۱۵- وڵاتی دیاری کراو

۱۵- وڵاتی دیاری کراو — تصویر 1

لە ئاکام دا کاتی ئەوە گەیشت کە قەومی ئیسڕاییل بچێتە نێو وڵاتی دیاری کراو، یانێ کەنعان. لە ئەوێ شارێک بوو بە ناوی ئێریحا کە دەور تادەوری بە دیوارێکی بتەو و قایم پارێزگاری ئەکرا. یووشەع دوو جاسووسی ناردە ئەو شاره. لەوێ فاحیشەیێک بە ناوی راحاب ئەژیا. ئەو جاسووسەکانی لای خۆی شاردەوە و یارمەتیانی دا که له شاربچنه دەر. ئەو ئەم کارەی کرد چون به خوا ئیمانی بوو. جاسووسەکان بە ڕاحاب قەولیان دا کە وەختێک ویستیان ئێریحا لەناو بەرن، ئەو و بنەماڵەکەی بپارێزن.

۱۵- وڵاتی دیاری کراو — تصویر 2

بۆ ئەوەی کە ئیسڕاییلیەکان بتوانن بچنە ناو وڵاتی دیاری کراو، پێویست بوو لە ڕۆباری ئوردۆن ڕەت ببن. خواوەند بە یووشەعی وت : «کاهێنەکان پێشتر بنێرە.» ئەو کاتە کە ژێرپێی کاهێنەکان گەیشتە ڕۆباری ئۆردۆن،ئاو لە ڕۆیشتن وێستا و ئیسڕاییلیەکان توانیان لە سەر زەوی وشک، بۆ ئەو لای چەمەکە تێپەڕن.

۱۵- وڵاتی دیاری کراو — تصویر 3

دوای ئەوە کە قەومەکە لە ڕۆبار ئۆردۆن ڕەت بوون، خوا بە یووشەعی وت کە بۆ هێرش بە شاری بەهێزی ئێریحا، ئامادە بن. خوا بە خەڵکی وت: ئەبێ کاهێنەکان و سەربازەکان شەش ڕۆژ، ڕۆژێ جارێک لە دەور شارا به رێدا بڕۆن. ئینجا کاهێنەکان و سەربازەکان وایان کرد.

۱۵- وڵاتی دیاری کراو — تصویر 4

لە ڕۆژی حەوتم، ئیسڕاییلیەکان ئەبوایه حەوت جار شاریان ئەپێوا، ئینجا کاهێنەکان لە زوڕنای خۆیان فوو کەن و تەواوی خەڵک بە دەنگی بەرز هاوار بکەن. ئەوان وایان کرد.

۱۵- وڵاتی دیاری کراو — تصویر 5

ئەو کاتە دیوارەکانی ئێریحا ڕووخان. ئیسڕاییلیەکان هەرشتێک که ناو شارەکەیا بوو، بەرابەر بە وتەی خوا لەناویان برد. تەنیا ڕاحاب و بنەماڵەکەی که چووبوونه لای ئیسڕاییلیەکان، پارێزران. کاتێک کە قەومە دانیشتوەکانی وڵاتی کەنعان، زانیان کە ئیسڕاییلیەکان ئێریحایان خاپوور کردوە، ترسان کە نەکا ئیسڕاییل بەوانیش هێرش بەرێت.

۱۵- وڵاتی دیاری کراو — تصویر 6

خوا بەقەوم ئیسڕاییل فەرمانی دابوو کە لەگەڵ هیچ تیرەیێک لە کەنعان، وادەی ئاشتی نەبەستن. بەڵام یەکێک لە تیرەکانی کەنعانی بە ناو جەبعوونیەکان، بە یووشەع درۆیان وت و وتیان کە لە جێگەیێکی دووروه هاتوون بۆ کەنعان. ئەوان لەیووشەع داوایان کرد کە لەگەڵیانا وادەی ئاشتی ببەستێت. یووشەع و رێبەرەکانی دیکەی ئیسڕاییل، بێ ئەوەی کە لەگەڵ خوا ڕاوێژ بکەن، وادەی ئاشتیان لەگەڵ جەبعوونیەکان بەست.

۱۵- وڵاتی دیاری کراو — تصویر 7

دوای سێ ڕۆژ، ئیسڕاییلیەکان تێ گەیشتن کە جەبعوونیەکان لە ڕاستی دا خەڵکی کەنعانن. جا، لە فریوەکەیان تووڕە بوون. بەڵام وادەی ئاشتیەکەیان لەگەڵیانا نەشکاند، چونکە ئەو پەیمانەیان لەبەرامبەر خوایا بەستبوو. چەنێک دوای ئەوە، پاشاکانی تیرەیێک ترلە کەنعانیەکان بە ناوی ئەمووریەکان، وەختێک کە بیستیان کە جەبعوونیەکان لەگەڵ بەنی ئیسڕاییل هاوپەیمان بوون، سوپای خۆی کۆ کردەوە و بە جەبعوونیەکان هێرشیان برد. جەبعوونیەکان لە یووشەع داوای یارمەتیان کرد.

۱۵- وڵاتی دیاری کراو — تصویر 8

یووشەع سپای ئیسڕاییلی کۆ کردەوە. ئەوان تەواوی شەو لە ڕیگادا بوون تا بە جەبعوون گەیشتن. بەیانی زوو بێ خەبەر بەسەر ئەمووریەکان دا چوون و، هێرشیان بۆ بردن.

۱۵- وڵاتی دیاری کراو — تصویر 9

خوا ئەو ڕۆژە بۆ ئیسڕاییل شەڕی کرد. ئەو سەری لە ئەمووریەکان شێواند، تەرزەی گەورەی لە ئاسمان داوەراند و زۆری لە ئەمووریەکان کوشت.

۱۵- وڵاتی دیاری کراو — تصویر 10

هەروەها خوا کاڕێکی کرد تا خوەر لە ئاسمان بوێستێت، هەتا سەربازە ئیسڕاییلیەکان کاتیان بۆ شکەست دانی ئەمووریەکان بێت. خوا لەو ڕۆژە سەرکەوتنێک گرنگی بۆ ئیسڕاییلیەکان پێک هێنا.

۱۵- وڵاتی دیاری کراو — تصویر 11

دوای ئەمەی کە خوا ئەو لەشکەرەی تێک شکاند، زۆر لە تیرە کەنعانیەکان، بۆ هێرش بردن بە ئیسڕاییلیەکان پێکەوە هاو پەیمان بوون. یوشەع و ئیسڕاییلیەکان هێرشیان بردە سەریان و ئەوانیان لە ناوبرد.

۱۵- وڵاتی دیاری کراو — تصویر 12

دوای ئەم هێرشانە، خوا بەش هەر کام لە تیرەکانی ئیسڕاییلی لە نیشتمانی دیاری کراو پێیان دا. دواتر خوا ئاسوودەیی لە تەواوی سەرخەتەکانی ئیسڕاییل جێگیر کرد.

۱۵- وڵاتی دیاری کراو — تصویر 13

ئەوکاتە کە یووشەع بە ساڵە چوو بوو ،تەواوی قەومەکانی ئیسڕاییلی لە دەوری یەک کۆ کردەوە.ئینجا ئەو بەڵینی وەبیریان هێناوە کە لە سەر کێوی سینا لەگەڵ خوایان بستبوو، کە فەرمانبەری خوا بکەن. خەڵک بەڵێنیان دا کە سەبارەت بە خوا وەفاداربن و شەرێعەتی ئەو بە جێبهێنن.

داستانی برگرفته از کتاب مقدس: (کتاب یوشع فصل ۱ تا ۲۴)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).