۱۸- بەش کردنی پاشایەتی ئیسڕاییل

۱۸- بەش کردنی پاشایەتی ئیسڕاییل — تصویر 1

داوودی پاشا 4۰ ساڵ پاشایی کرد. دوای مردنی، کوڕەکەی سلێمان بە پاشایەتی قەومی ئیسڕاییل گەییشت. خوا لەگەڵ سلێمان قسەی کرد و لێ پرسی:« چیت لە من ئەوێ تا پێت ببەخشم؟» سلێمان لە خوای ویست تا حیکمەتی پێ بات. داخوازی سلێمان خوای دڵخۆش کرد و خوا ئەوی کرد به زاناترین پیاوی سەر زەوی. سلێمان شتی زۆر فێر بوو و پاشایێکی زۆر زانا بوو. هەروەها خوا سلێمانی زۆر دەوڵەمەند کرد.

۱۸- بەش کردنی پاشایەتی ئیسڕاییل — تصویر 2

سلێمان لە شاری ئۆرشەلیم پەرسگەیێکی دروس کرد کە داوود بۆ ساز کردنەکەی بەرنامە ڕێژی کردبوو و پێداویستیەکانی کۆ کردبووەوه. ئێستا خەڵک ئەیانتوانی بە جێگەی کەپری سەردان، لەوێ خوا پەرەستێش کەن و قوربانی بە خوا پێشکەش کەن. ڕۆحی خوا پەرستگەکەی پڕ کرد، خوا لەوێ و لەگەڵ قەومی خۆی ئەژیا.

۱۸- بەش کردنی پاشایەتی ئیسڕاییل — تصویر 3

بەڵام سلێمان دڵی بە ژنانی قەومەکانی دیکه بەست و ئەوانی بە هاوسەری گرت. ئەو کەم تا زۆر لەگەڵ ۱۰۰۰ ژن هاوسەرگیری کرد و بەم شێوەیە سەبارەت بە خوا نافەرمانی کرد. ژمارێکی زۆر لەو ژنانە، لە وڵاته دوورەکان هاتبوون و بۆ پەرستن بوتیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو. کاتێک کە سلێمان بە پیری گەییشت، ئەویش بوتەکانی ژنەکانی خۆی پەرەستێش ئەکرد.

۱۸- بەش کردنی پاشایەتی ئیسڕاییل — تصویر 4

بەم بۆنەوە خوا لە سلێمان تووڕە بوو و پێی وت کە بۆ سزای ئەم نافەرمانیە، پاشایەتی ئیسڕاییل دوای مردن سلێمان بە دوو لەت بەش ئەکات.

۱۸- بەش کردنی پاشایەتی ئیسڕاییل — تصویر 5

دوای مردنی سلێمان، کوڕەکەی ڕێحۆبعام بوو به پاشا. تەواوی قەومی ئیسڕاییل کۆ بوونەوە تا ئەو بە پاشایەتی خۆیان قەبووڵ کەن. ئەوان بە ڕێحۆبعام شکایەتیان کرد کە سلێمان کاری زۆری لێ ئەکێشان و ماڵیاتی زۆری لێ وەرئەگرتن. ئەوان داوایان لە ڕێحۆبعام کرد تا وەکوو باوکی سەختگیر نەبێت.

۱۸- بەش کردنی پاشایەتی ئیسڕاییل — تصویر 6

بەڵام ڕێحۆبعام وڵامێکی بێعەقڵانەی بەوان دا و وتی:« ئێوە وا ئەزانن کە باوکم سلێمان سەختگیری لێ ئەکردن، بەڵام من زۆرتر کارتان لێ ئه کێشم و زیاتر عەزابتان ئەیەم.»

۱۸- بەش کردنی پاشایەتی ئیسڕاییل — تصویر 7

دوای بیستنی قسەکانی ئەو، زۆریەک لە خەڵک دژ به ئەو شۆڕشیان کرد. دە تایێفە لە تایێفەکانی ئیسڕاییل لێی جیا بوونەوە. تەنانەت دوو تایێفە پێی وەفادار مان و ئەم دوو تایێفە خۆیان پاشای یەهوودا ناو نا.

۱۸- بەش کردنی پاشایەتی ئیسڕاییل — تصویر 8

ئەو دە تایێفه پیاوێک بە ناوی یێرۆبعامیان کرد بە پاشای خۆیان. ئەوان لە ناوچەکانی باکووری ئەو وڵاتە جێگیر بوون و خۆیان بە پاشای ئێسڕاییل ئەزانی.

۱۸- بەش کردنی پاشایەتی ئیسڕاییل — تصویر 9

یێرۆبعام فەرمانبەری خوا نەبوو و بوو بە هۆی ئەوه کە خەڵک بەرەو گوناح بڕۆن. ئەو دوو بوتی ساز کرد و لە خەڵکی ویست تا ئەوانە بپەرستن. ئەوان چیتر بۆ پەرەستێش نەئەچوون بۆ ئۆرشەلیم کە لە پاشایەتی یەهوودا بوو.

۱۸- بەش کردنی پاشایەتی ئیسڕاییل — تصویر 10

پاشایەتی یەهوودا و پاشایەتی ئیسڕاییل بوون به دوژمنی یەکتر و زۆرجار خەریکی شەڕ لەگەڵ یەک بوون.

۱۸- بەش کردنی پاشایەتی ئیسڕاییل — تصویر 11

لە پاشایەتی نوێی ئیسڕاییل، هەموو پاشاکان شەرور بوون. زۆریەک لەوان بە دەست ئەوانەی کە بە تەما بوون جێیان داگیر کەن، ئەکوژران.

۱۸- بەش کردنی پاشایەتی ئیسڕاییل — تصویر 12

تەواوی ئەو پاشانە و زۆرتر خەڵکی ئیسڕاییل بەندەیی بوتەکانیان ئەکرد. لە ساتی پەرستن بوتەکان، لەگەڵ ژنانی داوێن پیسا ئەخەوتن وتەنانەت منداڵیشیان بۆ بتەکان قوربانی ئەکرد.

۱۸- بەش کردنی پاشایەتی ئیسڕاییل — تصویر 13

پاشاکانی یەهوودا لە نەسڵی داوود بوون. چەندیێک لەو پاشایانە ئینسانهایێکی باش بوون، بە عیداڵەت حکوومەتیان ئەکرد، وخوایان ئەپەرست. بەڵام زۆربەی پاشاکانی یەهوودا، شەرور بوون. هێندێک لەوان تەنانەت منداڵەکانیشیان بۆ بوتەکان قوربانی ئه کرد. زۆربەی خەڵکی یەهووداش بە دژی خوا هەستان و خوایانێک دیکەیان پەرەستێش کرد.

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس( کتێبی ئەوەلی پاشاکان فەسڵی ۱تا۶ و ۱۱و ۱۲)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).