۴۹- عەهدی نوێی خوا

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 1

فریشتەیێک بە کچێکی جەوان بە ناوی مریەمی وت کە ئەو کوڕی خوا به دنیا ئێنێت. ئەو کاتە که مریەم هێشتا باکێرە بوو، ڕۆحی قۆدووس بە سەریا هات و دووگیان بوو. ئەو کوڕێکی بە دنیا هێنا و ناوی نا عیسا. بەم هۆکارەیه که، عیسا هەم خوایە و هەم ئینسان.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 2

عیسا مۆعجێزاتێکی زۆری کردووە کە نیشان ئەدات ئەو خوایە. ئەو لە سەر ئاو بەڕێ چوو، باوبۆرانی ئارام کرد، نەخۆشی زۆری شەفا دا، ڕۆحی پیسی لە جەستەی زۆر کەس دەرهێنا، مردووەکانی زیندوو کردەوە و پێنج نان و دوو ماسی بچووکی، بەرەکەت داو زۆرتر لە ٥۰۰۰ کەسی پێ تێر کرد.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 3

عیسا مامۆستایێکی گەورە بوو. هەر هەموو ئامۆژگاریەکانی حەقێقەت بوو. خەڵک ئەبوا بە تەواوی ئەوەی عیسا پێ دەگوتن ئەنجامیان بدایا، چون ئەو کوڕی خوا بوو. بۆ نموونە ئەو خەڵکی فێر ئەکرد کە ئەبێ هەموو کەسێکتان وەک خۆتان خۆش بوێت.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 4

ئەو هەروەها فێریانی ئەکرد کە ئەبێ خوا لە سەرەوەی هەموو شتێک له ژیانیان دابنێن و زێاتر لە ماڵو سامانیان خوایان خۆش بوێت.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 5

عیسا وتی کە بوون لە پاشایی خوا، بەنرختره لە هەر شتێک لەم دنیایە. بۆ ڕۆیشتن بۆ نێو پاشایی خوا، ئەبێت ئەو تۆ لە گوناحەکانت ڕزگار بکات.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 6

عیسا وتی بڕێک لە خەڵک قەبووڵی ئەکەن، ئینجا خوا ڕزگاریان ئەکات؛ بەڵام هەموو کەسێک قەبووڵی ناکەن. ئەو وتیشی کە بڕێک لە خەڵک وەکوو خۆڵی چاکن، چونکە هەواڵی خۆشی عیسا قەبووڵ ئەکەن و خوا ڕزگاریان ئەکات. بڕێکیش وەکوو خۆڵی قایم وسەختی قەراغ جادەن. وتەی خوا وەکوو دەنکێکە، کە ئەکەوێتە ڕووی ئەو زەویە، بەڵام هیچ بەرهەمێکی نابێت. ئەمانە ئەو کەسانەن کە پەیامی عیسا قەبووڵ ناکەن و نایانەوێت بچنه نێو پاشایەتی خواوەند.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 7

عیسا بەوانی فێر کرد کە خوا گوناحکارەکانی زۆر خۆش ئەوێت. ئەو ئەیەوێت بیانبەخشێت و بیانکاتە ڕۆڵەی خۆی.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 8

عیسا هەروەها بەوانی وت کە خوا نەفرەتی لە گوناح هەیە. سەبارەت بە گوناحی ئادەم و حەوا، هەموو نەسڵی ئەوان، گوناح ئەکەن. لە ئاکامدا هەر کەسێک لە دنیا گوناح ئەکات و لە خوا جیا بووەتەوە. ئینسانەکان هەموو دوژمنی خوان.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 9

بەڵام خوا هەموو خەڵکی جیهانی ئاوا خۆش ویست کە تاقانە کوڕەکەی خۆی، عیسای دا تا هەر کەس کە ئیمانی پێ بێنێت، سەبارەت بە گوناحەکانی سزا نەدرێت، بەڵکوو هەتاهەتایە لەگەڵ خوا ژیان بکات.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 10

ئێوە سەبارەت بە ئەنجامی گوناح، شایانی مردنن. خوا حەقی هەیە لێتان تووڕە بێت، بەڵام عیسا بە ڕۆیشتن لە سەر خاچ و مردنی، سزای گوناحەکانی ئێمەی کێشا.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 11

عیسا هەرگیز گوناحی نەکرد، بەڵام قەبووڵی کرد بە هۆی گوناحەکانی ئینسان سزا بدرێت. ئەو تەنانەت قورسترین سزا کە مردنە، قەبووڵی کرد. بەم جۆرەش ئەو قوربانیێکی تەواو بوو تا گوناحی ئێوە و هەر کەسی دیکە لەم دنیایە پاک کاتەوه. چون عیسا خۆی بە ناوی قوربانی پێشکەشی خوا کرد، لەبەرەوە خوا تەواوی گوناحەکانی، تەنانەت گوناحە زۆر گەورەکانی ئەو کەسانەی کە ئیمان بە عیسا ئێنن ئەبەخشێت.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 12

