۳۶- گوڕانی ڕوخساری مەسێح

۳۶- گوڕانی ڕوخساری مەسێح — تصویر 1

ڕۆژێک، عیسا سێ کەس لە شاگردەکانی یانێ پێترۆس، یاقووب و یووحەنای هەڵگرت و بردیانیە سەر کێوێکی بەرز تا پێکەوه دۆعا بکەن. (یووحەنایێک کە عیسای تەعمید دا، کەسێکی دیکەیه)

۳۶- گوڕانی ڕوخساری مەسێح — تصویر 2

لە کاتی دۆعا، ڕوخساری عیسا وەکوو خوەر درەوشا و جلەکانی وەکوو تیشک سپی بوو. بە جۆرێک سپی بوو کە لە سەر زەوی وەکوو ئەوە پەیدا نابێت.

۳۶- گوڕانی ڕوخساری مەسێح — تصویر 3

ئەوکاتە مووسا و ئیلیای نەبی ئاشکرا بوون. ئەم پیاوانە، سەدان ساڵ پێش ئەم ڕووداوە لە سەر زەوی ژیانیان ئەکرد. ئەوان لەگەڵ عیسا سەبارەت بە مردنی کە بە زوویی لە ئۆرشەلیم ڕوی ئەدا، وتووێژیان کرد.

۳۶- گوڕانی ڕوخساری مەسێح — تصویر 4

کاتێک کە مووسا و ئیلیا لەگەڵ عیسا لە وتووێژا بوون، پێترۆس بە عیسای وت: «چە باشه کە لێرەین. ئیزن بدە تا سێ سایەبان دروس بکەین؛ یەکێک بۆ تۆ، یەکێک بۆ مووسا و یەکیش بۆ ئیلیا.» پێترۆس نەی ئەزانی چی بڵێت.

۳۶- گوڕانی ڕوخساری مەسێح — تصویر 5

هێشتا وتەی پێترۆس کۆتایی نەهاتبووکە هەورێکی بریقەدار هاتە خوار و ئەوانی لە بەرگرت و دەنگێک لە نێوان هەورەکە هات و وتی: «ئەمە کوڕە خۆشەویستەکەی منە کە لێی ڕازیم. گوێ بە قسەکانی بگرن.» ئەو سێ شاگردە لە ترسا کەوتن به ئەرزا.

۳۶- گوڕانی ڕوخساری مەسێح — تصویر 6

عیسا دەستی لە سەر شانیان دانا و وتی:« هەستنەوە و مەترسن.» کاتێک کە ئەوان هەستانەوە، دەورو بەریان چاو لێکرد، بەڵام جگە لە عیسا کەسیان نەبینی.

۳۶- گوڕانی ڕوخساری مەسێح — تصویر 7

عیسا و ئەو سێ شاگردە گەڕانەو بۆ خوار کێوەکە. ئینجا عیسا بەوانی فەرموو: «ئێستا لەوەی کە بینووتانه هیچ بە کەسێک مەڵێن. من بەم زووانە ئەمرم و دووبارە زیندوو ئەبمەوە. دوای ئەوە ئەتوانن بە خەڵکی تر بڵێن کە چیتان دیوە.»

چیرۆکێ وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس: ئێنجیلی مەتا فەسڵی ۱۷ ئایەی ۱تا۹, ئێنجیلی مەرقۆس فەسڵی ۹ ئایەی ۲تا۸، ئێنجیلی لۆقا فەسڵی ۹ ئایەی ۲۸تا۳۶

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).