۱۹- پێغەمبەران

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 1

بە درێژای مێژووی ئیسڕاییل، خوا پێغەمبەرانێکی بۆ ئەوان نارد. پێغەمبەرەکان لە خوا پەیغامیان وەرئەگرت و ئەوانەیان بە خەڵک ڕائەگەیاند.

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 2

ئیلیا پێغەمبەرێک بوو کە لە کاتی پاشایەتی ئەخاب دا ئەژیا. ئەخاب پیاوێکی خراپ بوو که خەڵکی بە پەرستنی بوتی بەعەل هان ئەدا. ئیلیا بە ئەخابی وت کە خوا ئەو سزا ئەیات. ئەو هەروەها بە ئەخابی وت :«له وڵاتی ئیسڕاییل، به بێ فەرمانی من، هیچ باران یا شەونمێک بە سەر ئەرزا نابارێت.» ئەخاب لەو قسانەی ئیلیا وەها تووڕە بوو کە بڕیاری دا ئیلیا بکوژێت.

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 3

خوا بە ئیلیای وت کە بچێت بۆ بیابان و خۆی لە ئەخاب بشارێتەوە. ئیلیا ڕۆیشت بۆ بیابان و لای جۆگەیێک کە خوا پێی نیشان دابوو جێگیر بوو. هەموو ڕۆژێک بەیانی و ئێوارە، باڵەندەکان نان و گۆشتیان بۆ ئەهێنا. لەم ماوەیه، ئەخاب و سپاکەی بە شوێن ئیلیا ئەگەڕان، بەڵام نەیان دەتوانی بیدۆزنەوە.

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 4

چون باران نەئەباری، دوای ماوەیێک ئاوی چۆمەکە وشک بوو. ئینجا ئیلیا چوو بۆ وڵاتێکی تر کە لەو نزیکیا بوو. لەو وڵاتە ژنێکی بەتەمەن لەگەڵ کوڕەکەی ژیانی ئەکرد کە ئازووقەیان لەبەر وشکەساڵی تەواو ببوو. بەوحالەشەوە ئەو ژنە ئاگای لە ئیلیا بوو و خواش تەواوی پێداویستیەکانی ئەو و کوڕەکەی پێ ئەدان. گۆزەی ئارد و ڕۆنیان خاڵی نابوو و لە تەواوی ماوەی وشکەساڵی چێشتیان بوو. ئیلیا بۆ ماوەی سێ ساڵ لەوێ ماوه.

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 5

دوای سێ ساڵ و نیو خوا به ئیلیای وت کە دیسان باران ئەبارێت. خوا لە ئیلیای ویست کە بڕوات بۆ پێگەڕی ئیسڕاییل و لەگەڵ ئەخاب قسە کات. ئەو کاتە کە ئەخاب ئیلیای بینی پێی وت: «تۆی کە هەموو ئەم گرفتانەت دروس کردووە !» ئیلیا لە وڵامیدا وتی: «تەواوی ئەم گیروگرفتانە بە بۆنەی تۆوە! ئەتو یەهۆوەت تەرک کردووە. ئەو خوای ڕاستەقینەیە بەڵام تۆ بەعەل ئەپەرەستی. تەواوی قەومی ئیسڕاییل بێنا بۆ کێو کەرمێل.»

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 6

تەواوی ئیسڕاییل لەگەڵ ئەنبیای بەعەل کە ژومارەیان بە ٤٥۰ کەس ئەگەییشت هاتن بۆ کێوی کەرمێل. ئیلیا وتی: «تا کەی ئەتانەوێ دووشک بمێنن؟ ئەگەر یەهۆوە خوایە، بیپەرەستن وئەگەر بەعەل خوایە ڕێڕەوی ئەو بکەن.»

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 7

ئینجا ئیلیا ڕوی لە ئەنبیای بتی بەعەل کردو وتی :«دانێک گای نێر قوربانی کەن، گۆشتەکەی بجنن ولە سەر قوربانگاکە دایبنن بەڵام ئاگری تێ بەر مەدەن. منیش لە سەر قوربانگاهێکی تر ئەم کارە ئەکەم. ئەو خوایە کەبۆ قوربانگاکە ئاگر بنێرێت خوای ڕاستەقینەیە.» لەبەرەوە کاهێنەکان بتی بەعەل قوربانیان ئامادە کرد، بەڵام ئاگریان هەڵ نەکرد.

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 8

ئینجا روو بە بوتی بەعەل دۆعایان کرد:«ئەی بەعەل، دەنگی ئێمە ببیسە!» ئەوان تەواوی ڕۆژ دۆعایان کرد و هاواریان کرد و بە چەقۆ خۆیان بریندارکرد. بەڵام هیچ وڵامێک لە لایان بەعەل نەبوو و ئاگریش نەنێرا.

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 9

ئەنبیا دوای ئەوەی کە تەواوی ڕۆژ دۆعایان کردبوو، ماندوو بوون و چیتر دۆعایان نەکرد. ئینجا ئیلیا مانگایێکی نێری تری بۆ قوربانی لەسەر قوربانگا دانا و بە خەڵکی وت کە دوانزه خومرەی گەورەی ئاو بڕێژنە سەر قوربانگا به جۆرێکه گۆشتی گا، داری مەزبەح و تەنانەت ئەرزی دەوری قوربانگا بە تەواوی تەڕ ببێت.