تەنانەت کارە باشەکانیشتان ناتوانێت ڕزگارتان بکات. هیچ کارێک نیە کە بە هۆی ئەوە بتوانن لەگەڵیا ببنه ڕەفێق. بە جێگەی ئەوە ئەبێت ئیمان بێنن کە عیسا کوڕی خوایە و بە جێگەی ئێوە لە سەر خاچ مرد و خوا دووبارە لە مردن هەڵیساندەوه. ئەگەر بەم حەقێقەتە ئیمان بێنن، خواش لە گوناحەکانتان خۆش ئەبێت.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 13

خوا هەر کەسێک کە به عیسا ئیمان بێنێت و ئەو بە خوای خۆی قەبووڵ کات، ڕزگاری ئەکات. بەڵام خوا ئەو کەسانەی کە ئیمانی پێ نەهێنن، ڕزگار ناکات. گرنگ نیە فەقیر بی یا دەوڵەمەند، پیاوبی یا ژن، پیر بی یا جەوان و یا ئەوەی کە خەڵکی کوێ بیت. خوا ئێوەی خۆش ئەوێت و ئەیەوێت بە عیسا ئیمان بێنن تا ئەو بتوانێت پێوەندیێکی باشی لەگەڵتانا بێت.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 14

عیسا داواتان لێ ئەکات کە ئیمانی پێ بێنن و تەعمید بگرن. ئایا ئیمانتان هەیە کە عیسا هەمان مەسیحای وەعدەدراوه و تاقانە کوڕەکەی خوایە؟ ئایا ئیمانتان هەیە کە گوناحکارن و شایانی سزای خوان؟ ئایا ئیمانتان هەیە کە عیسا چوارمێخە کرا تا گوناحەکانتان بسڕێتەوە؟

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 15

ئەگەر بە عیسا و ئەوەی کە ئەو بۆ ئێوەی کردووە ئیمانتان هەیە، بەم جۆره ئێوە مەسیحین! لەمەو دوا شەیتان لە پاشایی تاریکی خۆی فەرمانڕەواییتان پێ ناکات. ئێستا خوا لە پاشایی ڕووناکی خۆی فەرمانڕەواییتان پێ ئەکات. خوا ئەو تواناییەی بە ئێوە داوە کە وەکوو ڕابردوو گوناح نەکەن و ڕێگەی باشی ژین کردنی بە ئێوە فێر کردووە.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 16

ئەگەر مەسیحین، خوا گوناحەکانی ئێوەی لەبەر کارێک کە عیسا کردی، بەخشیوە. ئێستا خوا، ئێوە هاوڕێی نزیکی خۆی بە حسێب دێنێت نە دوژمن.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 17

ئەگەر ڕەفێقی خوا و خزمەتکاری عیسا مەسیحن، بە تاسەی ڕێڕەوی کردنی ئەوشتانە ئەبن وا عیسا فێری کردوون. هەرچەنده که مەسیحین، شەیتان ئەتانخەڵەتێنێت تا گوناح بکەن، بەڵام خوا هەمیشە لە سەر وادەکانی ئەمێنێت. ئەو ئەفەرمێت گەر گوناحەکانتان گەردن بگرن، ئێوە ئەبەخشێت و تواناییتان پێ ئەدات تا به گوناحەکانتان سەرکەون.

۴۹- عەهدی نوێی خوا — تصویر 18

خوا بە ئێوە ئەڵێت کە دۆعا بکەن و کەلامی ئەو بخوێننەوە. ئەو هەروەها پێتان ئەڵێت تا لەگەڵ مەسیحیەکانی دیکە بۆ پەرەستنی کات دانن و بە کەسانی دیکەش بڵێن کە خوا چی بۆتان کردووە. ئەگەر بە تەواوی ئەو کارانە ئەنجام بدەن، پەیوەندیێکی گرینگ، نێوان ئێوە و خوا پێک دێت.

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: ڕێسالەی پوولۆس بۆ ڕوومیان فەسڵی ۳ ئایەی ۲۱تا۲۶؛ فەسڵی ۵ ئایەی۱تا ۱۱؛ کتێبی ئێنجیلی یووحەنا فەسڵی ۳ ئایەی ۱۶؛ کتێبی ئێنجیلی مەتا فەسڵی ۱۶ ئایەی۱۶؛ ڕێسالەی پوولۆس بۆ کوولۆسیان فەسڵی ۱ ئایەی۱۳تا۱۴؛ ڕێسالەی دووهەمی پوولۆس بۆ تێسالوونیکیان فەسڵی ۵ ئایەی ۱۷ تا ۲۱؛ ڕێسالەی هەوەڵی یووحەنا فەسڵی ۱ ئایەی ۵تا۱۰

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).