۲۷- چیرۆکی سامێری باش

۲۷- چیرۆکی سامێری باش — تصویر 1

ڕۆژێک یەکێک لە مامۆستاکانی ئایینی یەهوود هاتە لای عیسا. ئەو ئەیویست کە بیسڵمێنێت کە تەعلیمەکانی عیسا هەڵەیە. ئەو پرسی: «مامۆستا، ئینسان ئەبێت چی بکات تا ژیانی هەتاهەتایی بەدەس بێنێت؟» عیسا وڵامی داوە: «لە کتێبی تەورات سەبارەت بەمە چی نووسراوە؟»

۲۷- چیرۆکی سامێری باش — تصویر 2

ئەو پیاوە وتی: «خواوەند، خوای خۆتت بە تەواوی دڵ، بەتەواوی گیان، بەتەواوی هێز و بە تەواوی گومانەکانت خۆش بوێت. هاوسێکەیشت هەروەک خۆت، خۆش بوێت.»ئینجا عیسا فەرمووی: «دروس ئەڵێی! تۆش وابکە تا ژیانی هەتاهەتاییت ببێت.»

۲۷- چیرۆکی سامێری باش — تصویر 3

بەڵام ئەو زانا ئایینیه چون ئەیویست خۆی پاک نیشان بدات، جارێکی تر پرسی: «هاوسێی من کێیە ؟»

۲۷- چیرۆکی سامێری باش — تصویر 4

عیسا بە باس کردنی چیرۆکێک، وڵامی ئەو پێشەوا ئایینیە داوه: «پیاوێکی یەهوودی لە ئۆرشەلیم بەرەو ئەریحا لە سەفەرا بوو.

۲۷- چیرۆکی سامێری باش — تصویر 5

لە ڕێگە، چەتەکان هێرشیان بردە سەری و ماڵەکەیان گرت، کووتایان و جەستەی نیوە گیانیان لە قەراغ جادەکە وێڵ کرد.

۲۷- چیرۆکی سامێری باش — تصویر 6

دوای ئەوە، کاهێنێکی یەهوودی لەوێ تێپەڕ ئەبوو. ئەوکاتە کە ئەو پیاوەی کە لە ناو جادەکە کەوتوو، بینی، لە لایێکی تر لە جادەکه بە ڕێگای خۆی چوو و ئەو پیاوەی بە حسێبیش نەهێنا.»

۲۷- چیرۆکی سامێری باش — تصویر 7

تۆزێک دوای ئەوە، لاویێک گەییشت.(لاویان، قەبیلەیێک لە ئیسڕاییل بوون کە کاهێنانی مەعبەدیان یارمەتی ئەدا). ئەویش بە لایێکی دیکە دا ڕۆی و یارمەتی ئەو پیاوەی نەکرد.

۲۷- چیرۆکی سامێری باش — تصویر 8

ئەوکاتە پیاوێکی دیکە هات کە سامێری بوو. (سامێریان و یەهوودیەکان ڕەقیان لە یەکتر بوو). هەرچەند زانی ئەو پیاوە بریندارە یەهوودیە، بەڵام دڵی بۆی سووتا و برینەکانی شۆرد، مەرهەمی بۆ لێ داو و بەستی.»

۲۷- چیرۆکی سامێری باش — تصویر 9

ئینجا پیاوە سامێریەکە ئەوی نا سەر وڵاخەکەی، بردیە مێوانخانەیێک و لەوێیش پەرەستاری لێ کرد.»

۲۷- چیرۆکی سامێری باش — تصویر 10

«بەیانی ئەو ڕۆژە، پیاوە سامێریەکە ئەبوایه بە سەفەرەکەی درێژەی ئەدا. ئەو کەمێک پارەی بە ساحێبی مێوانخانەکە دا و وتی: «ئاگاداری ئەم کەسە بەو ئەگەر زیاتر لەمە خەرجی کەیت، ئەو کاتە کە بگەڕێمەوە پێتی ئەدەم.»

۲۷- چیرۆکی سامێری باش — تصویر 11

ئینجا عیسا لەو زانا ئایینیەی پرسی: «ئێستا بە عەقڵی تۆ کام یەک لەم سیانە، هاوسێ ئەو پیاوە بوو کە دزیان لێ کردبوو و لێیان دابوو؟» زانا ئایینیەکه وڵامی دا:«ئەو کەسەی کە دڵی بۆی سووتا.» عیسا وڵامی دا:«تۆش بڕۆ و وا بکە.»

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: (کتێبی ئێنجیلی لۆقا بابی ۱۰ ئایەی ۲۵تا۳۷)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).