۱۶- فریاڕەسەکان

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 1

دوای مردنی یووشەع، قەومی ئیسڕاییل لە فەرمانەکانی خوا سەرپێچیان کرد وتەواوی کەنعانیەکانیان لە وڵاتی دیاری کراو دەر نەکرد. و هەروەها بە جێگەی یەهۆوە خوای ڕاستەقینە ڕوویان کرد بە پەرستنی بوته کەنعانیەکان. لەو کاتە قەومی ئیسڕاییل پاشایان نەبوو، ئینجا هەرکەس ئەوەی پێ باش بوو ئەنجامی ئەدا.

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 2

سەرکێشی قەومی ئیسڕاییل بوو بە هۆی ئەوەی کە بەردەوام موقەددەریان بەسەر بێت. ئەو موقەددەرانە ئەمانه بوون: قەومی ئیسڕاییل چەنای چەن ساڵ لە سەرکێشی کردن بە خوا بەردەوام بوون. ئینجا خوا بۆ ئەوەی که سزایان بات ئیجازەی ئەدا کە دوژمنەکانیان بە سەریانا زاڵ بن. دوژمنەکانیان ماڵی ئەوانیان تاڵان ئەکرد و لە ناویان ئەبردن و زۆریان لێ ئەکوشتن. ئینجا دوای ئەوەی کە ساڵیان لە ژێر ئازاری دوژمنەکانیانا ئەمان، لای خوا تۆبەیان ئەکرد و ئەپاڕانەوە کە خوا له دەست دوژمنەکانیان ڕزگاریان کات.

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 3

هەر کات کە ئەوان تۆبەیان ئەکرد، خوا بە ناردنی فریاڕەسێک ئەوانی ڕزگار ئەکرد. ئەو کەسە لەگەڵ دوژمنەکانیان شەڕی ئەکرد و شکەستی ئەدان. بەوشێوەیه ئارامی ئەگەڕاوە بۆ وڵاتەکەیان وفریاڕەسەکە بە باشی حکوومەتی بە سەریانا ئەکرد. خوا فریاڕەسانی زۆری بۆ قەومی ئیسڕاییل نارد. دوای ئەوه کە خوا ئیجازەی دا تا دەستەیێک لە دوژمنەکانیان بە ناوی مێدیان قەومی ئیسڕاییل شکەست با، جارێکی تر فریاڕەسێکی بۆ ناردن.

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 4

مێدیانیەکان بە ماوەی حەوت ساڵ، بەرهەمەکانی قەوم ئیسڕاییلیان تاڵان کرد. قەوم ئیسڕاییل ئەوەندە لە مێدیانیەکان ئەترسان کە خۆیان لە نێو ئەشکەوتەکان ئەشاردەوە. لە ئاکام دا ئەوان لەخوا پاڕانەوە تا ڕزگاریان کات.

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 5

ڕۆژێک پیاوێکی ئێسڕاییلی بە ناو جێدعوون، بەدزی خەریک کوتانی گەنم بوو تا مێدیانیەکان نەتوانن تاڵانی کەن. لەوکاتە دا فریشتەی یەهۆوە بە سەری دا هات و وتی:« ئەی شەڕ کەری دلێر، خوا لەگەڵ تویە. بڕۆ و ئیسڕاییلیەکان لە دەست مێدیانیەکان ڕزگار کە.»

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 6

باوکی جێدعوون، قوربانگاکەی بۆبوتێک تەرخان کردبوو. هەوەڵین داوای خوا لە جێدعوون ئەوە بوو کە ئەو قوربانگاهەی وێران بکا. بەڵام چون جێدعوون لە خەڵک ئەترسا تا نیوه شەو چاوەڕێی کرد. ئینجا قوربانگاکەی تێک شکاند و وردی کرد. ئەو لە نزیکی ئەو جێگە، قوربانگاهێکی نوێی بۆ خوا دروس کرد و لە سەر ئەوه قوربانی کرد.

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 7

بەیانی ڕۆژی دوایی خەڵک لە دیتنی ئەوەی کە کەسێک قوربانگاکەی شکاندوه و لە ناوی بردوه زۆر تووڕە بون. ئەوان چوون بۆ ماڵی جێدعوون که بیکوژن، بەڵام باوکی جێدعوون وتی:«بۆچی ئێوه ئەتانەوێ یارمەتی خوای خۆتان بکەن؟ ئەگەر ئەو خوایه، لێ گەڕێن تا خۆی بپارێزێت.» ئەوان سەبارەت بەو قسە، وازیان لە کوشتنی جێدعوون هێنا.

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 8

پاش ئەوە مێدیانیەکان دیسان هاتن تا قەومی ئیسڕاییل تاڵان کەن. ژمارەی ئەوان ئەوندە زۆر بوو کە لە حسێب نەئەهاتن. جێدعوون هەموو قەومی بۆ شەڕ لەگەڵ ئەوان بانگ کرد. جێدعوون لە خوای ویست دوو نیشانەی پێی بات تا دڵنیای بکات کە ئەو ویستویەتی کە جێدعوون قەومی ئیسڕاییل ڕزگار بکات.

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 9

بۆ یەکەم نیشانە، جێدعوون لەتێک لە پێستی مەڕی لە سەرزەوی دانا و لە خوای ویست کە شەونم هەر لەسەر ئەوپێسته بنیشێت، بەڵام زەوی وشک بمێنێت. خوا ئەو کارەی کرد. ڕۆژی دوایی ئەو لە خوای داوا کرد کە زەوی تەڕ بێت، بەڵام پێست وشک بمێنێت، خوا ئەو کارەیشی کرد. ئەو دوو نیشانەیە، جێدعوونی تێ گەیاند کە خوا لێی ئەوێت که ئەو ئیسڕاییل لە دەستی مێدیانیەکان ڕزگار بکات.

