۲۶- سەرەتای خزمەتی عیسا

۲۶- سەرەتای خزمەتی عیسا — تصویر 1

دوای سەرکەوتن بە وەسوەسەکانی شەیتان، عیسا گەڕاوە بۆ جەلیل، شوێنێک که لێ ئەژیا. ڕۆحی قۆدووس بە عیسا قوەتی زۆری ئەدا و ئەو بۆ تەعلیم لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر ئەڕۆیشت و هەموو سەبارەت بەو بە چاکی باسیان ئەکرد.

۲۶- سەرەتای خزمەتی عیسا — تصویر 2

عیسا چوو بۆ ناسێرە، دێهاتێک کە ڕۆژانی منداڵی خۆی لەوێ بەسەر بردبوو. لە ڕۆژی شەبات، ڕۆیشت بۆ پەرەستگە. ڕێبەره ئایینیەکان دەستنووسێک لەکتێبی ئێشایای نەبیان پێی دا تا بیخوێنێت، جا عیسا تۆمارەکەی کردەوە و بەشێکی بۆ خەڵک خوێندەوە.

۲۶- سەرەتای خزمەتی عیسا — تصویر 3

ئەو ئاوا خوێندی: «خوا ڕۆحی خۆی بە سەر من داناوە تا هەواڵی خۆش بە بێ پەناوبێکەسەکان بگەیێنم. ئەو منی ناردوە تا ئەسیرەکان ئازاد، کوێرەکان بینەر، و بەشخوراوەکان ڕزگار بکەم. چونکە کاتی ڕەحمەتی خوا بۆ ئینسان گەیشتووە.»

۲۶- سەرەتای خزمەتی عیسا — تصویر 4

ئینجا عیسا دانیشت و هەموو بە وردی چاویان لێ ئەکرد. ئەوان ئاگایان لێ بوو کە ئەو بەشە خوێنراوە لە کتێبی موقەددەس، بە مەسێحی وادە دراو ئیشارە ئەکات. عیسا وتی: «وتەیێک کە بۆ ئێوە خوێندمەوە، هەر ئێستا لە کاتی ئەنجامە.» هەموو خەڵک سەرسووڕمان و پرسیاریان کرد: «مەگەر ئەم کەسە کوڕی یوسف نیە؟»

۲۶- سەرەتای خزمەتی عیسا — تصویر 5

ئینجا عیسا فەرمووی:« بە ڕاستی کە یەک پێغەمبەر لە وڵاتی خۆی قەبوول ناکرێ. ئەوکاتە کە لە زەمانی ئیلیای نەبی بە ماوەی سێ ساڵ ونیو باران نەباری، بە بوونی بێوەژنانی زۆر لە ئێسڕاییل ، خوا ئیلیای بە یارمەتی بێوەژنێ نارد کە لە وڵاتێکی تر ئەژیا.»

۲۶- سەرەتای خزمەتی عیسا — تصویر 6

و ئاوا درێژەی پێ دا: «لە کاتی ئێلیشەعی پێغەمبەر، کەسانێکی زۆر لە ئیسڕاییل تووشی نەخۆشی پێستی بوون. بەڵام ئێلیشەع هیچ یەک لەوانی شەفا نەدا. ئەو بە تەنیا نەعەمانی سووری، سەرۆکی دوژمنی ئیسڕاییلی، لەو نەخۆشیە ڕزگار کرد.» بیسەرەکان کە یەهوودی بوون، به بیستنی ئەم قسانه، لێی تووڕه بوون.

۲۶- سەرەتای خزمەتی عیسا — تصویر 7

خەڵکی ناسێرە، عیسایان لە پەرەستگەکە کێشا دەر، بردیانه قەراغی سەخرەیێک تابیخەنە خوارو بیکوژن. بەڵام عیسا لە نێوانیان ڕەت بوو و شاری ناسێرەی به جێهێشت.

۲۶- سەرەتای خزمەتی عیسا — تصویر 8

ئینجا عیسا ڕۆیشت بۆ سەرتاسەری جەلیل. گەلێک لە خەڵک بەرەو ڕوی ئەهاتن و نەخۆشی زۆریان لەگەڵ خۆیان ئەهێنا. لە نێوانیان ژمارێک کەم ئەندام، کوێرو کەڕ بوون، چەند کەسێکیش بوون کە نەیاندەتوانی بە ڕێدا بڕۆن و قسە بکەن. عیسا ئەوانی شەفا ئەدا.

۲۶- سەرەتای خزمەتی عیسا — تصویر 9

هەروەها زۆر لەوانه کە تووشی ڕۆحی پیس بوون، ئەیانهێنا بۆ لای عیسا. بە فەرمانی عیسا ڕۆحە ناپاکەکان لە خەڵک ئەڕۆیشتنە دەر. زۆریان هاواریان ئەکرد:«تۆ کوڕی خوای!» و خەڵکی سەرسووڕماو خوایان سێتایێش ئەکرد.

۲۶- سەرەتای خزمەتی عیسا — تصویر 10

ئینجا عیسا لە نێوان شاگردەکانی دوانزە کەسی هەڵبژارد و ناویانی نا ڕەسوولەکان. ئەوان لەگەڵ عیسا سەفەریان ئەکرد و لێی فێر ئەبوون.

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: ( کتێبی ئێنجیلی مەتا بابی ۴ ئایەی ۱۲تا۲۵، کتێبی ئێنجیلی مەرقۆس بابی ۱تا۳، کتێبی ئێنجیلی لۆقا بابی ۴)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).