۳۵- چیرۆکی باوکی دڵسۆز

۳۵- چیرۆکی باوکی دڵسۆز — تصویر 1

ڕۆژێک عیسا به زۆریەک لەخەڵک کە لە دەوری کۆ بوونەو تا لێ ببیسن، تەعلیمی ئەدا. زۆرتریان باج ستێن و زیاترلە کەسانێک بوون که هەوڵیان نادا تا شەرێعەتی مووسا به جێ بهێنن.

۳۵- چیرۆکی باوکی دڵسۆز — تصویر 2

بەڵام ئەو پێشەوا ئایینیانە کە لەوێ بوون، ئەیانبینی کە عیسا چۆن وەکوو هاوڕێ لەگەڵ گوناحکاران هەڵسوکەوت ئەکات. ئینجا بە یەکتریان ئەوت کە کارەکەی عیسا دروس نیە. کاتێک عیسا قسەی ئەوانی بیست، ئەم چیرۆکەی بۆ ئەوان باس کرد:

۳۵- چیرۆکی باوکی دڵسۆز — تصویر 3

«پیاوێک دوو کوڕی بوو. ڕۆژێک کوڕە چکۆلەکە بە باوکی وت: «باوکە، من ئێستا میراتەکەمم ئەوێ!» کەواتە ئەو باوکە هەرچێکی بوو لە نێوان دوو کوڕەکەی بەشی کرد.»

۳۵- چیرۆکی باوکی دڵسۆز — تصویر 4

زۆری پێ نەچوو کە کوڕە چکۆلەکە هەرچێکی بوو کۆی کردەوە و ڕۆیشت بۆ وڵاتێکی دوور و لەوێ هەرچێکی بوو لە نێو ژیانی پڕ لە گوناح، لە دەسی دا.

۳۵- چیرۆکی باوکی دڵسۆز — تصویر 5

زۆری پێ نەچوو کە قاتی وقڕی لەو شوێنە کە کوڕەکەی لێ بوو، ڕووی داو پارەیێکی بۆ کڕینی خۆراک نەمابوو. لەبەرئەوە له ئیجباربەو کارە که لە دەستی ئەهات یانێ لەوەڕاندنی بەرازەکان سەرقاڵ بوو و ئەوەنده داماو وبرسی بوو کە به خۆراکی بەرازەکان سکی خۆی تێر ئەکرد.

۳۵- چیرۆکی باوکی دڵسۆز — تصویر 6

لە ئاکامدا ڕۆژێک کوڕە چکۆلەکە لەگەڵ خۆی وتی، «من لێره چی ئەکەم؟ تەواوی خزمەتکارەکانی باوکم خۆراکی زۆریان بۆ خواردن هەیە، بەڵام من لێره لە برسا خەریکم ئەمرم. ئەگەڕێمەوە بۆ لای باوکم و داوای لێ ئەکەم کە منیش بە دانێک لە خزمەتکارەکانی بم.»

۳۵- چیرۆکی باوکی دڵسۆز — تصویر 7

جا گەڕاوە بەرەو ماڵ باوکی. هێشتا لەماڵ باوکی دوور بوو کە باوکی ئەوی بینی و دڵی بۆی سووتا و خێرا بەرەو کوڕەکەی ڕۆیشت و باوشی پیا کرد و ماچی کرد.

۳۵- چیرۆکی باوکی دڵسۆز — تصویر 8

کوڕەکە بە باوکی وت: «باوکە، من سەبارەت بە تۆ و خوا گوناحم کردووە و ئیتر لایەق نیم کە کوڕی تۆ بم.»

۳۵- چیرۆکی باوکی دڵسۆز — تصویر 9

بەڵام باوکی بە یەکێک لە خزمەتکارەکانی وت: «خێرا کەن و باشترین جل لە ماڵەوە بێنن و بیکەنە بەر کوڕەکەم. کلکەوانەیێک بکەنە دەستی و پێڵاوێکیش بکەنە پێی. گوێرەکەیێک تایبەت بێنن، سەری ببڕن تا جەژن بگرین و خۆشی بکەین. چون ئەم کوڕەم مردبوو و ئێستا زیندوو بوەتەوه. لێم ون ببوو و ئێستا دۆزیومەتەوه.»

۳۵- چیرۆکی باوکی دڵسۆز — تصویر 10

ئینجا، هەموویان جەژنێکی گەورەیان سازکرد. زۆری پێ نەچوو کە کوڕە گەورەکە کە لە ئیشی زەوی وزار ئەهاتەو بۆ ماڵ، دەنگی دەهۆڵ و زڕناو هەڵپەڕکێ وئاوازی بیست و پەیجۆر بوو کە چی ڕووی داوە.

۳۵- چیرۆکی باوکی دڵسۆز — تصویر 11

کاتێک کە کوڕە گەورەکە ئاگاداربوو کە ئەم خۆشی وشاییه بۆ گەڕانەوەی براکەی بۆ ماڵەوەیە، تووڕە بوو و نەیویست کە بڕواتە ماڵەوە. باوکی هاتە دەر و تکای لێ کرد کە بچێتە ژوور و لەو مێوانیه بەشدار بێت، بەڵام ئەو داواکەی باوکی قەبووڵ نەکرد.

۳۵- چیرۆکی باوکی دڵسۆز — تصویر 12

کوڕە گەورەکە بە باوکی وت: «تەواو ئەم ساڵانە خزمەتم پێت کرد!هەرگیز لە فەرمانت سەرپێچیم نەکرد و لە تەواو ئەم ماوەیە، تەنانەت یەک گیسکیشت پێم نەدا تا بتوانم لەگەڵ ڕەفێقەکانم جێژن بگرم. بەڵام ئەم کوڕەت داراییەکەی تۆی لە ڕێگەکانی پڕگوناح تیابرد. و ئێستا گەڕاوەتەو بۆ ماڵ، باشترین گوێرەکەی تایبەتت بۆی سەر بڕیوە تا جەژنی بۆ ساز بکەیت.»

۳۵- چیرۆکی باوکی دڵسۆز — تصویر 13

باوکی وڵامی داوە: «کوڕەکەم، تۆ هەمیشە لە لای منی و هەرچێ کە هەمە بۆ تۆیە. بەڵام باشترین کار ئەوەیە کە ئێستا جەژن بگرین و خۆشی بکەین، چونکە براکەت مردبوو و زیندوو بووەتەوە. ون ببوو، پەیدا بووەتەوە.

چیرۆکێ وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس: ئێنجیلی لۆقا فەسڵی ۱۵ ئایەی ۱۱تا۳۲

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).