۱۷- عەهدی خوا لەگەڵ داوود
شائوول ئەوەڵین پاشای ئیسڕاییل بوو. هەروا که خەڵک ئەیانویست، باڵابەرز و جوان بوو. ئەو لە سەرەتای فەرمانڕەوائیەکەی، پیاوێکی چاک بوو بەڵام بەرەبەرە بە پیاوێکی شەرور گوڕا کە ڕێڕەوی خوای نەئەکرد. لەبەرئەوە خوا پیاوێکی دیکەی بە جێگەی ئەو بۆ پاشایی هەڵبژارد.
خوا جەوانێکی ئیسڕاییلی بە ناو داوودی هەڵبژارد تا ئامادەی جێنشینی شائوول بێت. داوود، شوانێک خەڵکی بەیتۆلەحێم بوو. ئەو کاتێک کە ئاگاداری لە مەڕەکانی باوکی ئه کرد، ڕانەکەی دووجار لە هەڵمەتی ورچ و شێر ڕزگار کرد و کوشتیانی. داوود پیاوێک بێ فیز و عادڵ بوو. ئەو باوەڕی بەخوا بوو و فەرمانبەری لێ ئەکرد.
ئەوکاتە کە داوود پیاوێکی جەوان بوو لەگەڵ جۆلیاتی زەلام کە سێ گەز باڵای بوو وکارامە و بەهێز بوو، ململانەی کرد. بەڵام خوا یارمەتی داوودی دا تا جۆلیات بکوژێت و ئیسڕاییل ڕزگار کات. دوای ئەوە داوود چەن جار بەسەر دوژمنەکانی ئیسڕاییل سەر ئەکەوت. ئەو بە سەربازێک دەست ڕەنگین گۆڕا و لە زۆربه ی شەڕەکان ڕێبەری ئیسڕاییل بوو. هەمووی خەڵک دەس خۆشیان لێ ئەکرد.
خۆشەویستی خەڵک سەبارەت بە داوود بوو بە هۆی بەخێڵی شائوول. لە ئاکام دا شائوول ویستی داوود بکوژێت، بەڵام ئەو دەرچوو بۆ بیابان و خۆی شاردەوە. ڕۆژێک کە شائوول وسەربازەکانی بە شۆێن داوود دا ئەگەڕان، شائوول بەهەڵکەوت چووە نێو ئەشکەوتێک کە داوود لەویا خۆی شاردبوو. شائوول داوودی نەبینی. داوود زۆر نزیکی شائوول بووەو و لەتێک لە جلەکەی شائوولی بڕی. کاتێک کە شائوول لە ئەشکەوتەکه چووە دەر داوود هاواری کرد و لەتە جلەکەی پێ نیشان دا. بەم جۆرە بۆ شائوول بنەجێ بوو کە داوود نایەوێت کە بە کوشتنی شائوول ببێته پاشا.
لەئاکام دا، شائوول لەهێرشێکا کوژرا و داوود بوو به پاشای ئیسڕاییل. ئەو پاشایێکی باش بوو وخەڵک خۆشیان ئەویست. خوا بەرەکەتی بە داوود دا و ئەوی لە هەموو ئیشەکانیا بەختەوەر کرد. داوود لە چەند هێرشێکی زۆر بەشداربوو و بە یارمەتی خوا بە دوژمنانی ئیسڕاییل سەرکەوت. داوود ئۆرشەلیمی داگیر کرد و کردی بە پێتەختی خۆی. داوود هەرلەوێ ژیانی کرد و نێژرا. ئەو بە ماوەی چل ساڵ پاشایی کرد و لەم ماوەیا، ئیسڕاییل بەهێز و دەوڵەمەند کرا.
داوود ئەیویست پەرستگەیێک دروس کات کە هەمووخەڵکی ئیسڕاییل بتوانن لەوێ خوا بپەرستن وقوربانی بۆ بکەن. دەوروبەری ٤۰۰ساڵ، خەڵک لە جێگایێک پەرستش و قوربانیان ئەکرد کە ناوی کەپری سەردان بوو ومووسا دروسی کردبوو.
بەڵام خوا پێغەمبەرێک بە ناوی ناتانی نارد بۆ لای داوود و بەوی وت :« چونکە تۆ لە ناو زۆر هێرشا بووی، پەرستگە بۆ من دروس ناکەی بەڵکوو کوڕەکەت سازی ئەکات. بەمەیشەوه من زۆرت بەرەکەت ئەیەم. کەسێک لە نەسڵی تو هەتاهەتایە بە قەومی من پاشایەتی ئەکات.» تاکە کەسێک لە نەسڵی داوود کە ئەیتوانی هەتاهەتایە پاشایەتی بکات مەسێح بوو. مەسێح ئەو هەڵبژاردەکەی خوایه کە جیهان لە گوناحەکانیان ڕزگار ئەکات.»
