۵۰- عیسا ئەگەڕێتەوە
نزیک بە ۲۰۰۰ ساڵە کە ئینسانهایێکی زۆر لە دونیا، هەواڵی خۆشی ئێنجیلی عیسا ئەبیسن. کلیسا بەرەو گەشەیە. عیسا وادەی داوە کە لە کۆتایی جیهاندا ئەگەڕێتەوە. ئەگەر چی عیسا هێشتا نەهاتووەتەوە، بەڵام وادەکەی خۆی بە جێ ئەهێنێت.
خوا لە ئێمەی ئەوێ لەو حاڵەدا کە چاوەڕێی گەڕانەوەی عیساین، بە شێوەیێکی موقەددەس ژیان بکەین و حورمەتی ئەویش ڕاگرین. ئەو هەروەها لە ئێمەی ئەوێت باسی پاشایەتی ئەو بۆ خەڵک بکەین. کاتێک کە مەسیح هێشتا لەسەر زەوی ژیانی ئەکرد، ئاوای فەرموو: «ئەوکاتە کە شاگردەکانم هەواڵی خۆشی پاشایەتی منیان بۆ هەموو جیهان برد، ئەوکاتەیە کە کۆتایی پێ دێت.»
قەومی زۆر هەن کە هێشتا سەبارەت بەعیسا نەیانبیستووە. پێش لە گەڕانەوەی عیسا بۆ ئاسمان، ئەو بە مەسیحیەکانی فەرموو تا ئەم هەواڵە خۆشە بە هەموو ئەوانەی کە قەت نەیانبیستووه بگەیێنن. عیسا فەرمووی: «بڕۆن و هەموو ئۆمەتەکان به شاگردی من کەن ، چونکە دڵەکان وەکوو زەویوزارەکان بۆ درۆکردن ئامادەن.»
عیسا ئەمەیشی وت کە: «خزمەتکار لە سەرۆکەکەی بەرزتر نیە. هەروەها کە گەورەکانی ئەم جیهانە ڕەقیان لە من بوو، ئێوەیش لەبەرمن ئازار ئەدەن و ئەتانکوژن. لەم جیهانە ڕەنج ئەکێشن بەڵام دڵتان قورس کەن؛ چونکە من، شەیتان کە حاکمی ئەم جیهانەیە شکەستم داوە. ئەگەر هەتاکوو ئاخر بەمن وەفاتان بێت، خوا ڕزگارتان ئەکات!»
عیسا چیرۆکێکی بۆ شاگردەکانی باس کرد، تا بۆیان شی کاتەوە کە لە کۆتایی ئەم دنیایە چی بەسەر خەڵک دێت. ئەو وتی: « پیاوێک کە له زەویوزارەکەی خۆی دەنکی باشی چاند. ئەوکاتە کە هێشتا لە خەودا بوو، دوژمنەکەی هات و لە نێوان دەنکە گەنمەکان، تۆمی گیای بژاری چاند و چوو.
کاتێک دەنکەکان چەکەرەیان دا، کاریگەرەکانی ئەو پیاوە وتیان: «گەورەم، ئێوە دەنکی باشتان لەم زەویە داچاندووه! بۆ لە ناویانا ئاڵفی بژار دەرهاتووە؟» ئەو پیاوە وڵامی داوە: «ئەمە تەنیا ئەتوانێ کاری دوژمنەکانم بێت. یەکێک لە دوژمنەکانم ئەمەی کردووە.»
کاریگەرەکانی لە وڵامی ئەربابەکەیان وتیان: «ئایا ئەبێت گیا بژارەکان بکێشینە دەرەوە؟» ئەرباب وڵامی داوە: «نە. ئەگەر ئەم کارە بکەن، هێندێک لە گەنمەکانیش لەگەڵ ئەوان دەرئەکێشن. تا کاتی درۆ سەبر کەن و ئینجا گیا بژارەکان کۆ کەنەوە و بیانسووتێنن، بەڵام گەنمەکان بخەنە ناو ئەنبارەکەم.»
شاگردەکان لە مانای ئەم چیرۆکە تێنەگەیشتن و لە مەسیحیان داوا کرد تا بۆیان شی کاتەوە. عیسا وتی: «پیاوێک کە دەنکی باشی چاند، نیشاندەری مەسیحە. زەویوزار نیشاندەری ئەم جیهانەیە و دەنکی باشیش بە مانای خەڵکێکن کە لە پاشایی خوان.»
گیا گەونەکانیش ئەو کەسانەن کە هی شەیتانن، یانێ شەریرن. دوژمنێ ئەو پیاوە کە گیا بژارەکانی چاند، هەمان ئێبلیسە. فەسڵی درۆ، کۆتایی دنیایە، و ئەو کەسانەی کە درۆ ئەکەن فریشتەکانن.
