۳۹- دادگایی کردنی عیسا

۳۹- دادگایی کردنی عیسا — تصویر 1

لە نیوە شەوا، سەربازەکان عیسایان برد بۆ ماڵی کاهێنی گەورە تا پرسۆجۆی لێ بکەن. پێترۆسیش لە دوورەوە به شوێنیانا ئەچوو. کاتێک کە عیسایان بردە نێو ماڵەکە، پێترۆس لە دەری ماڵەکە لای ئاگرێک وێستا تا خۆی گەرم کاتەوە.

۳۹- دادگایی کردنی عیسا — تصویر 2

لە نێو ماڵەکە، سەرۆکە یەهوودیەکان لە عیسا لێپرسینەوەیان کرد. ئەوان شایەت درۆیی زۆریان هێنا کە به ناحەق بۆهتانیان له عیسا ئەدا. بەڵام، قسەکانیان لەگەڵ یەک جۆر نەبوو، لەبەرئەوە پێشەوا یەهوودیەکان نەیانتوانی گوناحی پێ بسڵمێنن. عیسایش قسەیێکی نەکرد.

۳۹- دادگایی کردنی عیسا — تصویر 3

له ئاکامدا، کاهێنی گەورە ڕووی لە عیسا کرد و وتی: «بە ئێمە بڵێ، ئایا تو مەسیح کوڕی خوای زیندووی؟»

۳۹- دادگایی کردنی عیسا — تصویر 4

عیسا وتی: «بەڵێ هەم، و ڕۆژێک من ئەبینن کە لە دەستی ڕاستی خوا دانیشتووم و لە ئاسمان بۆ زەمین ئەگەڕێمەوە.» کاهێنی گەورە کە لە قسەکانی عیسا زۆر تووڕە بوو، جلەکەی خۆی دڕاند و هاواری کرد بۆ پێشەوا ئایینیەکانی دیکە و وتی: «ئێمە پێویستمان بە شایەتی دیکه نیە. هەموو بیستیان کە ئەو ئەڵێت من کوڕی خوام. بڕیارتان چیە؟»

۳۹- دادگایی کردنی عیسا — تصویر 5

پێشەواکانی یەهوود هەموویان لە وڵامی کاهێنی گەورە وتیان: «ئەوشایانی مردنە» ئەوکاتە چاوەکانی عیسایان بەست، تفیان لە ڕوومەتی کرد، لێیان داو گاڵتەیان پێ کرد.

۳۹- دادگایی کردنی عیسا — تصویر 6

پێترۆس لە دەروەی ماڵ بوو. کارەکەرێک ئەوی بینی و بەوی وت: «ئەتۆش لەگەڵ عیسا بووی.» پێترۆس حاشای کرد. دوای کاتێکی کورت کوڵفەتێک دیکە هەمان قسەی بە پێترۆس وت و پێترۆس دیسان حاشای کرد. سەرئەنجام، ئەوکەسانەی کە لەوێ ڕاوستابوون بەویان وت: «ئەزانین کە تۆ یەکێک لە شاگردەکانی عیسای، چونکە تۆیش خەڵکی جەلیلیت».

۳۹- دادگایی کردنی عیسا — تصویر 7

ئەوکاتە پێترۆس سوێندی خوارد و وتی: «خوا لەعنەتم کات ئەگەر ئەم پیاوە بناسم». هەر لەو کاتە کەڵەشێر بانگی داو عیسا هەڵگەڕاوە چاوی لە پێترۆس کرد.

۳۹- دادگایی کردنی عیسا — تصویر 8

پێترۆس ڕۆیشت وبە سۆز گریا. هەمان کات، یەهوودای خەیانەتکار بینی کە پێشەوا یەهوودیەکان حوکمیان لەسەر مردنی عیسا داوە. خەم و پەژارە دایگرت و ڕۆیشت و خۆی کوشت.

۳۹- دادگایی کردنی عیسا — تصویر 9

لەم ڕۆژانە پیلاتۆس قایم مقامی ڕومی بە سەر یەهوودا فەرمانرەوایی ئەکرد. سەرۆکەکانی یەهوود عیسایان برد بۆ لای ئەو. داوایان ئەوەبوو کە پیلاتۆس حوکم بە مردنی عیسا بدات. پیلاتۆس لە عیسای پرسی: «ئایا تو پاشای یەهوودی؟»

۳۹- دادگایی کردنی عیسا — تصویر 10

عیسا وڵامی داوە: «دروستت وت. بەڵام پاشایەتی من زەمینی نیە. ئەگەر وا بوایه، ڕێڕەوەکانم بۆ من شەڕیان ئەکرد. بەڵام من بەم جیهانە هاتووم تا حەقێقەت سەبارەت بە خوا بۆ هەموو کەسێک بڵێم. هەر کەسێک کە حەقێقەتی خۆش بوێت گوێم پێ ئەدات.» پیلاتۆس پرسی: «حەقێقەت چیە؟»

۳۹- دادگایی کردنی عیسا — تصویر 11

پیلاتۆس دوای وتووێژ لەگەڵ عیسا چووە دەر لای جەماعەت و وتی: «من هیچ گوناحێکم لەم کەسە نەبینی کە شایانی مردن بێت.» بەڵام سەرۆکانی یەهوود و جەماعەت هاواریان کرد: «لە خاچی دە.» پیلاتۆس وڵامی دا: «ئەو گوناحکار نیە.» بەڵام ئەوان ئەم جارە بە دەنگێکی بەرزتر هاواریان کرد. ئینجا پیلاتۆس بۆ سێهەمین جار وتی: «ئەو گوناحکار نیە.»

۳۹- دادگایی کردنی عیسا — تصویر 12

پیلاتۆس لە ترسی ئەوە کە سەرکێشی نەکەن، قەبووڵی کرد و عیسای دا بە دەستی سەربازەکانی تا لە خاچی بدەن. سەربازە ڕوومیەکان عیسایان شەلاقکاری کرد و جلی پاشایەتیان لە بەری کرد و تاجێک لە دڕکیان نا سەری. ئەو کاتە بە گاڵتە پێیان ئەوت: «پاشای یەهوود سڵامەت بێت».

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: ئێنجیلی مەتا فەسڵی ۲۶ئایەی۵۷و فەسڵی ۲۷ ئایەی ۲۶، ئێنجیلی مەرقۆس فەسڵی ۱۴ ئایەی ۵۳و فەسڵی ۱۵، ئێنجیلی لۆقا فەسڵی ۲۲ئایەی۵۴ وفەسڵی ۲۳ ئایەی ۲۵، ئێنجیلی یووحەنا فەسڵی ۱۸ ئایەی ۱۲ وفەسڵی ۱۹ ئایەی ۱۶

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).