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 10

۳۲۰۰۰ سەربازی ئیسڕاییلی هاتن بۆ لای جێدعوون، بەڵام خوا پێی وت کە ژمارەی ئەوان بێ حەد زۆرە، ئینجا جێدعوون ۲۲۰۰۰ سەربازی کە لە شەڕ ئەترسان، بۆ ماڵەوەی ناردنەوە. خوا جارێکی تر بە جێدعوونی وت کە ئەو ژمارەیەش زۆرە. ئەوکاتە جێدعوون هەموویانی بێجگه له ۳۰۰ کەس، بۆ ماڵەوە ناردەوە.

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 11

هەر ئەو شەوە خوا بە جێدعوونی وت :«بەدزیەوه بچۆ بۆ ئۆردووگای مێدیانیەکان، کاتێک کە قسەکانی ئەوان ببیسی چیتر لە هێرش کردن بەوان ناترسی.» جێدعوون چوو بۆ ئوردووگای ئەوان و بیستی کە یەکێک لە سەربازەکانی مێدیانی ئەوەی لە خەوا بینی بووی بۆ هەواڵەکەی ئەگێڕێتەوە. هاوڕێکەی پێی وت:«مەعنای خەوی تۆ ئەوەیه کە سپای جێدعوون سپای ئێمه مێدیانیەکان تێک ئەشکێنێ.» ئەوکاتە کە جێدعوون ئەوەی بیست خوای شوکر کرد.

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 12

جێدعوون گەڕاوە بۆلای سەربازەکانی خۆی و بە هەر یەک لەوان یەک شەیپوور و یەک گۆزەی گڵی داکه پەڵۆخێکی تیا بوو. ئەوان ئوردووگای دوژمنیان کاتێک کە سەربازەکانی مێدیانی لە خەوا بوون، داگیر کرد.۳۰۰ سەربازی جێدعوون پەڵۆخەکەی خۆیان لە ناو گۆزەکە دانابوو تا مێدیانیەکان نەتوانن ڕووناکایی پەڵۆخەکان ببینن.

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 13

ئینجا هەموو سەربازەکانی جێدعوون، هاوکات گۆزەکانیان شکاند و ڕووناکایی پەڵۆخەکان دەرکەوتن. و لە هەمان کاتا کە فوویان لە شەیپوورەکانیان ئەکرد، هاواریان ئەکرد:«شمشێر بۆ یەهۆوە و جێدعوون.»

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 14

خوا وەها مێدیانیەکانی پەشێو کرد کە بە یەکتر هێرشیان ئەبرد و یەکیان ئەکوشت. جێدعوون خێرا باقی ئیسڕاییلیەکانی بانگ کرد تا لە پەی کردن مێدیانیەکان یارمەتیان بدەن. ئەوان زۆر لە مێدیانیەکانیان کوشت و باقیەکەیانیان لە وڵات ئیسڕاییل کردە دەر. ئەو ڕۆژە ۱۲۰۰۰۰ کەس لە مێدیانیەکان کوژران، بەم جۆرە خوا قەومی ئیسڕاییلی ڕزگار کرد.

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 15

خەڵک وێستیان کە جێدعوون بە پاشای خوێان کەن. ئەو ئیجازەی ئەو کارەی پێ نەدان، بەڵام لەوانی ویست تا کەمێک لەو ئاڵقه زێڕانەی کە لە مێدیانیەکانیان بە دەست هێنابوو تەحویل ئەوی بدەن. خەڵک زێڕێکی زۆریان دا بە جێدعوون.

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 16

ئینجا جێدعوون بەو زێڕانە، جلیسقەیێکی وەکو ئەوەی کە سەرۆکی کاهێنان لەبەری ئەکردی، ساز کرد. بەڵام خەڵک وەکو بوت، دەستیان کرد بە پەرستنی ئەو جلیسقەیەی کە دروس کرا بوو. ئەوکاتە خوا دیسان قەومی ئیسڕاییلی سزا دا، چونکە ڕوویان لە پەرستنی بوت کردبوو و ئیجازەی دا کە دوژمنەکانیان، ئەوان شکەست بدەن. له ئاکامدا ئەوان دیسان داوایان لە خوا کرد که یارمەتیان بدات و خوا فریاڕەسێکی تری بۆ ناردن.

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 17

ئەو کارانە چەنای چەن جار تێکرار بوو: قەومی ئیسڕاییل گوناحیان ئەکرد، تۆبەیان ئەکرد و خوا فریاڕەسێکی بۆ ئەناردن. ساڵیانێکی درێژ خوا کەسانێکی زۆری بۆ ڕزگاری قەومی ئیسڕاییل لە دەس دوژمنەکانیان، نارد.

۱۶- فریاڕەسەکان — تصویر 18

له ئاکامدا قەومی ئیسڕاییل لە خوایان داوا کرد کە وەکو نەتەوەکانی تر پاشایێکیان پێ بات. ئەوان پاشایێکی باڵا بەرز و بەهێزیان ئەویست کە بتوانێ له شەڕا ڕێبەریان بێت. خوا لەو داخوازه دڵخۆش نەبوو، بەڵام هەروا کە داوایان کردبوو پاشایێکی پێ بەخشین.

چێرۆکێ وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس:(کتێبی ڕابەران فەسڵی ۱تا ۳ و ۶ تا ۸ ؛ کتێبی یەکەمی ساموئیل فەسڵی ۱ ئایەی ۱۰)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).