس ئەبن.»

۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل — تصویر 3

خەڵک بە ماوەی سێ ڕۆژ خۆیان ئامادەی دیتنی خوا کرد. جا خوا لەگەڵ هەورە تریشقەیێک، دوکەڵ و دەنگی سامداری زوڕنا، هاتە سەر کێوی سینا. مووسا بەتەنیا چووە سەر کێوەکە.

۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل — تصویر 4

ئینجا خوا لەگەڵیانا پەیمانێکی بەست و وتی: «من یەهووە خوای تۆم، کە تۆم لە ئەسیری وبەندەگی میسر ئازاد کرد. جگە لە من خوایێکی تر مەپەرەستە.»

۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل — تصویر 5

« بوت دروس مەکه و مەیپەرەسته؛ چونکه من یەهووه، پێویسته خوای تۆ بم. ناوی من بێ ڕێز مەکە و ڕۆژی شوبات موقەددەس بژمێرە. هەموو ئیشەکانت لە شەش ڕۆژ بکە، چونکە تو ئەبێت لە ڕۆژی حەوتم بسرەوی و سەرقاڵی من بی.»

۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل — تصویر 6

رێزی بابو و داێکت بگرە. قەتڵ مەکە، زێنا مەکە، دزی مەکە و درۆ مەلێ. تەماح لە ماڵو و خێزانی هاوساکەت مەکە.

۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل — تصویر 7

قەوم قەبووڵیان کرد تا ئەو یاسانەی کە خوا بەوانی دابوو بەجێ بهێنن. ئەوان قەبووڵیان کرد تا تەنانەت بۆ خوا بن و تەنانەت ئەو بپەرەستن.

۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل — تصویر 8

هەروەها خوا بە خەڵکی ئیسڕاییلی فەرموو کە کەپرێکی گەوره (کەپری سەردان) ساز کەن. ئەو دەستوری ساز کردنی کەپرەکەی بە تەواوی وردەکارەکانی و تەواوی ئەو شتانەی کە دەبێ لەویا بن پێ دان. ئەو دەستووری دا که پەردەیێکی گەوره ساز بکەن که کەپرەکه بکاته دوو بەش. خوا له ژووری پشت پەردەکه ئاماده و نیشته جێ ئەبوو. تەنیا کاهێنی گەوره ئیزنی بوو که بچێته ئەو ژووره و به خزمەت خوا بگات.

۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل — تصویر 9

قەوم ئەبوا هەروەها قووربانگاهێک لە بەر کەپرەکه دامەزرێنن. هەرکەس کە لە شەرێعەتی خوا سەرپێچی ئەکرد، ئەبوایه حەیوانێک بهێنێت بۆ قوربانگاە. کاهێنێک پێویست بوو ئەو حەیوانەی بکوژێت و ئەوەی بەناوی قوربانی بۆ خوا لە سەر قوربانگاهەکە بیسووتێنێت. خواوەند وتی کە خوێنی حەیوانی قوربانی کراو گوناح ئەو یەکە دائەپۆشێت. بەم شێوە خوا گوناحی ئەو کەسەی نەبینراو ئەکرد و ئەو کەسە لە چاوی خوا پاک بە حسێب ئەهات. خوا برای مووسا، هاروون و نەسڵی ئەوی هەڵبژارد که کاهێنانی ئەوبن.

۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل — تصویر 10

ئینجا خوا دە فەرمانی لەسەر دوو تەختە بەرد نووسی و دای بە مووسا. خواوەند هەروەها یاسای دیکەی دا بە قەوم تا بەجێیبێنن. خوا وەعدی دا، ئەگەر گوێ لەو یاسایانه بگرن بەرەکەتیان بات و ئاگاداریان بێت، بەڵام ئەگەر گوێ لێ نەگرن وڵامی توندیان باتەوه.

۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل — تصویر 11

مووسا ڕۆژانێکی زۆر لە سەر کێوەکە ماوە و لەگەڵ خوا قسەی ئەکرد. خەڵک لە چاوەڕوانی بۆ گەڕانەوەی مووسا ماندوو بوون. ئینجا زێڕەکانیان بۆ هاروون برد و داوایان لێ کرد تا بوتێکیان بۆ دروس کات، تا بە جێ خوا بیپەرەستن. ئاوا بوو کە سەبارەت بە خوا گوناحێکی گەورەیان کرد.

۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل — تصویر 12

هاروون بتێک زێڕین بە شێوەی گوێرەکەیێکی دروس کرد. خەڵک وەحشیانه بتەکەیان پەرەست و قوربانیان بۆ کرد! خوا به بۆنەی ئەو گوناحەیان زۆر لێیان تووڕه بوو و به مووسای وت که به تەمایه که له ناویان بات. بەڵام مووسا لە خوا داوای کرد کە ئەمەی نەکات. خوا دۆعای مووسای بیست و ئەوانی لەناو نەبرد.

۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل — تصویر 13

لە کاتێ کە مووسا لە کێو سینا هاتە خوار، دوو تەختە بەردین کە خوا دە فەرمانی لە سەریا نووسی بوو، لە دەستیا بوو. هەر بتی دی، وەها تووڕە بوو کە تەختەکانی دا بە ئەرزا و شکاندی.

۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل — تصویر 14

ئینجا مووسا بتەکەی ئاگردا و وردی کرد، وبە شێوەی تۆز دەری هێنا. تۆزەکەی کردە نێو ئاو و خەڵکی ناچار کرد تا بیخوەنەوە. خوا بەڵایێکی بە سەر خەڵکا ڕژاند کە زۆریان مردن.

۱۳- عەهدی خوا لەگەڵ ئیسڕاییل — تصویر 15

مووسا بە جێگەی تەختە بەردینەکان کە خۆی شکاندبوونی، تەختەکانی دیکەی بۆ دە حوکمەکە تاشی. ئینجا دواجار چوو بە سەر کێوی سینا و بۆ لێ خۆش بوونی خوا لە قەوم، دۆعای کرد.خوا دۆعاکانی مووسای بێست و لێیان خۆش بوو. مووسا لەگەڵ دە فەرمان کە خوا لەسەر تەختە نوێکانا نووسی بووی، لە سەر کێوەکە هاتە خوار. ئینجا خوا ئەوانی لە کێو سینا بەرەو وڵاتی دیاری کراو ڕەوانه کرد.

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس ( کتێبی دەرچوون فەسڵی ۱۹ تا ۳۴)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).