۳۱- عیسا بەسەر ئاودا ئەڕوا
دوای ئەوەی کە عیسا خۆراکی دابە جەماعەت، بە شاگردەکانی فەرموو کە سواری بەلەم بن، بچنە ئەو بەری زرێچەکە، بەڵام خۆی بۆ ماوەیێکی کورت لەوێ ماوە. جا شاگردەکان ڕێ کەوتن و عیسا دوای ئەوەی کە خەڵکی ڕوانە کرد، بۆ دۆعا کردن چووه سەر کێوێک. ئەو لەوێ بەتەنیا تا ماوەیێک لە شەو دۆعای کرد.
ئەم کاته، شاگردەکان لە بەلەم بە پاڕۆ لێدان سەرقاڵ بوون، بەڵام بای ناسازگار هەڵیکردبوو و تا ماوەیێک لە شەو تەنانەت نیوەیێک لە زرێچەکەیان پێوا بوو.
ئینجا عیسا کۆتایی بە دۆعاکەی هێنا و بەرەو لای شاگردەکانی چوو. ئەو بەرەو بەلەمەکەی ئەوان بەسەر ئاوا هەنگاوی دانا.
کاتێک شاگردەکان عیسایان بینی، زۆر ترسان، چونکە وایان زانی کە ڕۆحە. عیسا زانی کە ئەوان ترساون، بۆیە قسەی کرد و فەرمووی:«مەترسن منم!»
ئینجا پێترۆس بە عیسای وت: «گەورەم، ئەگەر تۆی، فەرمان بده تا بەسەر ئاوا بێم بۆ لای تۆ.» عیسا بە پێترۆسی فەرموو:«وەره!»
جا پێترۆس لە بەلەمەکە هاتە خوارو بەرەو عیسا بە سەر ئاودا ڕێ کەوت. بەڵام دوای رێگایێکی کورت، چاوی لە عیسا وەرگەڕاند و سەرنجی چوو بۆ شەپۆله بەرزەکان وهێزی با.
ئەوکاتە ترس، پێترۆسی داگرت و هەر وا که له نێو ئاوا نوقم ئەبووەوه، هاواری کرد:«گەورەم ڕزگارم کە!» عیسا خێرا دەستی درێژ کردو کێشایە دەرەوه. ئینجا عیسا بە پێترۆسی فەرموو: «ئەی کەم ئیمان، بۆ بڕوات به من نەکرد تا ئاسووده بمێنی؟»
کاتێک پێترۆس و عیسا سواری بەلەمەکە بوون، شنەی با لە جووڵان وێستا و ئاو ئارامی گرت. شاگردەکان کە زۆر سەرسووڕ مابوون، عیسایان پەرەستێش کرد و وتیان:« بە ڕاستی کە تۆ کوڕی خوای.»
چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: ئێنجیلی مەتا فەسڵی 14 ئایەی ۲۲ تا ۳۳؛ ئێنجیلی مەرقۆس فەسڵی ۶ ئایەی ۴۵ تا ۵۲؛ ئێنجیلی یووحەنا فەسڵی ۶ ئایەی ۱۶ تا ۲۱
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).