۲۸- جەوانی دەوڵەمەند
ڕۆژێک سەرۆکێکی دەوڵەمەند هاتە لای عیسا و پرسیاری لێ کرد: «مامۆستای باش، چی پێویستە بکەم تا خاوەنی ژیانی هەتاهەتایی بم؟» عیسا پێی فەرموو:« بۆ چی بە من ئەڵێی باش؟ لە حالێکا، کەس بێجگە لە خوا باش نیە. ئەگەر ئەتەوێ ژیانی هەتاهەتاییت بێ، لە دەستوورەکانی خوا ڕێڕەوی بکە.»
ئەو پرسی:« لە کام یەک لە فەرمانەکان پێویستە گوێ بگرم؟» عیسا وڵامی داوە:« قەتڵ مەکە، زینا مەکە، درۆ مەڵێ، حورمەتی دایک و باوکت بگرە و هاوساکەت وەکو خۆت خۆش بوێ.»
بەڵام پیاوە جەوانەکە وتی:« من لە منداڵیەوە تەواوی ئەو فەرمانانەم بە جێ هێناوە، ئیتر ئەبێ چی بکەم کە ژیانی هەتاهەتاییم بێت؟» عیسا بە دڵ ڕەحمی تەماشای کرد.
و وڵامی داوە:« ئەگەر ئەتەوێ باشترین بکەی، بڕۆ هەرچێکت هەیە بیفرۆشە و پارەکەی بە هەژاران بدە تا خەزێنەی تۆ لە ئاسمان بێت نە لەسەر زەوی! ئینجا وەرەوە من ڕێڕەوی کە!»
کاتێک ئەو پیاوە جەوانە ئەم قسەی بیست، زۆر خەمبار بوو چونکە خاوەنی سەروەتێکی زۆر بوو و نەی ئەویست مڵک و ماڵەکەی لەدەست بات. ڕوی لە عیسا وەرگەڕاندەوەو لێی دوور کەوتەوە.
ئینجا عیسا بە شاگردەکانی فەرموو: «ئەمە بزانن کە هاتنی دەوڵەمەند بۆ پاشایی خوا زۆر دژوارە. دیسان پێتان ئەڵێمەوە، ڕەت بوونی وشتر لە کونی دەرزی ئاساییترە لە هاتنی دارا بۆ پاشایی خوا.»
شاگردەکان له بیستنی ئەم قسەی عیسا سەریان سووڕماو پرسیاریان کرد:«که وایه، کێ ئەتوانێ نەجات پەیدا کات؟»
عیسا بەسەر شاگردەکانی ڕوواندی و فەرمووی: «ئینسان ناتوانێ خۆی نەجات بدات، بەڵام لای خوا هەمووشتێک ئەکرێ.»
پێترۆس بە عیسای وت:« ئێمە لە هەموو شتی خۆمان دەستمان کێشاوە تا ڕێڕەوی تۆ کەین، ئێستا جەزای ئێمە چی ئەبێت؟»
عیسا وڵامی داوه:« هەر کەس لەبەر من له خۆشک و برا، دایک و باوک و مناڵ، ماڵ و زەوی چاوپۆشی بکات، سەد جار زیاتر به دەست ئەهێنێت و ئەبێته خاوەنی ژیانی هەتاهەتایی. بەڵام ئەوانەی که ئەوەڵن، ئەبنه ئاخر وئەوانەی که ئاخرن، ئەبنه ئەوەڵ.»
چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: ئێنجیلی مەتا فەسڵی ۱۹ ئایەی ۱۶ تا ۳۰، ئێنجیلی مەرقۆس فەسڵی ۱۰ ئایەی ۱۷ تا ۳۱، ئێنجیلی لۆقا فەسڵی ۱۸ ئایەی ۱۸ تا ۳۰
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).