وەختێک داوود ئەم وتەی گوێ لێ بوو، خوای سپاس و ستایێش کرد. خوایش ئەوی سەربەرز کرد و بەرەکەتی زۆری پێدا. ئەڵبەت داوود لە سات و کاتی به دیهاتنی وادەکانی خوا ئاگادار نەبوو. بەڵام ئێستا ئاگادارین کە قەومی ئیسڕاییل ئەبێت، لە زەمانی داوود، دەوروبەری هەزار ساڵ بۆ هاتنی مەسێح چاوەڕێی کات.
داوود ساڵانێکی زۆر بە عیداڵەتەوە حکوومەتی کرد. ئەو لەژێر فەرمانی خوا بوو و خوایش ئەوی بەرەکەت ئەدا. بەم جۆرەیش لە کۆتایی تەمەنیەوە تووشی گوناحێکی گەورە لە بەرامبەر خوایا بوو.
ڕۆژێک، ئەوکاتە کە هەموو سەربازەکانی داوود بۆ شەڕ لە دەرەوە بوون، ئەو لە سەربانی کۆشکەکەی خۆی چاوی لە دەروه کرد و ژنێکی جوانی بینی کە خەریکی سەرشۆردن بوو. ئەو ژنەکەی نەناسی بەڵام تێگەییشت کە ناوی بەتشێبەعە.
بەجێگەی ئەوە کە لە وەسوەسه دووری بکات، داوود کەسێکی نارد تا ئەو ژنیە بۆ بێنێت. ئەو لەگەل ئەو ژنه خەوت و دوایی ژنەکەی ناردەوه بۆ ماڵی خۆی. دوای ماوەیێکی کورت بەتشێبەع هەواڵی بۆ داوود نارد کە دووگیان بووە.
مێردەکەی بەتشێبەع کە ناوی ئووریا بوو، یەکێک لە باشترین سەربازەکانی داوود بوو. ئووریا لەو زمانە دوور لە ماڵەوە لە شەڕا بوو. داوود بانگی کرد و پێی وت کە بڕوات بۆ ماڵەوە و لە پاڵ هاوسەرەکەیا بێت. بەڵام ئووریا قەبووڵی نەکرد کە وەختێک سەربازەکانی دیکە له شەڕگە بوون، بگەڕیتەوە بۆ ماڵەوە. لەبەرئەوە داوود جارێکی تر ئووریای نارد بۆ شەڕگە و لە فەرماندەکان ویستی کە ئەو لە هەوەڵ خەتی شەڕەکە دابنێن تا بکوژرێت. و وابوو کە ئووریا لە شەڕا کوژرا.
دوای کوژرانی ئووریا، داوود لەگەڵ بەتشێبەع هاوسەرگیری کرد و ئەو بۆ داوود کوڕێکی بە دونیا هێنا. خوا لە کارێک کە داوود کردبووی تووڕە بوو، لەبەرئەوە ناتانی پێغەمبەری نارد تا گڵاوی گوناحەکەی داوودی بیرخاتەوە. داوود چووەژێر گوناحەکەی، خوا ئەوی بەخشی. داوود لە درێژەی تەمەنی خۆی، تەنانەت لە دژوارترین بارودۆخەکانا، خوای ڕێڕەوی وئیتاعەت کرد.
بۆ سزادانی گوناحەکە، کوڕەکەی داوود مرد. هەروەها زۆر لە ئەندامەکانی تایێفەکەی، لەڕوویا سەرکێشیان کرد و هێزیشی بەجۆرێکی سەرنجڕاکێش کەم ببوو. بەڵام بەوەی کە داوود بێ قەوڵی خوای کردبوو، خوا لەسەر پەیمانەکەی کە لەگەڵیا بستبووی بەردەوام بوو و ئەنجامی دا. دواجار داوود و بەتشێبەع بوون بە خاوەنی کوڕێک کە ناویان نا سوولەیمان.
چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس( کتێبی ئەوەڵی سامۆئیل، فەسڵی ۱۰؛ وفەسڵی ۱۵ تا ۱۹ و ۲۴ تا ۳۱؛ کتێبی دووەمی ساموئیل فەسڵی ۵و۷و۱۱و۱۲)
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).