۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات

۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات — تصویر 1

هەر لە سەرەتای بەدیهێنان خوا بە باشی ئەیزانی کە پاش ماوەیێکی زۆر مەسێحی مەوعوود ئەنێرێ. ئەو بەڵێنی به ئادەم و حەوا دابوو کە بێ گوومان ئەوکاره ئەنجام ئەدا. خوا بەڵێنی دا کە لە نەسڵی حەوا کەسێک دێ کە سەری مار ئەکوتێت. ئەو مارەی کە حەوای فریو دا هەمان شەیتان بوو. بەڵێن ئەوە بوو کە مەسێح بەتەواوی بۆ هەمیشە شەیتان شکەست ئه دا.

۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات — تصویر 2

خوا بەڵێنی بە براییم دا کە لە پێناوی ئەو هەموو گەلەکانی جیهان خاون بەرەکەت ئەبن. ئەو بەڵێنی خۆی بە ناردنی مەسێح، دوای ماوەیێک بۆ جیهان، ئەنجام ئه دا.مەسێح پێویست بوو که خەڵک له هەر قەومێک له دنیایه لە گوناحەکانیان ڕزگار کات.

۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات — تصویر 3

خوا وادەی دا بە مووسا کە لە داهاتوودا فریاڕەسێک وەک ئەو دێ کە خەڵک ڕزگار ئەکات. ئەو کەسە هەمان مەسێحی مەوعوود بوو. بەوشێوەیە خوا جارێکی تر وادەی هاتنی مەسێحی دا.

۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات — تصویر 4

خوا بەڵێنی بە داوودی پاشا دا کە کەسێک لە نەسڵی ئەو بە پاشایەتی ئەگا و هەتاهەتایە بەسەر قەومی خوا فەرمان ڕەوایی ئەکات. ئەوە بەو مانایە بوو کە مەسێح لە نەسڵی داوود ئەبێت.

۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات — تصویر 5

خوا به هۆی ئێرمیای نەبی بەڵێنی دا کە پەیمانێکی نوێ پێک دێنێ، بەڵام نە بەشێوەی ئەو پەیمانەی کە لەگەڵ ئیسڕاییل لە کێوی سینا بەستبووی. لەو پەیمانە نوێیه، خوا یاساکانی خۆی لە سەر دڵی خەڵک ئەنووسێ، خەڵک هەر کەس بۆ خۆی خوا ئەناسێ و چاکەی پێ ئەکات و یاساکانی بەجێ ئەهێنن. مەسێح کەسێک بوو کە ئەو پەیمانە نوێی لەگەڵیان ئەبەست. ئەوان ئەبنە قەومی ئەو و خواش گوناحەکانیان ئەبەخشێ.

۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات — تصویر 6

ئەنبیای خوا هەروەها وتیان کە مەسێحی مەوعوود، نەبی،کاهێن و پاشایە. نەبی کەسێکە کە وتەی خوا ئەبیسێت و بۆ خەڵکی باس ئەکات. مەسێحی مەوعوودی خوا، نەبیێکی کامڵ ئەبێ چوون ئەو بە تەواوی پەیامەکانی خوا تێ ئەگا و بێ کەم و کەسر بە خەڵکی ڕائەگەیێنێ.

۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات — تصویر 7

کاهێنانی یەهوودی لە لایان خەڵک قوربانیان بۆ خوا ئەکرد کە بۆ جەزای گوناحەکانیان بوو. هەروەها کاهێنان بۆ خەڵک بە دەرگای خوا دۆعایان ئەکرد. بەڵام قەرار وا بوو کە مەسێحی مەوعوود کاهێنی گەورە بێت کە خۆی به ناوی قوربانیێکی تەواو بە خوا ئەبەخشێ. یانێ ئەو هیچ کات گوناح ناکات و ئەوکاتە کە خۆی قوربانی ئەکات، پێویست بە هیچ قوربانیێکی تر بۆ گوناح نیه.

۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات — تصویر 8

پاشاکان و سەرۆکەکان بە سەر بەشێک لە خەڵک حکوومەتیان ئەکرد و جاروباریش هەڵەیان ئەکرد. داوودی پاشا تەنیا بەسەر ئێسڕاییلیەکان حکوومەتی کرد. بەڵام مەسێحی مەوعوود کە لە نەسڵی داوود بوو دێت کە بە سەر تەواوی دنیا هەتاهەتایە حکوومەت ئەکات. ئەو عادڵانە حکوومەت ئەکا و بڕیاری دروس ئەدا.

۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات — تصویر 9

ئەو ئەنبیایانە کە لە لایان خوا ناردرا بوون نەبۆوەتی زۆریان سەبارەت بە مەسێحی مەوعوود کردبوو. مەلاکی نەبی نەبۆوەتی کرد کە پێش هاتنی مەسێحی مەوعوود، پێغەمبەرێکی گەورە دێت. ئەشعیای نەبی نەبۆوەتی کرد کە مەسێحی مەوعوود لە باکێرەیێک بە دنیا دێت. میکاهی نەبیش وتبووی کە ئەو لە شاری بەیتۆلەحێم بە دنیا دێت.

۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات — تصویر 10

ئەشعیای نەبی وتی کە مەسێح لە جەلیل ژیان ئەکات. ئەوهێمنایی ئەبەخشێ بە ئینسانە دڵ شکاوەکان و ئەسیران ڕزگار ئەکات. ئەو هەروەها نەبۆوەتی کرد کە مەسێحی مەوعوود، نەخۆشەکان یانێ کوێرەکان، شەلەکان، کەڕەکان و ڵاڵەکانیش چاک ئەکاتەوە.

۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات — تصویر 11

ئەشعیای نەبی هەروەها نەبۆوەتی کردبوو کە خەڵک ڕەقیان لە مەسێحی مەوعوود ئەبێت و قەبووڵی ناکەن. ئەنبیاکانی تریش نەبۆوەتیان کردبوو کە یەکێک لە هاوڕێکانی مەسێح پشتی لێ ئەکات. زەکەریا نەبۆوەتی کرد کە ئەو هاوڕێیە بۆ سی پارە زێو خەیانەتی پێ ئەکات. ئەنبیاکانی تریش نەبۆوەتیان کردبوو کە مەسێح ئەکوژن و بەسەر جلەکانی قومار ئەکەن.

۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات — تصویر 12

هەروەها ئەنبیا چۆنیەتی مردنی ئەویان نەبۆوەت کردبوو. ئەشعیای نەبی وتبووی کە خەڵک تفی لێ ئەکەن و لێ ئەدەن و گاڵتەی پێ ئەکەن. ئینجا جەستەی ئەو کون ئەکەن تا بە ئازارێکی زۆر بمرێ، هەرچەند کە هیچ گوناحێکی نەکردبوو.

۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات — تصویر 13

ئەنبیاکانی تریش نەبۆوەتیان کردبوو کە مەسێحی مەوعوود ئەبێ ئینسانێکی تەواو و بێ گوناح بێت. ئەو ئەبێ بمرێ، چون خوا ئەوی بە جێ گوناحی تەواوی خەڵکی جیهان جەزا ئەیا. جەزا دانی ئەو ئەبێتە هۆی ئەوەی کە نێوان خوا و ئینسان ئارامێش وتەبایی پێک بێت. هەر لە بەر ئەوەش پێویست بوو که مەسێح بریندار بێت و بکوژرێت.

۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات — تصویر 14

ئەنبیاکانی تریش ئەو نەبۆوەتەیان کرد کە خوا، مەسێح دوای مردن زیندوو ئەکاتەوە. کەوابوو بە مردن و هەستانەوەی مەسێح لە مەرگ، خوا دەیویست نەخشەی ڕزگاری گوناحکاران تەواو کات و عەهدێکی نوێ لەگەڵ بەشەر ببەستێت.

۲۱- خواوەند وادەی هاتنی مەسێح ئەدات — تصویر 15

خوا زۆر شتی سەبارەت بە هاتنی مەسێح بۆ ئەنبیاکان ڕوون کردوە. بەڵام مەسێح لە کاتی هیچ یەک لەو ئەنبیایانە نەهاتبوو. زیاتر لە ۴۰۰ ساڵ دوای ئاخرین نەبۆوەت، ئەوکاتە کە زەمانی گەییشت، خوا مەسێحی بۆ جیهان نارد.

چیرۆکێ وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس: (کتێبی بەدیهێنان فەسڵی ۳ ئایەی ۱۵،فەسڵی ۱۲ئایەی ۱ تا ۳، کتێبی دواوتار فەسڵی ۱۸ئایەی ۱۵، کتێبی دووەم ساموئیل فەسڵی ۷، کتێبی ئێرمیا فەسڵی ۳۱، کتێبی ئەشعیا فەسڵی ۵۹ ئایەی ۱۶، کتێبی دانیال فەسڵی ۷، کتێبی مەلاکی فەسڵی ۴ ئایەی ۵، کتێبی ئەشعیا فەسڵی ۷ ئایەی ۱۴، کتێبی میکا فەسڵی ۵ ئایەی ۲، کتێبی ئەشعیا فەسڵی ۹ ئایەی ۱ تا ۷ و فەسڵی ۳۵ ئایەی ۳ تا ۵ و فەسڵی ۵۳ ، کتێبی زەبوورەکان فەسڵی ۲۲ ئایەی ۱۸ و فەسڵی ۳۵ ئایەی ۱۹ و فەسڵی ۶۹ ئایەی ۴ و فەسڵی ۴۱ ئایەی ۹، کتێبی زەکەریا فەسڵی ۱۱ ئایەی ۱۲ و ۱۳، کتێبی ئەشعیا فەسڵی ۵۰ ئایەی ۶، کتێبی زەبوورەکان فەسڵی ۱۶ ئایەی ۱۰ و ۱۱)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).