۴۸- عیسا مەسیحای وادە دراوە

۴۸- عیسا مەسیحای وادە دراوە — تصویر 1

کاتێک کە خوا جیهانی به دیهێنا، هەموو شتێک کامڵ بوو و گوناح نەبوو. ئادەم و حەوا یەکتریان خۆش ئەویست و بە خواش خۆشەویستیان ئەدا. هیچ نەخۆشیێک و مردنێک نەبوو. ئەمە ئەو دنیایە بوو کە خوا ئەیویست.

۴۸- عیسا مەسیحای وادە دراوە — تصویر 2

شەیتان، لە ڕێگەی مارێک کە لە باخا بوو، لەگەڵ حەوا قسەی کرد، چون ئەیویست فریوی بدات. ئینجا ئەو و ئادەم گوناحیان کرد. بە هۆی نافەرمانی ئەوان، تەواوی ئینسانەکان مەحکووم بە مەرگن.

۴۸- عیسا مەسیحای وادە دراوە — تصویر 3

تەنانەت بەهۆی گوناحی ئادەم و حەوا کارەساتێکی مەترسیدار ڕووی دا. ئەوان بوونە دوژمنی خوا. لە ئاکامدا، لەو وەختەوه هەتا ئێستا، هەمووان گوناحیان کردووە. هەر کەسێک لەو کاتە دێتە دنیا دوژمنی خوایە. نێوان خوا و ئینسان پێوەندیێک ئاشتیانە نەبوو، بەڵام خوا ئەیویست ئاشتی جێگیر بێت.

۴۸- عیسا مەسیحای وادە دراوە — تصویر 4

خوا وادەی دا کە کەسێک لە نەسڵی حەوا سەری شەیتان ئەکوتێ و شەیتان لە پاژنەی ئەو ئەیات. بەم مانایە کە شەیتان مەسیح ئەکوژێت، بەڵام خوا دووبارە زیندووی ئەکاتەوە. ئەو کاتە مەسیحی وادەدراو بۆ هەمیشە شەیتان لە ناو ئەبات. دوای ساڵانێکی زۆر، خوا ئاشکرای کرد کە عیسا، هەر ئەو مەسیحای وادەدراوە.

۴۸- عیسا مەسیحای وادە دراوە — تصویر 5

خوا بە نووحی فەرموو کە کەشتیێک ساز بکات کە بنەماڵەکەی لەو بۆرانه کە ئەینێرێت ڕزگار کات. بەم جۆرە خوا کەسانێک کە ئیمانیان پێی بوو، ڕزگاری کرد. بەم جۆرەش له لایان خوا هەموو ئینسانەکان سەبارەت بە گوناحەکانیان شایانی مردنن ، بەڵام خوا عیسای نارد تا هەر کەس کە ئیمانی پێ بێنێت، نەجاتی بدات.

۴۸- عیسا مەسیحای وادە دراوە — تصویر 6

بۆ سەدان ساڵ، کاهێنەکان بۆ ئینسانەکان بە دەرگای خوا قوربانیان ئەکرد. ئەم کارە بە خەڵک نیشانی ئەدا کە گوناحیان کردووەو لایەقی سزادانێک لە لایانی خوان. بەڵام ئەو قوربانیانە نەیئەتوانی بێتە هۆی لێ خۆشبوونی ئینسانەکان. عیسا کاهێنی گەورەیە. ئەو کارێکی کرد کە کاهێنەکانی دیکە نەیانئەتوانی ئەنجامی بدەن. ئەو خۆی فیداکرد تا قوربانی بۆ گوناحەکان بەشەر پێک بێنێت. ئەو قەبووڵی کرد تابە هۆی گوناحەکانی هەمووی ئینسانەکان، سزا بدرێت. هەر له بەر ئەوەیه که عیسا کاهێنی گەورەیە.

۴۸- عیسا مەسیحای وادە دراوە — تصویر 7

خوا بە براییمی وتبوو: «لە ڕێگەی تۆ تەواوی تیرەکانی جیهان بەرەکەت ئەدەم.» عیسا لە نەسڵی براییم بوو. خوا هەموو قەومەکانی جیهان له ڕێگەی براییم بەرەکەت ئەدات. چونکە هەر کەسێک کە بە عیسا ئیمان دێنێت، لە گوناح ڕزگار ئەبێت. کاتێک کەخەڵک بە عیسا ئیمان دێنێن، خوا ئەوان لە نەسڵی براییم به حیساب دێنێت.

