۳۴- عیسا چەن چیرۆکی دیکە فێر ئەکات

۳۴- عیسا چەن چیرۆکی دیکە فێر ئەکات — تصویر 1

عیسا چیرۆکی زۆری دیکەی سەبارەت بە پاشایەتی خوا گێڕاوە. بۆ نموونە وای فەرموو: «پاشایی خوا وەکو دەنکی شیمۆلکەیە کە کەسێک لە نێو زەوی وزارەکەی کێڵای. ئێوە بە باشی ئەزانن کە دەنکی شیمۆلکە چکۆلەترین دەنکە.»

۳۴- عیسا چەن چیرۆکی دیکە فێر ئەکات — تصویر 2

«بەمەیشەو کاتێک کە دەنکی شیمۆلکە گەشە ئەکات، لە تەواوی گیاکانی باخ گەورەتر ئەبێت. ئەوەنده کە باڵەندەکان لە لای چڵەکانی ماندویی دەر ئەکەن.»

۳۴- عیسا چەن چیرۆکی دیکە فێر ئەکات — تصویر 3

عیسا چیرۆکێکی دیکەی گێڕاوە و فەرمووی:« پاشایی خوا وەکوو هەویری ترشە کە ژنێک لەگەڵ هەویری نان تێکەڵی ئەکات تا لە هەمووی هەویرەکە بڵاو بێتەوە.»

۳۴- عیسا چەن چیرۆکی دیکە فێر ئەکات — تصویر 4

«پاشایی خوا، وەکوو خەزێنەیێکە که کەسێک لە نێو زەوی وزارەکەی قایێمی کردبێت. کەسێکی دیکە پەیدای کردووە و دیسان لە ژێر خۆڵا شاردوویەتەوه و لە خۆشیا ڕۆیشت وهەرچێکی بوو فرۆشتی تا پارەی باش بە دەس بێنێت و ئەو زەوی وزارە وا خەزێنەکەی تیا بوو، بیکڕێت .»

۳۴- عیسا چەن چیرۆکی دیکە فێر ئەکات — تصویر 5

مەلەکووتی خوا وەکوو مرواریێکی زۆر جوان و گرانبەهایە. تاجرێکی مرواری ئەوەی پەیدا کرد و هەرچێکی بوو، فرۆشتی تا بە پارەکەی بیکڕێت.»

۳۴- عیسا چەن چیرۆکی دیکە فێر ئەکات — تصویر 6

لەوێ چەند کەسێک بوون کە گومانیان ئەکرد بە هۆی کاره باشەکانیان خوا قەبووڵیان ئەکات. ئەوان ئه و کەسانەی وا کاری باشیان نەئەکرد، سووک حسێبیان ئەکرد. جا عیسا ئەم چیرۆکەی بۆ گێڕانەوە: «دوو کەس چوون بۆ مەعبەد تا دۆعا بکەن. یەکێک لەوانە پێشەوای ئایینی بوو و ئەوەی تر کارپێکهێنەری ماڵیات بوو.»

۳۴- عیسا چەن چیرۆکی دیکە فێر ئەکات — تصویر 7

«پێشەوا ئایینیەکه وێستا و ئاوا دۆعای کرد: «ئەی خوا شۆکرت ئەکەم کە وەک خەڵکی تر، گوناحکار، دز، زاڵم، زیناکار وتەنانەت وەکوو ئەم باج ستێنیشە نیم.»

۳۴- عیسا چەن چیرۆکی دیکە فێر ئەکات — تصویر 8

دوو ڕۆژ لە حەفتە ڕۆژوو ئەگرم و لە تەواوی دەستکەوتەکانم، یەک دەی بە تۆ ئەدەم.»

۳۴- عیسا چەن چیرۆکی دیکە فێر ئەکات — تصویر 9

«بەڵام ئەو باج ستێنە دوورتر لەو پێشەوا ئایینیه وێستا و بە کاتی دۆعا، تەنانەت سەریشی بەرەو ئاسمان بەرز نەکردەوه، بەڵکوو بە مشت کوتایە سەر سینەی خۆی، وتی: «خوایا ڕەحمم پێ بکە، چونکە گوناح کارم!»

۳۴- عیسا چەن چیرۆکی دیکە فێر ئەکات — تصویر 10

ئینجا عیسا درێژەی دا: «ڕاستان پێ ئەڵێم خوا دۆعای ئەو باج ستێنیەی بیست و عادڵ حسێبی کرد. خوا ئەو کەسە کە لە خۆڕازی بێت، سووکی ئەکات و ئەو کەسەی وا خۆ بە زل نەزان بێت، سەر بەرزی ئەکات.

چیرۆکی وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس: ئێنجیلی مەتا فەسڵی ۱۳ئایەی ۳۱تا۴۶؛ ئێنجیلی مەرقۆس فەسڵی ۴ئایەی ۲۶ تا ۳۴؛ ئێنجیلی لۆقا فەسڵی ۱۳ ئایەی ۱۸تا۲۱؛ فەسڵی ۱۸ ئایەی ۹تا۱۴

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).