۳۸- خەیانەت بە عیسا
یەهوودیەکان هەر ساڵ، ڕۆژی پەسەخیان جەژن ئەگرت. ئەم جەژنە، بیرەوەری ئەوە بوو کە خوا چۆن سەدان ساڵ پێش، باوکی ئەوانی لە بەردەگی میسر ڕزگار کردبوو. نزیک سێ ساڵ دوای ئەوەی کە عیسا دەستی بە ئامۆژگاری و ڕاهێنانی هەموو خەڵک کردبوو، بە شاگردەکانی وت ئەیەوێ کە پەسەخ لەگەڵ ئەوان جەژن بگرێ. هەروەها بەوانی وت کە هەر لەوێش ئەکوژرێ.
یەهوودا یەکێک لە شاگردەکانی عیسا و خەزێنەداری گرووپی ئەوان بوو. زۆرجاریش پارەی لەوێ ئەدزی. دوای ئەوەی کە عیسا و شاگردەکانی گەیشتنە ئۆرشەلیم، یەهوودا چوو بۆ لای کاهێنانی گەورەی یەهوود و پێشنیاری پێدان که له بەر وەرگرتنی پاره، عیسا بفرۆشێ. ئەو ئەیزانی کە ڕێبەرانی یەهوود، مەسیح بوونی عیسایان قەبووڵ نیە و بەتەمای کوشتنی ئەون.
سەرانی ئایینی یەهوود بە ڕێبەری کاهێنی گەورە، بۆ خەیانەتی یەهوودا و فرۆشتنی عیسا بەوان، سی سکەی زێویان پێدا. هەروا کە ئەنبیا پێشگووییان کردبوو. یەهوودا قەبووڵی کرد و پارەکەی وەرگرت و ڕۆیشت. لەو کاتەوە ئەو بە دوای هەڵکەوتێک بوو کە عیسایان پێ تەسلیم بکات.
عیسا لە ئۆرشەلیم، ڕۆژی پەسەخی لەگەڵ شاگردەکانی جەژن گرت. لە کاتی خواردنی شامی پەسەخ، عیسا نانێکی هەڵگرت و لەتی کرد و وتی: «بیگرن و بیخۆن، ئەمەیە جەستەی من کە بۆ ئێوه ئەدرێ. ئەمە بە یادی من بە جێ بێنن.» بەم جۆرە، عیسا وتی کە سەبارەت بەوان گیانی خۆی قوربانی ئەکات.
ئینجا عیسا جامێکی شەرابی هەڵگرت و بەوانی وت: « ئەمە خۆێنی منە لە پەیمانی نوێ کە بۆ خۆشبوونی گوناحەکانی ئێوە ئەڕژێ، لێی بخۆنەوە. ئەم کارە لە داهاتوودا بە یادی من ئەنجام بدەن.»
ئینجا عیسا بە شاگردەکانی وت: «یەکێک لە ئێوه خەیانەتم پێ ئەکا.» شاگردەکان پێیان سەیر بوو و پرسیان کە کێ ئەو کارە ئەکا. عیسا وتی: « ئەو کەسەی کە ئەم پاروەم لێ وەرئەگرێ، خەیانەتکارە.» ئینجا نانەکەی دا بە یەهوودا.
دوای ئەوەی کە یەهوودا نانەکەی گرت، شەیتان چووە ناوی. ئەو چووە لای سەرۆک یەهوودیەکان تا بۆ گرتنی عیسا یارمەتیان بدات. ئەمانە هەمووی لە شەوا ڕوویدا.
دوای خواردنی چێشت، عیسا و شاگردەکانی بەرەو کێوی زەیتوون ڕۆیشتن. عیسا وتی: «ئەمشەو هەمووتان من به تەنیا جێ ئەهێڵن. چونکە نووسراوە: «لە شوان ئەیەم وهەموو مەڕەکان بڵاو ئەبنەوه.»
پێترۆس وتی: «تەنانەت گەر هەموو کەسێ تۆ بە جێ بێڵێت، من ئەم کارە ناکەم.» عیسا پێی وت: «شەیتان ئەیەوێت هەمووی ئێوە بۆخۆی بکات، بەڵام من بۆ تۆ دۆعا ئەکەم تا بڕوات لە بەین نەچێت. بەمەیشە، ئیمشەو بەرلە بانگی کەڵەشێر، تۆ سێ جار حاشا ئەکەی کە من ئەناسی.»
پێترۆس بە عیسای وت: «تەنانەت گەریش بمرم، حاشات لێ ناکەم.» شاگردەکانی دیکەیش وایان وت.
ئینجا عیسا و شاگردەکانی چوونە باغی جەتسیمانی. عیسا بەوانی وت کە دۆعا بکەن تا شەیتان وەسوەسەیان نەکا. ئەوانی به جێ هێشت و بۆ جێگەیێکی چۆڵ ڕۆیشت تا دۆعا بکا.
عیسا سێ جار ئاوا دۆعای کرد: «باوکی من، گەر ئەبێت، ئیزنم پێ بدە تا لەم پیاڵە ژەهراویە نەخۆمەوە. بەڵام گەر ڕێگەیێک دیکە بۆ لێبوردن گوناحەکانی بەشەر نیە، ئیرادەی تۆ بکرێت.» عیسا وەها پەرۆش بوو کە عارەقەکەی وەکوو تکەی خوێن بوو. خوا فریشتەیێکی نارد تا توانایی پێ بدات.
دوای هەر جار دۆعا، عیسا ئەگەڕاوە بۆ لای شاگردەکان، بەڵام ئەوان لە خەوا بوون. جاری سێیەم کە گەڕاوە، وتی: «هەستن، ئەو شاگردە خەیانەت کارە لێرەیە.»
یەهوودا لەگەڵ ڕێبەرانی یەهوود، سەربازەکان و جەماعەتێکی زۆر هات. ئەوان شەمشێر و تێڵایان پێ بوو. یەهوودا لە عیسا نزیک بوو و وتی: «سڵاو مامۆستا» و ئەوی ماچ کرد. ئەمە نیشانەیێک بوو تا سەرانی یەهوود، عیسا بناسنەوە و بیگرن. عیسا پێی وت: « یەهوودا، ئایا بە ماچێک خەیانەتت بە من کرد؟»
ئەوکاتە کە سەربازەکان، عیسایان دەستگیر کرد، پێترۆس شەمشێری خۆی ڕاکێشا و گوێچکەی خەزمەتکاری کاهێنی گەورەی بڕی. عیسا پێی وت: «شەمشێرەکەت قاپ کە. من ئەتوانم لە باوکم داوا بکەم کە لەشکەرێک لە فریشتەکانی بۆ یارمەتی من بنێرێ. بەڵام ئەبێ ئیزنی باوکم به جێ بێنم.» ئینجا عیسا گوێی ئەو پیاوەی شەفا دا و هەموو شاگردەکانی هەڵاتن.
چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: ئێنجیلی مەتا فەسڵی ۲۶ ئایەی ۱۴تا۵۶، ئێنجیلی لۆقا فەسڵی ۲۲ ئایەی ۱تا ۵۳، ئێنجیلی یووحەنا فەسڵی ۱۸ ئایەی ۱تا ۱۱
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).