۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 1

ڕۆژێک عیسا و شاگردەکانی بە بەلەم بۆ ئەو بەری زرێچه بۆ وڵاتی جەدەریان چوون. کاتێک گەیشتنە وشکی، لە بەلەمەکە هاتنە خوارەوە.

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 2

پیاوێک لەوێ بوو کە تووشی ئەرواحی پیس بوو.

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 3

ئەو پیاوە ئەوەندە بە هێز بوو کە هیچ کەس نەی ئەتوانی ڕامی کات. چەندین جار قوڵف و زەنجیریان کردبوو، بەڵام زەنجیرەکانی ئەبچڕاند.

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 4

ئەو پیاوە لە نێو قەبرەکانی ئەو گەڕەکه ئەژیا. ئەو شەو و ڕۆژ ئەینێڕاند. هیچ جلێکی لە بەرا نەبوو و جەستەی خۆی بە بەردی تیژ بریندار ئەکرد.

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 5

ئەوکاتە کە ئەو پیاوە گەیشتە لای عیسا، لە بەرامبەریدا چۆکی دادا. عیسا دەستووری بەو دێوه دا کە:« لەم پیاوە وەرە دەر!»

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 6

دێو قێڕاندی و وتی: «ئەی عیسا، کوڕی خوای پایەبەرز، لەمن چیت ئەوێ؟ تکایە سزام مەدە!» ئینجا عیسا لەو دێوە پرسی : «ناوت چیە؟» ئەو وڵامی داوە: «ناوم لێژیۆنە، چونکە ئێمە زۆرین.» (لێژیون بریتی لە چەن هەزار سەرباز لە ئەرتەشی ڕووم بوو.)

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 7

دێوەکان تکایان لە عیسا کرد:«ئێمە لەم وڵاتە دەر مەکە» لەوێ ڕانێک بەرازی لێ بوو کە خەریکی لەوەڕ بوون. ڕۆحە پیسەکان لە عیسا پاڕانەوە و وتیان: «کەواتە ئێمە بنێرە ناو جەستەی بەرازەکان» عیسا ئیجازەی دا و فەرمووی: « بڕۆن»

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 8

دێوەکان لەو پیاوە هاتنە دەر، چوونە نێو بەرازەکان. تەواوی ئەو بەرازانە کە نزیک بە دووهەزاردانه بوون، لە لێژایی تەپەکە کەوتنە نێو زرێچەکە و خنکان.

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 9

ئەو کەسانەی کە ئاگاداریان لەو بەرازانە ئەکرد، بە بینینی ئەو ڕێکەوتە بەرەو شار دەرچوون و هەرچێ کە عیسا کردبووی، بۆ خەڵکیان باس کرد. خەڵکی شار هاتن و ئەو پیاوەی کە ئەسیری دێو بوو بینیان کە ئارامی گرتووە، جلی لەبەر کردووە و ئاقڵ دانیشتووە.

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 10

خەڵک کە زۆر ترسابوون، داوایان لە عیسا کرد کە لەوێ بڕوا. ئینجا عیسا سوار بەلەمەکە بوو. بەڵام ئەو پیاوەی کە پێشتر ئەسیری دێو بوو تکای لە عیسا کرد کە ئەویش لەگەڵ خۆی ببات.

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 11

بەڵام عیسا بەوی وت: « بگەڕەوە بۆ ماڵەکەت و بە هەموو کەس بڵێ کە خوا چی بۆت کردووە و چۆن ڕەحمەتی تۆی لە بەر گرتووە.»

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 12

کەواتە ئەو پیاوە ڕۆیشت و هەر کەسێکی ئەدی، ئەیوت کە عیسا چی بۆ کردووە. هەر کەس کە چیرۆکەکەی ئەبیست، سەری سووڕ ئەما.

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 13

عیسا گەڕاوە بۆ ئەو بەری زرێچەکە. دوای گەیشتن بۆ ئەوێ، دەستەیێکی زۆر لە خەڵک لێ کۆ بوونەوە، لە ناو ئەو جەماعەتە، ژنێک بوو کە دوانزە ساڵ لە خۆێنڕێژی ڕەنجی ئەکێشا. ئەو هەموو دار و نەداری بۆ چاک بوونەوەی خۆی خەرج کردبوو و دابووی بە پزیشکەکان، بەڵام حاڵی خراپتر ببوو.

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 14

ئەو بیستبووی کە عیسا نەخۆشی زۆری شەفا داوە جا بە خۆی وت: «بڕوام وایە کە ئەگەر تەنانەت دەستم بگاتە جلەکەی عیسا، ئەمنیش شەفا ئەگرم.» ئەو ژنە خۆی لە نێوان خەڵک گەیاندە پشتی عیسا و داوێنی جلەکەی عیسای گرت و خۆێنڕێژیەکەی قەت بوو.

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 15

لەوکاتە عیسا تێ گەیشت کە تینێکی لێ چووە دەر. جا هەڵگەڕاوە و پرسی: «کێ داوێنمی گرت؟» شاگردەکان وڵامیان داوە: «خەڵکی زۆر لە هەرلایێک پێت نزیک ئەبنەوه، بۆ ئەپرسی«کێ دەستی لێم دا»؟

۳۲- عیسا پیاوێکی دێوانه و ژنێکی نەخۆش شەفا ئەدات — تصویر 16

ئەو ژنە لە حاڵێکا کە لە ترسا ئەلەرزا، لە بەر قاچی عیسا چۆکی دادا. ئینجا پێی وت کە چی کردووە و چۆن شەفای گرتووە. عیسا پێی وت: «بڕواکەت تۆی شەفا دا! بڕۆ بە سڵامەت.»

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: ئێنجیلی مەتا فەسڵی ۸ ئایەی ۲۸تا۳۴؛ فەسڵی ۹: ئایەی ۲۰تا۲۲؛ ئێنجیلی مەرقۆس فەسڵی ۵؛ ئێنجیلی لۆقا فەسڵی ۸ ئایەی ۲۶تا۴۸

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).