۴۰- عیسا لە خاچ درا

۴۰- عیسا لە خاچ درا — تصویر 1

دوای ئەوەی کە سەربازەکان، گاڵتەیان بە عیسا کرد، ئەویان بردە دەر تا چوارمێخەی کەن. ئەوان زۆریان لێ کرد تا خاچەکەی خۆی هەڵگرێت.

۴۰- عیسا لە خاچ درا — تصویر 2

سەربازەکان، عیسایان برد بۆ جێگایێک کە جۆلجۆتا، (یانێ کاسەی سەر )، ناو نراو و دەست و پێیان لەسەر خاچ بزمارکوت کرد. بەڵام عیسا وتی: «باوکە ئەم خەڵکە ببووره، چونکە نازانن چی ئەکەن». بە فەرمانی پیلاتۆس لە بان سەری نیشانێکیان دانا کە لە ڕووی نووسرا بوو: ئەمەیە پاشای یەهوود.

۴۰- عیسا لە خاچ درا — تصویر 3

ئینجا سەربازەکان لە سەر جلەکانی عیسا قوماریان کرد. بەم کارە پێشگوویی کتێبی موقەددەس ئەنجام درا کە ئەڵێت: «جلەکانمیان لە نێوان خۆیان دابەش کرد و قوماریان خستە سەر رەداکەم».

۴۰- عیسا لە خاچ درا — تصویر 4

سەربازەکان هەر لەو کاتەش دوو دزیان لە خاچ دا و عیسایان لە سەر چوار مێخەکە خسته بەینیان. یەکێک لەوانە گاڵتەی بە عیسا کرد، بەڵام ئەو یەکەی تر پێی وت «ئایا لە خوا ناترسی؟ ئێمە گوناحکارین بەڵام ئەم پیاوە بێ گوناحە». ئەوکاتە بە عیسای وت: «ئەی عیسا، منت لە پاشایەتیەکەت لە بیر بێت».عیسا وڵامی داوە: «تۆ هەر ئەمڕۆ لەگەڵ منا لە بەهەشت ئەبیت».

۴۰- عیسا لە خاچ درا — تصویر 5

سەرۆکە ئایینیەکانی یەهوود و خەڵکێک کە لەویا بوون گاڵتەیان بە عیسا کرد و وتیان: «گەر تۆ کوڕی خوای لە چوار مێخەکە وەره خوارەوە و خۆت ڕزگار بکە! ئەوکاتە ئیمانت پێ دێنین.»

۴۰- عیسا لە خاچ درا — تصویر 6

ئەو کاتە، گەرچی نیوەڕۆ بوو، ئاسمانی سەرتاسەری ئەو شوێنە لێڵ بوو. ئەم تاریکیە ڕووتە تا سێ کاتژمێر بەردەوام بوو.

۴۰- عیسا لە خاچ درا — تصویر 7

ئینجا عیسا هاواری کرد: «کۆتایی هات. باوکە، ڕۆحی خۆم بە دەستی تۆ ئەسپێرم». ئەوکاتە سەری دانەواند و ڕۆحی خۆی تەسلیم کرد. کاتێک کە گیانی دا زەوی کەوته لەرزین و پەردە گەورەکەی مەعبەد کە خەڵکی لە حۆزووری خوا جیا ئەکردەوە،(قۆدۆسۆل ئەقداس)، لە سەرەوه تا خوار، بوو بە دوو لەت.

۴۰- عیسا لە خاچ درا — تصویر 8

عیسا بە مەرگی خۆی رێگایێکی کردوە تا خەڵک بتوانن بە حۆزووری خوا بێن. ئەوکاتە کە نیگابانێ ڕوومی ئەو پێک هاتەی دی، وتی: «بە ڕاستی کە ئەم پیاوە بێگوناح بوو. ئەو کوڕی خوا بوو.»

۴۰- عیسا لە خاچ درا — تصویر 9

ئینجا دوو کەس لە سەرۆکەکانی یەهوود، نیقۆدیمۆس و یوسف، کە بڕوایان بوو عیسا، هەر ئەو مەسێحی وادەدراوە، چوونە لای پیلاتۆس و ویستیان جەستەی عیسا وەربگرن. ئەوان جەستەکەیان بە قوماشی کەتان پێچا و نایانە ناو گۆڕێکی بەردی و بەردێکی گەورەیان خزاندە بەر درگای قەبرەکە تا ببەسرێت.

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: ئێنجیلی مەتا فەسڵی ۲۷ئایەی ۲۷تا۶۱، ئێنجیلی مەرقۆس فەسڵی ۱۵ ئایەی ۱۶تا۴۷، ئێنجیلی لۆقا فەسڵی ۲۳ئایەی ۲۶تا۵۶، ئێنجیلی یووحەنا فەسڵی ۱۹ئایەی ۱۷تا۴۲

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).