۱۴- سەرگەردانی لە بیابان

۱۴- سەرگەردانی لە بیابان — تصویر 1

دوای ئەوه که خوا قەومی له یاساکانی شەرێعەت ئاگادار کرد، ئەوانی بەرەو کێوی سینا هیدایەت کرد. ئەوان دەبایە سەبارەت بە بڵێنێکی کە ڵەگەڵ خوایان بەستبوویان، یاساکانی شەرێعەت بە جێبهینن. خوا بە تەمای ئەوە بو کە ئەوان بە وڵاتی وادە، یانێ کەنعان بگەیێن. خواوەند بەرلەوان لە کۆڵەکەی هەورا ئەڕویشت و خەڵکیش بە شوێنیا ئەچوون.

۱۴- سەرگەردانی لە بیابان — تصویر 2

خوا به ئەبرام، ئیسحاق و یاقووب بەلێنی دا بوو که وڵاتی بەڵێن دراو به مناڵانی ئەوان ئەیات. بەڵام لەو کاته خەڵکی زۆر لەوێ ژینیان ئەکرد که نێوی خۆیان نا بوو کەنعانیەکان. کەنعانیەکان پەیڕۆی خوا نەبون و ئەویان پەرەستش نەدەکرد. ئەوان خواکانی خۆیان دەپەرەستی کە ڕاستەقینە نەبوون و ئیشی زۆر نابەجێیان دەکرد.

۱۴- سەرگەردانی لە بیابان — تصویر 3

خوا به قەومی ئیسڕاییلی فەرموو:« دوای گەیشتن به وڵاتی بەڵێن دراو، ئەبێ خۆتان له دەست که نعانیەکان ڕزگار بکەن. لەگەڵیانا ئاشتی و زەماوەند مەکەن. ئێوه ئەبێ تەواوی بوتەکانی ئەوان لەناو بەرن. ئەگەر وا نەکەن کە ئەمن پێتان ئەڵێم ئاخر سەر تووشی هەڵە دەبن و بەجێی من بوتەکانی ئەوان دەپەرەستن.»

۱۴- سەرگەردانی لە بیابان — تصویر 4

ئەوکاتە کە ئیسڕاییلیەکان بە سنووری وڵاتی کەنعان گەیشتن، مووسا لە هەر قەبیلەیێک یەک کەس، یانێ دوانزە پیاوی هەڵبژارد. ئەو بەوان ڕێگەی ئیشانێک بۆ جاسووسی وڵاتی کەنعانی دا. هەروەها لێیانی ویست که تێ بگەن چیکه کەنعانیەکان به هێزن یا لاواز.

۱۴- سەرگەردانی لە بیابان — تصویر 5

ئەو دوانزه پیاوه چل ڕۆژ له سەرانسەری کەنعان گەڕان و دوای ئەوه گەڕانەوه. ئەوان به قەومیان وت:« زەوی بەرهەم هێنەره و بەڕزقو ڕۆزیه.» بەڵام ده کەسیان وتیان:« شارەکان قایمن و خەڵکی ئەو شوێنه زل هێزن. چیتر ئەگەر شەڕیان لەگەڵ بکەین، بێ گومان سەرناکەوین و ئەمانکوژن. »

۱۴- سەرگەردانی لە بیابان — تصویر 6

دواجار دوو جاسووسی تر که ناویان کالیب و یوشەع بوو، وتیان:« ڕاسته که خەڵکی کەنعان له ئێمه بەرزتر و بەهێزترن، بەڵام بێ گومان ئێمه ئەتوانین بەسەریان زاڵ بین! چونکه خوا بۆ ئێمه شەڕ ئەکات.»

۱۴- سەرگەردانی لە بیابان — تصویر 7

بەڵام قەوم به قسەی یووشەع و کالیبیان نەکرد و به گرژی به مووسا و هاروونیان وت:«بۆچی ئێمەتان هێنا بۆ ئەم جێگه مەترسیداره؟ ئێمه ئەبوایه له میسر ئەماین. ئەگەر بڕۆینه ناو ئەو وڵاته، له شەڕ ئەمرین و ژنان و مناڵەکانمان به بەردەگی ئەبەن.» ئەوان ویستیان سەرۆکێکی تر بۆخۆیان هەڵبژێرن تا بیانگەڕێنێتەوه بۆمیسر.

