۲۲- لە دایک بوونی یووحەنای تەعمیددەر

۲۲- لە دایک بوونی یووحەنای تەعمیددەر — تصویر 1

هەر لە زەمانی پێشوو، خوا لە ڕێگەی ئەنبیای خۆی لەگەڵ قەومەکەی قسەی ئەکرد. بەڵام دوای گوزەرانی ۴۰۰ ساڵ کە خوا قسەی لەگەڵ قەومی خۆی نەکردبوو، لە ناکاو فریشتەی خوا بە سەر کاهێنێکی پیر کە ناوی زەکەریا بوو داچوو. ئەو و هاوسەرەکەی ئێلیزابێت، ئینسانهایێکی خوا ترس بوون. ئەوان بەتەمەن بوون و ئێلیزابێت مناڵی نەدەبوو.

۲۲- لە دایک بوونی یووحەنای تەعمیددەر — تصویر 2

فریشتەی خوا بە زەکەریای وت:«هاوسەرەکەت کوڕێکی ئەبێت. تۆ ناوی ئەنێی یووحەنا. خوا ئەو لە ڕۆحی خۆی پڕ ئەکات و یووحەنا خەڵک بۆ هاتنی مەسێحی وەعدەدراو ئامادە ئەکات.» زەکەریا لە وڵام دا وتی:« من و هاوسەرەکەم بۆ منداڵ هێنان زۆر بەتەمەنین! چۆن بزانم کە حەقێقەتم پێ ئەڵێی؟»

۲۲- لە دایک بوونی یووحەنای تەعمیددەر — تصویر 3

فریشتەی خوا بە زەکەریای وڵام دا: «من لە لایان خوا ناردراوم تا ئەم هەواڵە خۆشەت پێ بگەیێنم. ئێستا کە تۆ بڕوات بە قسەکانی من نەکرد، توانای قسەکردنت تا ئەو کاتە کە منداڵەکە بە دنیا بێت له دەست ئەدەیت.» لەوکاتەوە ئیتر زەکەریا نەیتوانی قسه بکات. ئینجا فریشتەی خوا لەلای زەکەریا ڕۆیشت، زەکەریا گەڕاوە بۆ ماڵەوه و زۆری پێ نەچوو کە هاوسەرەکەی دووگیان بوو.

۲۲- لە دایک بوونی یووحەنای تەعمیددەر — تصویر 4

ئەو کاتە کەئێلیزابێت لە مانگی شەشەمی دووگیانیا بوو، هەمان فریشتە لەناکاو بەسەر خزمێکی ئێلیزابێت کە ناوی مریەم بوو ئاشکرا بوو .ئەو باکێرە و نیشان کراوی پیاوێک بە ناو یووسف بوو. فریشتە بەوی وت: «تۆ دووگیان ئەبیت و کوڕێک بە دنیا دێنیت کە ناوی ئەنێی عیسا. ئەو کوڕی خوای مەزن و پاشایەتی هەتاهەتایی ئەبێت.»

۲۲- لە دایک بوونی یووحەنای تەعمیددەر — تصویر 5

مریەم وڵامی داوە:« چۆن وا ئەبێت ئەوکاتە کە من ئێستا باکێرەم؟» فریشتە بۆی شیکردەوە:« ڕۆحی قۆدووس و توانایی خوا بە سەر تۆدا دێت. هەر بۆیەش ئەو کوڕە، قۆدووس و کوڕی خوای پایەبەرز بانگ ئەکرێ.» مریەم بڕوای بە قسەکانی فریشتە کرد و ئەوەی کە ئەو وتبووی قەبووڵی کرد.

۲۲- لە دایک بوونی یووحەنای تەعمیددەر — تصویر 6

ماوەیێکی کورت دوای ئەم ڕووداوە مریەم چوو بۆ ماڵی ئێلیزابێت. هەر ئەوەی کە ئێلیزابێت دەنگی مریەمی بیست، منداڵەکە لە مناڵدانیا جووڵاوە. ئەوان سەبارەت بەو کارانەی کە خوا بۆیانی کردبوو زۆر خۆشحاڵ بوون. مریەم نزیکی سێ مانگ لە لای ئێلیزابێت ماوە و ئینجا گەڕاوە بۆ ماڵی خۆی.

۲۲- لە دایک بوونی یووحەنای تەعمیددەر — تصویر 7

دوای ئەم ڕووداوە ئێلیزابێت کوڕێکی بە دنیا هێنا. ئەو و زەکەریا هەر بەو جۆرە کە فریشتە وتبووی ناوی کۆرپەکەیان نا یووحەنا. ئینجا خوا دیسان زمانی زەکەریای کردەوە و زەکەریا وتی:« شۆکر بۆ خوا، چونکە ئەو بە یارمەتی قەومەکەی هاتووه! و تۆ ئەی کوڕەکەم پێغەمبەری خوای پایەبەرز ئەبی و بە ئینسانەکان ئەڵێی کە چۆن ئەتوانن ڕێگای لێخۆش بوونی گوناحەکانیان پەیدا بکەن!

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: ( کتێبی سەرەتای به دیهێنان فەسڵی ۳ ئایەی ۱۵ و فەسڵی ۱۲ ئایەی ۱تا۳، کتێبی دواوتار فەسڵی ۱۸ ئایەی۱۵، کتێبی دووەمی ساموئیل فەسڵی ۷، کتێبی ئێرمیا فەسڵی ۳۱، کتێبی ئیشایا فەسڵی ۵۹ ئایەی ۱۶، کتێبی دانیال فەسڵی ۷، کتێبی مەلاکی فەسڵی ۴ ئایەی ۵، کتێبی ئیشایا فەسڵی ۷ ئایەی ۱۴، کتێبی میکا فەسڵی ۵ ئایەی ۲،کتێبی ئێشایا یا فەسڵی ۹ ئایەی۱تا۷ وفەسڵی ۳۵ ئایەی ۳ تا۵ فەسڵی ۶۱ و فەسڵی ۵۳،کتێبی مەزامیر فەسڵی ۲۲ ئایەی ۱۸ و فەسڵی ۳۵ ئایەی ۱۹ و فەسڵی ۶۹ ئایەی ۴ و فەسڵی ۴۱ ئایەی ۹، کتێبی زەکەریا فەسڵی ۱۱ ئایەی ۱۲و۱۳، کتێبی ئێشایا فەسڵی ۵۰ ئایەی ۶، کتێبی مەزامیر فەسڵی ۱۶ ئایەی ۱۰و۱۱)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).