۳۳- چیرۆکی جووتیار

۳۳- چیرۆکی جووتیار — تصویر 1

ڕۆژێک عیسا لە قەراغی زرێچە خەریکی تەعلیم دان بە دەستەیێکی زۆر لە خەڵک بوو. ژماریان ئەوەندە زۆر بوو کە جێگای عیسا تەنگ بوو. کەواتە عیسا سواری بەلەمێک بوو کە لە قەراغ ئاو ڕاگیربوو و لەوێوه تەعلیمی خەڵکی ئەدا.

۳۳- چیرۆکی جووتیار — تصویر 2

عیسا ئەو چیرۆکەی بۆ خەڵک گێڕاوە: «جووتیارێک بۆ کێڵانی دەنک چووه دەر. لە حاڵێک کە دەنکەکانی بۆ هەرلا ئەپرژاند، کەمێک لە دەنکەکان کەوتنە ناو ڕێگا و باڵەندەکان هاتن و هەموویانیان خوارد.»

۳۳- چیرۆکی جووتیار — تصویر 3

«بڕێک کەوتنە سەر ئەو بەردانەی کە تۆزێک خۆڵیان لەسەر بوو. دەنکەکان لە سەر ئەو خۆڵە ڕۆکارە، زوو سەوز بوون. بەڵام ڕیشەکانیان نەیان ئەتوانی بچنە قووڵایی خۆڵەکەوە. لەبەر ئەوە کاتێک کە خوەرەتاوی بەتین، لێیان دەرکەوت، هەموویان سووتان و لەنێوچوون.»

۳۳- چیرۆکی جووتیار — تصویر 4

« بڕێک لەو دەنکانە کەوتنە نێو دڕکەکان. دڕکەکان و دەنکەکان لەگەڵ یەکا گەشەیان کرد و چڵەکان گیا نوێکە لە ژێر فشار دڕکەکان تیاچوون و هیچ بەرەچەیێک پێک نەهات.»

۳۳- چیرۆکی جووتیار — تصویر 5

« ژمارێک لە دەنکەکان کەوتنە سەر خۆڵی باش، لە هەر دەنکێک، سی، شەست و تەنانەت سەد بەرامبەر پێک هات.» هەرکەس کە ئەیەوێت ڕێڕەوی خوا بکات گوێ له قسەکانی من بگرێت.

۳۳- چیرۆکی جووتیار — تصویر 6

شاگردەکان لە بیستنی ئەو چیرۆکە گێژ بوون. جا عیسا ئەوەی بۆ شی کردنەوە: «دەنک، وتەی خوایە. ڕێوبان، کەسێکە کە وتەی خوا ئەبیسێ بەڵام لێی تێ ناگا و شەیتان دێت و وتەی خوای لێ ئەدزێت. لە ڕاستیا شەیتان بەو کارەی ئیجازە نادا کە ئەو کەسە لە وتەی خوا تێ بگا.»

۳۳- چیرۆکی جووتیار — تصویر 7

« زەوی بەردەڵان، کەسێکە کە تا وتەی خوا ئەبیسێ، بە خۆشحاڵی قەبووڵی ئەکات، بەڵام لە کاتی تەنگانە یا کاتێک کە خەڵک ئازاری پێ ئەگەیێنن، لە خوا هەڵ ئەگەڕێتەوە. بەجۆرێک که، ئەو کەسە چیترله بڕوا کردن بە خوا دەس هەڵ ئەگرێت.»

۳۳- چیرۆکی جووتیار — تصویر 8

« زەویێک کە له دڕک داپۆشراوە، ئەو کەسەیە کە پەیامی خوا ئەبیسێ، بەڵام پەژارەکانی ژیان و دڵبەستنی بە پارە و بەدەس هێنانی شتی زۆر، دوای ماوەیێک له خۆش ویستنی خوا بەرگیری ئەکات. ئیتر ناتوانێ سەبارەت به وتەی خوا دڵی خوا خۆش کات. ئەو وەکوو هۆشە گەنمێکە کە هیچ بەرهەمێکی نابێت.»

۳۳- چیرۆکی جووتیار — تصویر 9

« بەڵام زەوی باش، کەسێکە کە پەیامی خوا ئەبیسێت، بڕوای پێ ئەکا و بەر ئەهێنێ.»

چیرۆکێ وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس: ئێنجیلی مەتا فەسڵی ۱۳ ئایەی ۱تا ۸؛ فەسڵی ۱۳ ئایەی ۱۸ تا۲۳؛ ئێنجیلی مەرقۆس فەسڵی ۴ ئایەی ۱ تا ۸؛ فەسڵی ۴: ئایەی ۱۳ تا۲۰؛ ئێنجیلی لۆقا فەسڵی ۸ ئایەی ۴ تا۱۵

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).