۴۸- عیسا مەسیحای وادە دراوە — تصویر 8

خوا بە براییمی فەرموو تا کوڕەکەی، ئیسحاقی بۆ قوربانی بکات. بەڵام خوا بەرخێکی بە جێی ئیسحاق بۆ نارد تا قوربانی بکات. هەمووی ئێمە سەبارەت بە گوناحەکانمان شایانی مردنین! بەڵام خوا عیسای بە دنیا بەخشی تابە جێگەی ئێمە قوربانی بکرێت و بمرێت. بەم بۆنەوە عیسامان بەرخی خوا ناو ناوە.

۴۸- عیسا مەسیحای وادە دراوە — تصویر 9

کاتێک کەخوا دوایین بەڵای بۆ میسر نارد، بە هەر بنەماڵەیێکی ئیسڕاییلی فەرموو تا بەرخێک بکوژن. ئەم بەرخە پێویست بوو بێ عەیب بێت. ئینجا ئەوان ئەبوا خوێنی ئەوەیان ئەپرژاندە سەر و لای دەرگاکانیان. کاتێ کە خوا ئەو خوێنەی ئەدی، لەو ماڵانە ڕەت ئەبوو و کوڕەساواکانی ئەو ماڵەی ناکوشت. کاتێک ئەم ڕووداوه پێک هات، خوا ناوی نا پێسەخ.

۴۸- عیسا مەسیحای وادە دراوە — تصویر 10

عیسا وەکوو بەرخی جەژنی پێسەخە. ئەو هیچ هەڵەیێکی نەکردبوو وهەرگیز گوناحی نەکرد. ئەو لە هەمان ڕۆژانی جەژنی پێسەخ مرد. وەختێک کەسێ بە عیسا ئیمان دێنێت، خوێنی عیسا، تاوانی گوناحی ئەو کەسە ئەبێت. ئەڵێی خوا، بەسزا نەدانی، لێی ڕەت ئەبێت.

۴۸- عیسا مەسیحای وادە دراوە — تصویر 11

خوا لەگەڵ بەنی ئیسڕاییل پەیمانی بەست، چون ئەوان قەومێک بوون کە خوا هەڵیانی بژارد تا هی ئەو بن. بەڵام خوا ئێستا پەیمانێکی نوێی داناوە کە لەبەردەست هەمووانا بێت. هەر کەسێک لە هەر قەوم و تیرەیێک، چیتر ئەم پەیمانە قەبووڵ کات، تێکەڵی قەومی خوا ئەبێت، ئەو لەبەر ئیمان بە عیسا ئەبێته قەومی خوا.

۴۸- عیسا مەسیحای وادە دراوە — تصویر 12

مووسا پێغەمبەرێک بوو کە وتەی خوای به قوودرەت ڕائەگەیاند. بەڵام عیسا گەورەترینی پێغەمبەرەکانە. ئەو خوایە، ئینجا ئەوەی کە ئەنجامی دا و وتی، کار و قسەکانی خوا بوون. بەم بۆنەیه کە کتێبی موقەددەس، عیسای، وتەی خوا ناو ناوه.

۴۸- عیسا مەسیحای وادە دراوە — تصویر 13

خوا بە داوودی پاشا وادەی دا کە کەسێک لە نەسڵی ئەو بە ناوی پاشا هەتاهەتایە بە قەومی خوا حۆکوومەت ئەکات. عیسا کوڕی خوا و مەسیحای وادەدراوه و ئەو لە نەسڵی داوودە کە ئەتوانێت هەتاهەتایە پاشایی بکات.

۴۸- عیسا مەسیحای وادە دراوە — تصویر 14

داوود، پاشای قەومی ئیسڕاییل بوو، بەڵام عیسا پاشای تەواوی جیهانە! ئەو دیسان ئەگەڕێتەوه و بە عیداڵەت و ئاشتیەوە هەتاهەتایە پاشایی ئەکات.

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: کتێبی سەرەتای به دیهێنان فەسڵی ۱؛ فەسڵی ۳؛ فەسڵی ۶؛ فەسڵی۱۴؛ فەسڵی۲۲؛ کتێبی دەرچوون فەسڵی۱۲؛فەسڵی ۲۰؛ کتێبی دووهەمی ساموئیل فەسڵی۷؛ کتێبی عیبرانیەکان فەسڵی ۳ ئایەی ۱تا۶؛فەسڵی۴ئایەی۱۴؛فەسڵی۵ئایەی ۱۰؛ فەسڵی۷ئایەی۱؛ فەسڵی ۸ئایەی۱۳؛فەسڵی۹ئایەی۱۱؛ کتێبی ئاشکرا کردن فەسڵی۲۱

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).