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 10

ئینجا ئیلیا ئاوا دۆعای کرد: « ئەی یەهۆوە، خوای براییم، ئیسحاق و یاقووب، ئیمڕۆ بە ئێمە نیشان بدە کە تۆ خوای ئیسڕاییلی ومن خزمەتکاری تۆم. دۆعای من بە جێ بێنا تا ئەم قەومە تێ بگەیێن کە تۆ خوای ڕاستەقینەی.»

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 11

به خێرایی ئاگر لە ئاسمان نازێل بوو و گۆشت، دار، بەرد، خۆڵ و تەنانەت ئاوی دەورو بەری قوربانگای سووتاند. کاتێک خەڵک ئەوەیان دی، دەست به جێ کەوتن بە ئەرزا و وتیان:«یەهۆوە خوایە! یەهۆوە خوایە!

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 12

ئینجا ئیلیا وتی :«مەهێڵن حەتا یەک کەس لە ئەنبیای بوتی بەعەل هەڵبێن!» جا خەڵک ئەنبیای بەعەلیان گرتو هەموویانیان لەوێ برد و ئەوانیان کوشت.

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 13

دوایی ئیلیا بە ئەخابی پاشای وت :«هەرئێستا بگەڕێوە بۆماڵ چونکە به زوویی باران ئەبارێ.» لە هەمان کات، هەورە ڕەشەکان ئاسمانیان داپۆشاند و بارانێکی توند دەستی پێ کرد. یەهۆوە قەحتی تەواو کرد و بەو کارەی بە هەموویانی نیشان دا کە تەنیا ئەو خوای ڕاستەقینەیە.

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 14

دوای ئەوەی کە ئیلیا کارەکەی تەواو کرد، خوا پیاوێک بە ناوی ئەلیشەعی بە پێغەمبەری خۆی هەڵبژارد. خوا مۆجزاتی زۆری بە دەستی ئەلیشەع ئەنجام دا. یەکێک لەو مۆجزانە بۆ نەعەمان رێک کەوت کە لە فەرماندەکانی ئەرتەشی دوژمن بوو. ئەو تووشی نەخۆشیێکی دەگمەنی پێستی بوو. ئەو کە نێوبانگی ئەلیشەعی بێستبوو، چوو بۆ لای و داوای لێکرد که چاکی کاتەوە. ئەلیشەع بە نەعەمانی وت کە خۆت حەوت جار بخه ناو ئاوی ڕۆباری ئۆردۆن.

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 15

لە سەرەتا نەعەمان لەو پێشنیارە تووڕه بوو و چونکه ئەو کارەی پێ گەوجانه بوو، نەیویست ئەنجامی بات. بەڵام دوایی بڕیاری خۆی گۆڕی و حەوت جار خۆی لە ئاوی ڕۆباری ئۆردۆن خست. کاتێک بۆ حەوتمین جار لە ئاو هاتە دەرەوە، بە تەواوی چاک ببوو! خوا ئەوی شەفا دا.

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 16

خوا بۆ قەومی ئیسڕاییل پێغەمبەرانی زۆری دیکەشی نارد. هەمووی ئەوانە بە خەڵک هوژداریان ئەدا کە لە پەرستن بوتەکان دەس هەڵگرن. لەگەڵ یەکتر بەعیداڵەت هەڵسوکەوت بکەن وسەبارەت بە یەکتر دڵ ڕەحم بن. ئەوان بە خەڵک هوژداریان ئەدا کە لە شیرارەت دوور کەون و بەجێگەی ئەوە لە خوا ئیتاعەت بکەن. ئەگەر وا هەڵسوکەوت نەکەن لە گومانی خوا گوناح کار بە حسێب دێن و خوا سزایان ئەدات.

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 17

زۆر جار، خەڵک گوێیان له خوا نەئەگرت. ئەوان جارجار لەگەڵ پێغەمبەرەکان بە خراپی هەڵسوکەوتیان ئەکرد و جاروبارێ حەتا ئەوانیان ئەکوشت! یەک جار، ئێرمیای نەبیان خستە نێو چاڵێک و لەوناوه وێڵیان کرد تا بمرێ. ئێرمیا لە ناو قوڕا گیری کردبوو. بەڵام لە دواییا، پاشا دڵی سووتا و بە خزمەتکارەکانی دەستووری دا کە پێش ئەوەی کە بمرێ لە چاڵ دەری بێنن.

۱۹- پێغەمبەران — تصویر 18

هەرچەند کە خەڵک ڕەقیان لە پێغەمبەران بوو، ئەوان دیسانیش باسی خوایان بۆ ئەکردن. ئەوان خەڵکیان ئاگادار ئه کردەوە کە ئەگەر تۆبە نەکەن، لە ناو ئەچن. ئەوان هەروەها بەڵێنی خوایان وەبیر خەڵک ئەهێناوە کە ناردنی مەسێح بوو.

چیرۆکێ وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس:(کتێبی یەکەمی پاشایان فەسڵی ۱۶تا۱۸؛ کتێبی دووەمی پاشایان فەسڵی ۵؛ کتێبی ئێرمیا فەسڵی ۳۸)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).