۲۳- له دایک بوونی عیسا
مریەم نیشان کراوی پیاوێکی عادڵ و دڵ پاک بە ناوی یووسف بوو. کاتێک کە یووسف ئاگادار بوو کە مریەم دووگیانە، ئەیزانی کە منداڵەکە لەو نیە. یووسف نەی ئەویست کە مریەم سووک و بێ ئابڕوو بکات، ئینجا بڕیاری دا کە بێ دەنگ و باس لێی جیا بێتەوە. بەڵام پێش ئەوەی کە ئەم کارە بکات، فریشتەیێک لە خەیاڵیا پێی ئاشکرا بوو.
فریشتە بە یووسفی وت:«لە هاوسەرگیری لەگەڵ مریەم مەترسە. ئەو منداڵەی ناو سکی له ڕۆحی قۆدووسە. مریەم کوڕێک بە دنیا ئەهێنێت و ناوی ئەو بنێ عیسا(یەهۆوە ڕزگاری ئەکات)، چوونکە ئەو خەڵک لە گوناحەکانیان ئازاد ئەکات.»
لەبەرئەوە یووسف لەگەڵ مریەم هاوسەرگیری کرد و ئەوی بۆ ماڵی خۆی برد. بەڵام تا ئەوکاتە کە منداڵەکە بە دنیا نەهات، لەگەڵی نەخەوت.
لە دوایین ڕۆژەکانی دووگیانی مریەم ئیمپراتووری ڕووم فەرمانی دا کە بۆ سەرژمێری، هەر کەسێک ئەبێت بگەڕێتەوە بۆ شاری باوباپیرانی خۆی. یووسف و مریەم پێویست بوو ڕێگەیێکی دوورودرێژ لە ناسێرە بەرەو بەیتۆلەحێم بڕۆن، چونکە باپیریان، داوودی پاشا و شارەکەیان بەیتۆلەحێم بوو.
کاتێک کە مریەم و یووسف بە بەیتۆلەحێم گەییشتن، جێگایێکیان بۆ مانەوە پەیدا نەکرد. تەنیا جێگەیێکی کە ئەیانتوانی لەوێ بمێننەوە، شوێنی دانانی حەیوانەکان بوو. لەوێ بوو کە مریەم منداڵەکەی بە دنیا هێنا و لە ناو کادێنا خەواندی، چونکە بۆ ئەو جێگەی خەویان نەبوو. ئەوان ناویان نا عیسا.
ئەو شەوە، چەن شوانێک چاوەدێری ڕانەکانی خۆیان ئەکرد. لەناکاو فریشتەیێکی درەوشاو لە بەینیانا دەرکەوت و ترس و خۆف گرتیانی. فریشتە بە ئەوانی وت:«مەترسن، چونکە من مزگێنیم بۆتان هەیە. مەسێحی وەعدەدراو کە خواوەنده، لە بەیتۆلەحێم بە دنیا هات.»
«بڕۆن و بە شوێن ئەو منداڵەیا بگەڕێن و کۆرپەیێک کە قۆناخە کراوە و لە کادێن خەوتووە پەیدا ئەکەن.» لەناکاو دەستەیێکی زۆر لە فریشتەکانی ئاسمانی تریش هاتن. ئەوان خوایان ستایێش ئەکرد و ئەیانوت :«شکۆ بۆ خوا کە لە ئاسمانە و ئاشتی و ئارامی بۆ ئەو خەڵکانەی کە خوا مەرحەمەتی بۆیان هەیە، لەسەر زەوی!
ئینجا فریشتەکان ئەوان و شوانەکانیش ڕانەکانیان به جێ هێشت، بەو جێگەیە کە عیسا لەوێ بوو گەییشتن و کۆرپەکەیان بینی کە لە کادێنا خەوتبوو، هەر بەو جۆرە کە فریشتە وتبووی. ئەوان زۆر دڵخۆش بوون. شوانەکان گەڕانەوە بۆ لای ڕانەکانیان و خوایان بۆ ئەوەی کە دیتبوویان و بیستبوویان شۆکر و ستایێش کرد.
دوای ئەوە چەند پیاوێک لە مەشرێق کە ئەستێرەناس و زۆر زانا بوون، ئەستێرەیێکی سەرسووڕهێنەریان لە ئاسمان دا بینی. ئەوان تێگەییشتن کە پاشای نوێی یەهوود بە دنیا هاتووه. ئینجا، ڕێگایێکی دوور و درێژیان لە وڵاتی خۆیان بۆ بینینی ئەم کۆرپەیە پێوا. ئەوان هاتن بۆ بەیتۆلەحێم و ئەو ماڵەیان پەیدا کرد کە عیسا لەگەڵ دایک و باوکی، لەوێ ئەژیان.
کاتێک ئەو پیاوە زانایانە عیسایان لەگەڵ دایکی دی، چۆکیان داداو ئەویان پەرەستێش کرد. ئەوان خەڵاتی زۆر بەنرخیان دا بە عیسا و ئینجا گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆیان.
چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: ( ئێنجیلی مەتا فەسڵی ۱ و ئێنجیلی لۆقا فەسڵی ۲)
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).