۲۹- چیرۆکی خزمەتکاری دڵ ڕەق
ڕۆژێک پێترۆس لە عیسای پرسی: «مامۆستا، برادەرێک کە خراپیم لەگەڵ بکات، ئەبێ چەند جار بیبوورم؟ ئایا حەوت جار؟» عیسا فەرمووی: «نە حەوت جار، بەڵکو حەفتا، حەوت جار!» عیسا ئەیویست پێیان بگەیێنێ کە ئەبێ بەردەوام ببەخشین. ئینجا عیسا ئەم چیرۆکەی گێڕاوە.
ئەو وتی:« پاشایەتی خوا وەک پاشایێکە کە ئەیویست حسێبەکانی لەگەڵ خزمەتکارەکانی یەک لانی کاتەوە. قەرزی یەکێک لەم خزمەتکارانە، بەرامبەر جیرەی 20۰۰۰۰ ساڵ کار بوو.»
چوونکە ئەو خزمەتکارە توانای وەرگەڕاندنی ئەو قەرزەی نەبوو، پاشا حوکمی دا کە لەجێگەی ئەو قەرزە، خۆی و ژن و مناڵ و داراییەکەی بفرۆشن.
بەڵام ئەو پیاوه به پێی پاشا کەوت و لێی پاڕاوه و وتی:« ئەی گەوره، تکات لێ ئەکەم مۆڵەتم پێ بدەی تا هەموو قەرزەکەت پێ بەمەوه.» پاشا دڵی بۆی سووتا، ڕزگاری کرد و هەموو قەرزەکەی پێ بەخشی.
بەڵام کاتێک ئەو خزمەتکارە لە کۆشکی پاشا هاتە دەر، یەکێک لە هاوڕێکانی بینی کە بە ئەندازەی جیرەی چوار مانگی قەرزار بوو. گەڵۆی فشاردا و وتی:« قەرزەکەم پێ بەرەوە.»
هاورێ قەرزارەکەی بە پێی کەوت و وتی:« تکات لێ ئەکەم مۆڵەتم بدەی تا هەموو قەرزەکەت پێ بەمەوە.» بەڵام داواکەر ڕازی نەبوو و هاوکارەکەی تا کاتی وەرگیرانی قەرزەکەی خستە نێو بەندیخانە.
کاتێک هاوڕێکانی ئەو پیاوە ئەمەیان بیست، زۆر خەمبار بوون و چوونە خزمەتی پاشا، و ڕووداوەکەیان بۆ گێڕاوە.
پاشا خێرا ئەو پیاوەی بانگ کرد و وتی:« ئەی خزمەتکاری شەرور! من بە تکای تۆ ئەو قەرزە قورسەتم پێ بەخشی. تۆیش پێویست بوو هەر ئەوە لەگەڵ هاوکارەکەت بکەی.» پاشا زۆر قەڵس بوو و فەرمانی دا کە بیخەنە بەندیخانە و تا تەواوی قەرزەکەی نەداوەتەوە، ڕزگاری نەکەن.
ئینجا عیسا فەرمووی:« ئەگەر ئێوەش براکەتان لە دڵەوە نەبەخشن، باوکی ئاسمانی من هەر بەوشێوە لەگەڵتان مامڵە ئەکات.
چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: ئێنجیلی مەتا فەسڵی ۱۸ ئایەی ۲۱ تا۳۵
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).