۳۷- عیسا ئیلعازەر زیندوو ئەکاتەوە

۳۷- عیسا ئیلعازەر زیندوو ئەکاتەوە — تصویر 1

پیاوێک بوو بە ناوی ئیلعازەر، ئەو و دوو خۆشکەکەی مریەم و مەرتا، له هاوڕێکانی نزیکی عیسا بوون. ڕۆژێک، عیسا بیستی کە ئیلعازەر زۆر نەخۆشە. کاتێک عیسا ئەو هەواڵەی بیست، وتی: «ئەو نەخۆشیە کوتایێ به ژیانی ئەو ناهێنێ بەڵکوو گەورەیی و شکۆی خوا، بۆ هەموو کەس ڕوون ئەبێتەوە.»

۳۷- عیسا ئیلعازەر زیندوو ئەکاتەوە — تصویر 2

هەرچەند کە عیسا ئەوانی زۆر خۆش ئەویست، بەڵام دوو ڕۆژی تر لەو جێگایە کە بوو، ماوە. دوای تێپەڕبوونی ئەو دوو ڕۆژە عیسا بە شاگردەکانی وت: «وەرن بگەرێینەوە بۆ یەهوودیە.» بەڵام شاگردەکان وتیان: «ئەی مامۆستا، چەند ڕۆژ لەوە پێش بوو کە خەڵکی یەهوودیە بە تەما بوون بتکوژن!.» عیسا وڵامی داوە: «هاوڕێکەمان ئیلعازەر خەوتوە و من ئەبێ خەبەری کەمەوه.»

۳۷- عیسا ئیلعازەر زیندوو ئەکاتەوە — تصویر 3

شاگردەکانی عیسا وڵامیان داوە: «ئەی خواوەند، ئەگر ئەو خەوتووە، چاک ئەبێتەوە.» ئەوکاتە عیسا وتی: «ئیلعازەر مردووە. خۆشحاڵم کە لەوێ نەبووم که ئێوە بتوانن ئیمان بهێنن.»

۳۷- عیسا ئیلعازەر زیندوو ئەکاتەوە — تصویر 4

کاتێک کە عیسا گەیشتە شارێک کە ئیلعازەر لەوێ ئەژیا، چوار ڕۆژ لە مردنی ئیلعازەر گوزەرا بوو. مەرتا ڕۆیشتە بەرەو پیری عیسا و وتی: «گەورەم، گەر لێره ئەبووی، براکەم نامرد. من بڕوام هەیە هەرچێ کە تۆ لە خوا داوا کەی، پێتی ئەدات.»

۳۷- عیسا ئیلعازەر زیندوو ئەکاتەوە — تصویر 5

عیسا وڵامی داوە: «من قیامەت و حەیاتم. هەر کەس ئیمانم پێ بێنێ، تەنانەت ئەگەریش بمرێ، زیندوو ئەبێتەوە. هەر کەس ئیمان بە من بێنێ هەرگیز نامرێ. ئایا ئیمانت بەم قسانەی من هەیە؟» مەرتا وڵامی دا: « بەڵێ مامۆستا، من ئیمانم هەیە کە تو مەسیح، کوڕی خوای.»

۳۷- عیسا ئیلعازەر زیندوو ئەکاتەوە — تصویر 6

ئینجا مریەم چووه لای عیسا و به پێی کەوت و وتی: « گەورەم، ئەگەر لێرە ئەبوای، براکەم نامرد.» عیسا لێیانی پرسی: «لە کوێ ناشتووتانە؟» ئەوان وڵامیان داوە: «لە نێو مەقبەرەیێک. وەرە و بیبینە.» ئەوکاتە عیسا گریا.

۳۷- عیسا ئیلعازەر زیندوو ئەکاتەوە — تصویر 7

قەبری ئیلعازەر ئەشکەوتێک بوو کە بەردێکی گەورەیان لە پێشەوەی دانابوو. ئەوکاتە کە عیسا گەیشتە مەقبەرەکە بەوانی وت: «ئەو بەردە لابەن!» بەڵام مەرتا وتی: « چوار ڕۆژ لە مردنی گوزەراوە. ئێستا ئیتر بۆنی گرتووە.»

۳۷- عیسا ئیلعازەر زیندوو ئەکاتەوە — تصویر 8

عیسا وڵامی داوە: «مەگەر نەم گووت ئەگەر ئیمانت بە من بێت شکۆی خوا ئەبینی؟» ئینجا ئەوانیش بەردەکەیان لابرد.

۳۷- عیسا ئیلعازەر زیندوو ئەکاتەوە — تصویر 9

ئەوکاتە عیسا ڕوی له ئاسمان کردو وتی: «باوکە، شۆکرت ئەکەم کە دەنگی من ئەبیسی. ئەزانم کە هەمیشە گوێم لێ ئەگری، بەڵام ئەوەم سەبارەت بەو خەڵکەی وت کە لێرەن، تا ئیمان بێنن کە تۆ منت ناردووە.» ئینجا بە دەنگی بەرز وتی: «ئیلعازەر، وەرە دەر!»

۳۷- عیسا ئیلعازەر زیندوو ئەکاتەوە — تصویر 10

ئیلعازەر لەو حاڵەدا کە جەستەی لە کەفەنا پێچرا بوو، لە قەبر هاتە دەر. عیسا بەوانی وت: «بیکەنەوە تا بتوانێ بە ڕێدا بڕوا.» زۆربەی یەهوودیەکان کە ئەو موعجێزێیان بینی، ئیمانیان بە عیسا هێنا.

۳۷- عیسا ئیلعازەر زیندوو ئەکاتەوە — تصویر 11

بەڵام گەورە ئایینیەکانی یەهوود بەخێڵیان برد، ئینجا لە دەوری یەک کۆ بوونەوە تا نەخشەی کوشتنی عیسا و ئیلعازەر بکێشن.

چیروکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: ئێنجیلی یووحەنا فەسڵی ۱۱ ئایەی ۱ تا ۴۶

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).