کاتێک کە دنیا کۆتایی بێت، فریشتەکان هەموو ئەو کەسانەی کە هی ئێبلیسن، لە تەواوی دنیا کۆ ئەکەنەوە و ئەیخەنە نێو ڕۆباری ئاگر. جێگایێک کە ئەوان لەگەڵ ڕەنج و ئێشا ئەگرین و دیانەکانیان بەیەکا ئەساوێن. بەڵام ئەو عادڵانە کە عیسایان ڕێڕەوی کردووە، وەکوو خۆرەتاو لە پاشایی باوکی خۆیان، خوا، ئەدرەوشێنەوە.
عیسا هەروەها وتی کە پێش لە کۆتایی جیهان ئەگەڕێتەوە بۆ زەوی. ئەو بە هەمان شێوە کە زەوی چۆڵ کرد، دێتەوە، یانێ جەستەیێکی ئەبێت و لە ئاسمان بە سەر هەورەکاندا دێت. کاتێک عیسا بگەڕێتەوە، هەر مەسیحیێک کە مردووە، لە نێو مردووەکان هەڵ ئەستێتەوە و لەگەڵ عیسا لە ئاسماندا مولاقات ئەکا.
ئینجا ئەو مەسیحیانه کە هێشتا زیندوون، بەرەو ئاسمان بەرز ئەبنەو و لەگەڵ ئەو مەسیحیانەی تر که زیندوو بوونە، یەک ئەکەون. تەواویان لەوێ لەگەڵ عیسا ئەبن و عیسا لەگەڵ قەومی خۆی ژیان ئەکات. ئەوان لە ئاشتی هەتاهەتایی لەگەڵ یەکا ژیان ئەکەن.
عیسا وادەی دا کە بە هەر کەسێک کە ئیمانی پێیە، تاجێک ئەدات. ئەوان لەگەڵ خوا هەتاهەتایە بەسەر هەموو شتا فەرمانڕەوایی ئەکەن و لە ئاسوودەیی کامڵ ئەبن.
بەڵام خوا کەسانێک کە ئیمانیان بە عیسا نەهێنا بێت، مۆحاکیمە ئەکات. ئەو ئەوان ئەخاتە نێو جەهەنەم. ئەوێ جێگایێکە کە ئەوان تا ئەبەد لەوێ ئەگرین و دیان به یەکا ئەساون و ڕەنج ئەبەن. ئاگرێک کە هەرگیز ناکووژێتەوە، ئەیانسووتێنێت و کرمەکان بەردەوام ئەیانخۆن.
کاتێک کە عیسا بگەڕێتەوە، شەیتان و حۆکوومەتەکەی بە تەواوی، لە ناو ئەبات. شەیتان هەتاهەتایە لەگەڵ ئەوانەی کە بەجێ گوێ دانی خوا، لە ئەو ڕێڕەویان کرد لەوێ ئەسووتێن.
بە هۆی نافەرمانی ئادەم و حەوا و هێنانی گوناح بەم جیهانە، خوا جیهانی به لەحنەت کرد و ویستی لەناوی بەرێ. وەلێ ڕۆژێک خوا ئاسمان و زەویێکی نوێ درووس ئەکات کە بێ عەیبن.
عیسا و قەومەکەی لە نێو زەوی نوێ ژیان ئەکەن، و ئەو تاکوو ئەبەد بە هەموو شتێک فەرمانڕەوایی ئەکات. ئەو فرمێسک له چاوی خەڵک ئەسڕێت. ئیتر خەمێک نابێت و هیچ کەس ڕەنج ناکێشێت. ئەوان هەرگیز ناگرین، ئیترکەس نەخۆش نابێت و نامرێت. و هیچ شتێکی خراپ نامێنێت وعیسا به ئاشتی و عیداڵەت لە پاشایی خۆیا حۆکوومەت ئەکات. لەوە بە دوا ئەو لەگەڵ قەومی خۆیا هەتاهەتایه ئەمێنێت.
چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: کتێبی ئێنجیلی مەتا فەسڵی ۲۴ ئایەی ۱۴؛ فەسڵی ۲۸ ئایەی۱۸؛ کتێبی ئێنجیلی یووحەنا فەسڵی ۱۵ ئایەی ۲۰؛ فەسڵی ۱۶ ئایەی ۳۳؛ کتێبی ئاشکرا کردن فەسڵی۲ ئایەی ۱۰؛ کتێبی ئێنجیلی مەتا فەسڵی۱۳ ئایەی۲۴تا۳۰؛ فەسڵی۱۳ ئایەی ۳۶تا۴۲؛ رێسالەی هەوەڵی پوولۆس بە تێسالوونیکیان فەسڵی ۴ ئایەی۱۳و فەسڵی۵
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).