۳۰- عیسا مەسێح بە پێنج هەزار کەس خۆراک ئەدات.
عیسا ڕەسوولانی بۆ بێشارەت و فێرکردن نارد بۆ چەند دێهات. دوای گەڕانەوه، ئەوان عیسایان لەو کارانه که کردبوویان ئاگادار کردەوه. ئینجا عیسا ئەوانی برده جێگایێکی خەڵوەت نزیکی زرێچە تا کەمێک ماندویی دەرکەن. بۆیه هەموویان سوار قایغ بوون و چوونه ئەودێوی ڕۆبارەکه.
چونکه خەڵک دیان که عیسا و شاگردەکانی سوار قایغ بوون و لەوێ ڕۆیشتن، له پاڵ عیسا دەستیان کرد به ڕا کردن تا پێش لەوان بگەنه ئەولای دەریا. ئینجا کاتێک عیسا و شاگردەکانی گەیشتنه ئەو جێگا، کۆمەڵێکی زۆر له خەڵک چاوەڕوانیان ئەکردن و بەرەوڕوویان چوون.
ژماری ئەوان بێجگه له ژنان و منداڵان، نزیک به پێنج هەزار پیاو بوو. دڵی عیسای مەسێح له ناخەوه بۆیان سووتا، چونکه وەکوو مەڕی بێ شوان بوون. جا دەستی کرد به ئامۆژگاریان و ئەوانەی که نەخۆش بوون، شەفای دان.
به شەوا، شاگردەکان هاتنه لای عیسا و وتیان:« ئەی مامۆستا! خەڵک بنێره که بۆ خۆیان خۆراک بێنن؛ چونکه لەم دووره وڵاته، هیچ شتێک بۆ خواردن پەیدا نابێت.»
بەڵام عیسا به شاگردەکانی وت:« ئێوه خۆتان خۆراکیان پێ بدەن.» ئەوان وڵامیان داوه:« چۆن ئەتوانین ئەم خەڵکه زۆره تێر بکەین؟! ئێمه تەنانەت پێنج نان و دوو لەت ماسی بچووکمان هەیه و بەس.»
عیسا به شاگردەکانی فەرموو که به خەڵک بڵێن، که له دەستەی پەنجا نەفەری له سەر سەوزەکان دانیشن.
ئینجا عیسا پێنج نان و دوو ماسیەکەی گرته دەستی و ڕوی کرده ئاسمان و خوای شۆکر کرد و بەرەکەتی دان.
ئینجا عیسا نان و ماسیەکانی لەت کرد و بە شاگردەکانی دا کە ناو خەڵکا دابەشی کەن. شاگردەکان خۆراکیان دا بە خەڵک. هەموو خواردیان و تێر بوون، بەڵام هیچ لەو خۆراکە کەم نەدەبوو.
دواجار شاگردەکان پاشماوه خۆراکەکەیان کۆ کردەوه، بەم شێوه لەو پێنج نان و دوو ماسیه، دوانزه سەوەته پڕ بوو.
چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: کتێبی ئێنجیلی مەتا بابی ۱۴ ئایەی ۱۳تا۲۱، کتێبی ئێنجیلی مەرقۆس بابی ۶ ئایەی ۳۱تا۴۴، کتێبی ئێنجیلی لۆقا فەسڵی ۹ ئایەی ۱۰تا۱۷، کتێبی ئێنجیلی یووحەنا بابی ۶ ئایەی ۵تا ۱۵
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).