۲۴- یووحەنا، عیسا تەعمید ئەدات

۲۴- یووحەنا، عیسا تەعمید ئەدات — تصویر 1

یووحەنا کوڕی زەکەریا و ئێلیزابێت، گەورە بوو و بۆ پێغەمبەری هەڵبژاردرا. ئەو لە بیابان ژیانی ئەکرد، هەنگوێن سەحرایی و کولەی ئەخوارد و جلی پەشمی وشتری له بەر ئەکرد.

۲۴- یووحەنا، عیسا تەعمید ئەدات — تصویر 2

ژمارێک زۆر لە خەڵک بۆ بیابان وبۆ لای یووحەنا ئەچوون وگوێیان لە قسەکانی ئەگرت. ئەو قسەی بۆ ئەکردن و ئەیوت:«تۆبە بکەن، چونکە پاشایەتی خوا نزیکە.»

۲۴- یووحەنا، عیسا تەعمید ئەدات — تصویر 3

کاتێک کە خەڵک پەیامی یووحەنایان ئەبیست، لە زۆربەی گوناحەکانیان تۆبەیان ئەکرد و یووحەناش ئەوانی بە ئاو، تەعمید ئەدا. زۆربەی ڕێبەرانی ئایینیش ئەهاتنە لای یووحەنا، بەڵام گوناحەکانیان به خۆ ناگرت و تۆبەیان ناکرد.

۲۴- یووحەنا، عیسا تەعمید ئەدات — تصویر 4

یووحەنای تەعمیددەر بە ڕێبەرانی ئایینی وتی:« ئەی ماره ژەهراویەکان! تۆبە بکەن و هەڵسوکەوتتان بگۆڕن. خوا هەر دارێک که میوەی باش بەرهەم نەهێنێ، ئەیبڕێت و ئەیخاته ناو ئاگر.» یووحەنا قسەی پێغەمبەرانی پێشووی خۆی تەواو کرد کە وتبویان: «بڕوانه کە من ئێستا پەیام نێری خۆم پێش تۆ ئەنێرم تا ڕێگات بۆ بکاتەوه.»

۲۴- یووحەنا، عیسا تەعمید ئەدات — تصویر 5

هێندێک لە ڕێبەرانی ئایینی لە یووحەنایان پرسی:«ئایا تۆ مەسێحی؟» یووحەنا وڵامی داوە:«من مەسێح نیم، بەڵام کەسێک دوای من دێت کە له من زۆر سەرترە. ئەوەندە کە من تەنانەت شایانی ئەوەیش نیم که بەندی پێڵاوەکانی بۆ بکەمەوە.»

۲۴- یووحەنا، عیسا تەعمید ئەدات — تصویر 6

ڕۆژێ دوایی، عیسا بۆ تەعمیدی ئاو،هاتە لای یووحەنای تەعمیددەر. کاتێک یووحەنا ئەوی بینی وتی:«ئەمه هەمان بەرخی خوایه کە گوناحی هەموو جیهان به خۆی ئەگرێ.»

۲۴- یووحەنا، عیسا تەعمید ئەدات — تصویر 7

یووحەنای تەعمیددەر بە عیسای وت : «من لایەق نیم کە تۆ تەعمید بدەم. ئەوه منم کە ئەبێ لە تۆ تەعمید بگرم.» بەڵام عیسا وتی:«من تەعمید بدە چون کاری دروست ئەمەیه.» ئینجا یووحەنا عیسای تەعمید دا، هەرچەند کە عیسا قەت گوناحی نەکردبوو.

۲۴- یووحەنا، عیسا تەعمید ئەدات — تصویر 8

ئەوکاتە کە عیسا تەعمیدی وەرگرت و لە ئاو هاتە دەر، ڕۆحی خوا وەکوو کۆترێک پەیدا بوو و هاتە خوارەوە ولە سەری نیشت و هەمان کات، دەنگی خوا لە ئاسمان هات کە:«ئەوەیە کوڕی من کە زۆرم خۆش دەوێ و زۆری لێ ڕازیم.»

۲۴- یووحەنا، عیسا تەعمید ئەدات — تصویر 9

خوا بە یووحەنای وتبوو:«ڕۆحی خوا بەسەر ئەو کەسە کە تۆ تەعمیدی ئەدەی دێت، ئەو کەسە کوڕی خوایه.» خوا یەکه و ئەوکاتە کە یووحەنا عیسای تەعمید دا، دەنگی خوای باوکی بیست. خوای کوڕ، یانێ عیسای بینی و ڕۆحی قۆدووسی لە جەستەی کۆتریشا بینی.

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: (کتێبی ئێنجیلی مەتا بابی ۳، کتێبی ئێنجیلی مەرقۆس بابی ۱ ئایەی ۹ تا ۱۱، کتێبی ئێنجیلی لۆقا بابی ۳ ئایەی ۱ تا ۲۳)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).