۲۰- تەبعید و گەڕانەوە
پاشایەتی ئیسڕاییل و پاشایەتی یەهوودا هەردووکیان دژ بە خوا گوناحیان کرد. ئەوان ئەو عەهدەی کە لە کێوی سینا لەگەڵ خوا بەستبوویان، شکاندیان. خوا له رێگەی پێغەمبەرانێکی زۆر ئەوانی وریا کردەوه تا تۆبە کەن و دواجار بگەڕێنەوە و دیسان ئەو بپەرەستن، بەڵام ئەوان گوێیان له خوا نەگرت.
کەواتە خوا ئەوانی تەمێ کرد و ئیزنی دا کە دوژمنەکانیان، ئەوان لە ناوبەرن. لەو کاتەدا قەومێکی تر بە ناوی ئاشوور بوو کە زۆر بە هێز ببوون. ئاشووریەکان لە چاو قەومەکانی دیکه زۆر دڵ ڕەق بوون. پاشایەتی ئیسڕاییل بە دەستی ئاشوور لە ناو چوو. ئاشووریەکان زۆربەی خەڵکی ئیسڕاییلیان کوشت، تاڵانیان کردن و زۆربەی وڵاتی ئیسڕاییلیان سووتاند.
ئاشووریەکان ڕێبەران، خەڵکی دەوڵەمەند و هەر کەسێکی کە کارزان بوو لەگەڵ خۆیان بردیان بۆ ئاشوور. هەر بەشێک لە خەڵک کە زۆر تەنگ دەست بوون لە ئیسڕاییل مانەوە.
ئینجا ئاشووریەکان، بێگانەکانیان هێنا بۆ وڵاتی ئێسڕاییل تا لەوێ بژین. بێگانەکان شارە ڕووخاوەکانیان دیسان ساز کردەوە و لەگەڵ ئەو ئێسڕاییلیانەی کە لەوێ مابوونەوە پەیوەندیان کرد. نەسڵی پێک هاتوو لەو پەیوەندیە سامێری ناو نران.
خەڵکی پاشایەتی یەهوودا بینیان کە خوا خەڵکی پاشایەتی ئیسڕاییلی سەبارەت بە بێ ئیمانی و سەرکێشی سزا داوە، بەڵام دیسانیش بە پەرستنی بوتەکان و خواکانی کەنعانیان بەردەوام بوون. خوا پێغەمبەرانی نارد تا ئەوان وریا کەنەوە، بەڵام ئەوان بەردەوام کاری خۆیان ئەکرد.
نزیک بە ۱۰۰ ساڵ دوای لە ناو چوونی پاشایەتی ئیسڕاییل بە دەست ئاشووریەکان خوا نێبووکەدنێسەر پاشای بابێلی نارد تا هێرش کاتە سەر پاشایەتی یەهوودا. بابێلیەکان قەومێکی دەسەڵاتدار بوون. پاشای یەهوودا قەبووڵی کرد کە خزمەتکاری نێبووکەدنێسەر بێت و هەموو ساڵ پارەیێکی زۆری پێ بدات.
بەڵام پاش چەند ساڵ، پاشای یەهوودا دژی بابێل هەستا. بەو هۆکاره بابێلیەکان گەڕانەوە و دواجار هێرشیان کردە سەر پاشای یەهوودا. بابێلیەکان شاری ئۆرشەلیمیان داگیرکرد، مەعبەدیان لە ناو برد و هەر شتێکی بە نرخ لە شار و مەعبەد دا بوو لەگەڵ خۆیان بردیان.
بو تەمێ کردنی پاشای یەهوودا، سەربازەکانی نێبووکەدنێسەر، کوڕەکانی ئەویان لە بەر چاوی خۆی کوشت و چاوەکانی ئەویان کوێر کرد. دواجار ئەوان، پاشایان لەگەڵ خۆیان برد تا لە بەندیخانە دا بمرێ.
نێبووکەدنێسەر ولەشکەرەکەی هەموو خەڵکی پاشایەتی یەهوودایان لەگەڵ خۆیان برد بۆ بابێل و تەنانەت ئەو کەسانەی کە زۆر دەست تەنگ بوون مانەوە تا کشت وکاڵ بکەن. بەو کاتەی کە قەومی خوا مەجبوور به جێهێشتنی وڵاتی دیاری کراو بوون، تەبعید ئەڵێن.
گەرچی خوا قەومی خۆی بە تەبعید سەبارەت بە گوناحەکانیان موجازات کرد، بەڵام نە ئەوان و نە بەڵێنەکانی خۆی بە ئەوانی لە بیر نەکرد. خوا ئاگای لە قەومی خۆی بوو و له رێگای ئەنبیای خۆی لەگەڵ ئەوان قسەی ئەکرد. خوا وادەی دا کە پاش حەفتا ساڵ دواجار قەومی ئیسڕاییل بۆ وڵاتی دیاری کراو ئەگەڕێنێتەوە.
پاشان حەفتا ساڵ، کورش پاشای پارسیان، بابێلیەکانی شکەست دا و بەم شێوەیە ئیمپراتووری پارسیان بە جێی ئیمپراتووری بابێلی، بەسەر زۆربەشێک لە قەومەکانا دەسەڵاتدار بوو. خەڵکی ئیسڕاییلیان لەم کاتە دا یەهوودی، ناو ئەنا و زۆربەی ئەوان تەواوی تەمەنی خۆیان لە بابێل ژیابوون. تەنانەت ژمارێکی زۆر کەم کە زۆر بە تەمەن بوون، ئەیانتوانی وڵاتی یەهوودایان لە بیر بێت.
پارسیان هەرچەند کە زۆر بە هێز بوون، بەڵام سەبارەت بە قەومەکانی ژێردەستیان، بە نەرمی و دڵسۆزی هەڵسوکەوتیان ئەکرد. دوای ماوەیێکی کورت کە کورش بە پاشایەتی پارس گەییشت، دەستوری دا کە هەر یەهوودیێک کە ئەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یەهوودا، ئەتوانێ وڵاتی پارس به جێ بێڵێت و بۆ وڵاتی یەهوودا بگەڕێتەوە. ئەو تەنانەت پارەشی پێدان تا مەعبەدەکەیان لە ئۆرشەلیم دواجار ساز کەنەوە! ئینجا، حەفتا ساڵ پاش تەبعید، دەستەیێکی بچووک لە یەهوودیەکان گەڕانەوە بۆ شاری ئۆرشەلیم لە وڵاتی یەهوودا.
ئەوکاتە کە قەوم گەییشتنە ئۆرشەلیم، مەعبەد و دیوارەکانی دەوری شاریان دیسان ساز کردەوه. ئێستاش لە ژێر دەسەڵاتی پارسیان دا بوون، بەڵام ئەوان دواجار لە وڵاتی دیاری کراو ئەژیان و ئەیانتوانی خوا لە مەعبەد دا پەرەستش کەن.
چێرۆکێ وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس:(کتێبی دووەم پاشایان فەسڵی ۱۷ و ۲۴ و ۲۵؛ کتێبی دووەم پوختەی مێژوو فەسڵی ۳۶؛ کتێبی عەزرا فەسڵی ۱ تا ۱۰؛ کتێبی نەحمیا فەسڵی ۱ تا ۱۳)
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).