۲۵- شەیتان عیسا وەسوەسە ئەکات

۲۵- شەیتان عیسا وەسوەسە ئەکات — تصویر 1

دوای تەعمیدی عیسا، ڕۆحی خوا دەستەوجێ ئەوی برد بۆ بیابان. بۆ جێگەیێک کە بۆ ماوەی چل شەو و ڕۆژ، ڕۆژووی گرت. ئەوکاتە شەیتان هاتە پێش عیسا و وەسوەسەی کرد تا تووشی گوناح بێت.

۲۵- شەیتان عیسا وەسوەسە ئەکات — تصویر 2

شەیتان عیسای وەسوەسە کرد و وتی: «ئەگەر تۆ کوڕی خوایت، بەم بەردانه بڵێ تا ببنه نان و بتوانی بیخۆیت!»

۲۵- شەیتان عیسا وەسوەسە ئەکات — تصویر 3

عیسا وڵامی داوە: لە وتەی خوا نووسراوە«ئینسان بۆ زیندوو مان تەنیا پێویستی بە نان نیە، بەڵکو بە هەر وتەیێک کە لە دەم خوا دێتە دەر!»

۲۵- شەیتان عیسا وەسوەسە ئەکات — تصویر 4

ئینجا شەیتان ئەوی بردە بەرزترین جێگەی مەعبەد و وتی:«ئەگەر تۆ کوڕی خوای، خۆت لێرەوه بخە خوار؛ چون کتێبی موقەددەس ئەفەرمێت:«خوا بە فریشتەکانی فەرمان ئەدات تا تۆهەڵگرن، نەکا قاچت لە بەردێک بکەوێت»

۲۵- شەیتان عیسا وەسوەسە ئەکات — تصویر 5

بەڵام عیسا به قسەی شەیتانی نەکرد و وڵامی دا: خوا لە وتەکەی بە قەوم فەرمانی داوە: «خواوەند خوای خۆت تاقی مەکەوە.»

۲۵- شەیتان عیسا وەسوەسە ئەکات — تصویر 6

ئینجا شەیتان ئەوی بردە سەر لووتکەی کێوێکی بەرز و تەواوی وڵاتانی جیهان و هێز و سەروەتیانی پێ نیشان دا و وتی: «ئەگەر چۆک دادەی و من بپەرەستی، تەواوی ئەمانە بە تۆ ئەبەخشم.»

۲۵- شەیتان عیسا وەسوەسە ئەکات — تصویر 7

عیسا وڵامی داوە: لە من دوور کەوە ئەی شەیتان! لە وتەی خوا، ئەو بە قەومی خۆی فەرمانی داوە کە: «بە تەنیا خواوەند خوای خۆت پەرەستێش بکە و تەنیا ئەوخزمەت بکە.»

۲۵- شەیتان عیسا وەسوەسە ئەکات — تصویر 8

عیسا نەکەوتە ناو داوی وەسوەسەی شەیتان. جا شەیتان ئەوی بە جێ هێشت و فریشتەکان هاتن و عیسایان خزمەت کرد.

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: (کتێبی ئێنجیلی مەتا بابی ۴ ئایەی ۱تا۱۱، کتێبی ئێنجیلی مەرقۆس بابی ۱ ئایەی۱۲و۱۳، کتێبی ئێنجیلی لۆقا بابی ۴ ئایەی ۱تا۱۳)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).