۴۱- خوا عیسا له مردووەکان هەڵ ئەستێنێتەوه

۴۱- خوا عیسا له مردووەکان هەڵ ئەستێنێتەوه — تصویر 1

دوای ئەوەی که سەربازەکان عیسایان له خاچ دا، سەرۆکەکانی قەومی یەهوود چوونه لای پیلاتۆس و وتیان: «عیسا به درۆ وتی که دوای سێ ڕۆژ له مردووەکان هەڵ ئەستێتەوه. بۆ ئەوەی که شاگردەکانی نەتوانن جەستەکەی بدزن، پێویسته کەسێک دانێین که به ماوەی سێ ڕۆژ له قەبرەکە ئاگاداری بکات. ئەگەر بتوانن جەستەکەی بدزن، ئەو کاته ئەڵێن که ئەو له مردووەکان هەستاوەتەوه.»

۴۱- خوا عیسا له مردووەکان هەڵ ئەستێنێتەوه — تصویر 2

پیلاتۆس وتی: «چەند سەرباز لەگەڵ خۆتان بەرن و تا ئەو جێگه کە ئەتوانن ئاگاداری قەبرەکه بن.» بۆیه ئەوان بەردی سەر قەبرەکەیان مۆر و مۆم کرد و چەند سەربازێکیان لەوێ دانا، تا کەسێک نەتوانێ جەستەکه بدزێت.

۴۱- خوا عیسا له مردووەکان هەڵ ئەستێنێتەوه — تصویر 3

چۆن ڕۆژی دوای به خاک سپاردنی عیسا، یانێ ڕۆژی شەبات ئیش کردن قەدەغه بوو، هیچ یەک له هاوڕێکانی عیسا نەیانتوانی بچنه سەر گۆڕەکه. بەڵام بەیانی ڕۆژی دوایی، چەند نەفەر له ژنان ئاماده بوون که بڕۆنه سەر گۆڕی عیساو جەستەکەی بۆن خۆش کەن.

۴۱- خوا عیسا له مردووەکان هەڵ ئەستێنێتەوه — تصویر 4

پێش ئەوەی که ژنەکان بگەنه ئەوێ، له پاڵ گۆڕەکه بۆمەلەرزەیێکی بەهێز ڕوویدا. فریشتەیێک له ئاسمان هاته خوار، بەردی بەردەم گۆڕەکەی به لایێک خشاند و لەسەری دانیشت. ئەو فریشته هەر وەک بەرقی ئاسمان ئەدرەوشا. پاسەبانەکان وەها ترسا بوون که هەر وەک مردوو کەوتنه سەر ئەرز.

۴۱- خوا عیسا له مردووەکان هەڵ ئەستێنێتەوه — تصویر 5

ئەوکاتە کە ئافرەتەکان گەیشتنە سەر گۆڕەکە، فریشتە پێیانی وت: «مەترسن! عیسا لێرە نیە. ئەو هەروا کە وادەی دا بوو لە مردووەکان هەستاوەتەوە. ناو گۆڕەکە تماشا کەن و بیبینن.» ژنەکان ناو گۆڕەکەیان تماشا کرد و ئەو جێگە کە جەستەی عیسا تیا دانرابوو دیان، بەڵام جەستەیێکیان نەدۆزیەوە.

۴۱- خوا عیسا له مردووەکان هەڵ ئەستێنێتەوه — تصویر 6

ئینجا فریشته به ژنانی وت: «بڕۆن و به شاگردەکان بڵێن که عیسا له مردووەکان هەستاوەتەوه و پێش ئێوه ئەچێ بۆ جەلیل.»

۴۱- خوا عیسا له مردووەکان هەڵ ئەستێنێتەوه — تصویر 7

ئەو ژنانە کە زۆر دڵخۆش بوون، بەرەو ڕووی شاگردەکان ڕۆیشتن تا ئەو هەواڵە خۆشەیان پێ بگەیێنن.

۴۱- خوا عیسا له مردووەکان هەڵ ئەستێنێتەوه — تصویر 8

هەر لەو کاته که ژنان ڕایان ئەکرد که هەواڵی خۆش به شاگردەکان بدەن، له ناکاو عیسا لە ڕوویان دەرکەوت. ئەوان له بەرامبەریا سوژدەیان کرد. عیسا بەوانی وت: «مه ترسن! بڕۆن به شاگردەکانی من بڵێن که بچن بۆ جەلیل و من لەوێ ئەبینن.»

چیرۆکێ وەرگیراوە لە کتێبی موقەددەس: (کتێبی ئێنجیلی مەتا فەسڵی ۲۷ ئایەی ۶۲تا فەسڵی ۲۸ئایەی ۱۵؛ کتێبی ئێنجیلی مەرقۆس فەسڵی ۱۶ئایەی ۱تا ۱۱؛ کتێبی ئێنجیلی لۆقا فەسڵی ۲۴ئایەی۱تا۱۲؛ کتێبی ئێنجیلی یووحەنا فەسڵی ۲۰ئایەی ۱تا۱۸)

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).