۱۴- سەرگەردانی لە بیابان — تصویر 8

خوا لە بێستنی ئەو قسانە زۆر تووڕە بوو و لە کەپری سەردان بەوانی وت:«ئێوه سەبارەت بە من یاخی بوون، کەواتە هەمووتان لە بیابان سەرگەردان ئەبن. هەموو ئەو کەسانەی کە تەمەنیان بیس بەرەوسەرە، بێجگە لە کالیب و یووشەع، لە بیابانا ئەمرن و قەت ناڕۆنە نێو وڵاتی دیاری کراو.»

۱۴- سەرگەردانی لە بیابان — تصویر 9

کاتێک خەڵک ئەم وتارەی خوایان بیست، له گوناحی خۆیان پەژیوان بوون و ویستیان بەرەو کەنعانیەکان هێرش بەرن. مووسا هوژداری پێ دان که نەڕون، چونکه خوا لەگەڵیان نەبوو. بەڵام ئەوان گوێیان له مووسا نەگرت.

۱۴- سەرگەردانی لە بیابان — تصویر 10

خوا لە هێرشا لەگەڵیانا نەبوو. لەبەرەوە لە کەنعانیەکان سەرنەکەوتن و زۆریان لێ کوژرا. ئینجا قەوم ئیسڕاییل لە وڵاتی کەنعان گەڕانەو و بۆ چل ساڵ لەبیابان سەرلێشێواو مان.

۱۴- سەرگەردانی لە بیابان — تصویر 11

لەو چل ساڵه که ئیسڕاییلیەکان له بیابان بوون، خوا هەموو پێداویستیەکانیانی پێ ئەدان. ئەو لە ئاسمان نانێکی پێیان ئەدا کە ناوی «مەننا» بوو. ئەو هەروەها کەڕەواڵەکانی بۆیان ئەنارد تا گۆشتیشیان بۆ خواردن ببێت. لە تەوای ئەو ماوە خوا نەیهێشت پێڵاو و جلیان کۆن بێت.

۱۴- سەرگەردانی لە بیابان — تصویر 12

خوا به شێوەیێکی موعجێزە له ناو شاخەکان، ئاوی بۆ خواردنەوه پێ دان. وەلێ بە هەمووی ئەمانە، قەوم ئیسڕاییل لە خوا و لە مووسا بەگلەیی بوون و بۆڵەیان ئەهات. بەم جۆرەیش، خوا هەر به بەلێنەکەی خۆی لەگەڵ ئەبرام، ئیسحاق و یاقووب وەفادار ما.

۱۴- سەرگەردانی لە بیابان — تصویر 13

جارێکی دیکە ئەو کاتەوا خەڵک ئاویان بۆ خواردنەوە نەبوو، خوا بە مووسا فەرمووی:« بە سەخره بڵێ تا ئاوی لێ بێتە دەر.» بەڵام مووسا بە جێگەی ئەوە کە بە سەخرەکه فەرمان بات، بە گۆچان دووجار لێی دا و بەم کارەی بێ حورمەتی بە خواکرد. ئاو به زۆری له دڵی بەردەکه هاته دەر، بەڵام خوا له مووسا تووڕه بوو و وتی:« تۆ ناچیته ناو وڵاتی دیاری کراو.»

۱۴- سەرگەردانی لە بیابان — تصویر 14

پاشان چل ساڵ که قەومی ئیسڕاییل له بیابان وەیلان بوون، هەموو ئەوانەی که بەرامبەر خوا شۆرشیان کردبوو، مردن. ئینجا خوا جارێکی دیکه قەومی بەرەو نزیکی سنوورەکانی وڵاتی دیاری کراو نارد. چونکه مووسا زۆر بەتەمەن بوو، خوا یووشەعی بۆ ڕێبەری قەوم هەڵبژارد. خوا به مووسا بەڵێنی دا که ڕۆژێک، پێغەمبەرێک وەک خۆی بۆ خەڵک ئەنێرێت.

۱۴- سەرگەردانی لە بیابان — تصویر 15

خوا بە مووسا دەستوری دا کە بچێتە سەر کێوێک بەرزتا لەوێ بتوانێت وڵاتی دیاری کراو ببینێت. موسا وڵاتی دیاری کراوی دی، بەڵام خوا ئیزنی نەدا بچێتە ناوی. ئینجا مووسا کۆچی دوایی کردو قەومی ئیسڕاییل به ماوەی سی ڕۆژ پرسەیان بۆ گرت. ئەو ڕێبەرێکی باش بوو، چونکه به خوا متمانەی ئەکرد و گوێ لێ ئەگرت.

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەدده س: (کتێبی دەرچوون فەسڵی ۱۶ و ۱۷، کتێبی سەرژمێری فەسڵی۱۰ تا ۱۴، کتێبی دواوتار فەسڵی ۳۴)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).