۴۷- پوولۆس و سیلاس لە فیلیپی

۴۷- پوولۆس و سیلاس لە فیلیپی — تصویر 1

ئەو کاتە کە سوولۆس لە سەراسەر ئیمپراتووری ڕووم موسافیرەتی ئەکرد، بڕیاری دا کە لە ناوە ڕوومیەکەی کە پوولۆس بوو، کەڵک وەرگرێ. ڕۆژێک، پوولۆس وڕەفێقەکەی سیلاس ڕۆیشتنە شاری فیلیپی تا هەواڵی خۆشی عیسا بگەیێنن. ئەوان ڕۆیشتنە لای ڕۆبارێک کە لەدەر شارەکە بوو. خەڵک لەوێ کۆ ئەبوونەوە تا دۆعا بکەن. لەوێ ژنێک بە ناوی لیدیەیان بینی کە تاجێر بوو. ئەو خوای خۆش ئەویست و ئەیپەرەستی.

۴۷- پوولۆس و سیلاس لە فیلیپی — تصویر 2

خوا به لیدیه توانایی دا تا به عیسا ئیمان بێنێت. پوولۆس و سیلاس ئەویان لەگەڵ بنەماڵەکەی تەعمید دا. ئینجا ئەو، له پوولۆس و سیلاس داوای کرد تا لە ماڵەکەی بمێننەوه و ئەوانیش لای مانەوە.

۴۷- پوولۆس و سیلاس لە فیلیپی — تصویر 3

پوولۆس و سیلاس زۆرجار لەو جێگا وا یەهوودیەکان دۆعایان ئەکرد، ئەڕۆیشتن بۆ دیتنی خەڵک. لەوێ کەنیزێک بوو کە ڕۆحی پیسی بوو و هەموو ڕۆژێک بە شوێنیانا ئەهات. ئەو بە یارمەتی ئەو ڕۆحە پیسە، ڕۆژانی داهاتووی پێشگوویی ئەکرد و بەم جۆرە بە ناوی دانێ غەیب بێژ، سودی زۆری به ساحێبەکانی ئەگەیاند.

۴۷- پوولۆس و سیلاس لە فیلیپی — تصویر 4

ئەو کەنیزه کاتێک کە ئەوان بەڕێدا ئەچوون، هاواری ئەکرد و ئەیوت: «ئەم پیاوانه خزمەتکاری خوای مەزنن. ئەوانە ڕێگەی ڕزگاری بە ئێوە نیشان ئەدەن!» ئەو چەنای چەند ڕۆژ وای کرد هەتا سەبری پوولۆس کۆتایی هات.

۴۷- پوولۆس و سیلاس لە فیلیپی — تصویر 5

عاقیبەت ڕۆژێک، کاتێک کە ئەو کەنیزه هاواری ئەکرد، پوولۆس ڕووی لێ کرد و بەو ڕۆحه پیسه کە لەوا بوو وتی: « بە ناوی عیسا لەم کچە وەره دەر.» ڕۆحی پیس دەمەوجێ وێڵی کرد.

۴۷- پوولۆس و سیلاس لە فیلیپی — تصویر 6

کاتێ ساحێبەکان کچەکە بینیان کە چی ڕووی داوە، زۆر تووڕە بوون. ئەمە بەو مانایە بوو کە خەڵک ئیتر پارەیان بە ئەربابەکان ئەو کچە نادا، چونکە تێگەیشتن کە بێ ئەو ڕۆحە پیسە، کەنیزەکە چیتر نەیئەتوانی غەیب بێژی بکات.

۴۷- پوولۆس و سیلاس لە فیلیپی — تصویر 7

لەبەرەوە ئەربابەکانی ئەو کەنیزه، پوولۆس و سیلاسیان بردە لای سەرۆکە ڕوومیەکان. ئەوان پوولۆس و سیلاسیان خستە بەندیخانە و لێیان دان.

۴۷- پوولۆس و سیلاس لە فیلیپی — تصویر 8

ئەوان پوولۆس و سیلاسیان خستە بەشێک لە بەندیخانە کە زۆرترین کێشکچی لێ بوو. ئەوان هەروەها لاقیانیان بە چەند لەتی گەورەی چێو بەست. بەمەیشەوه ئەوان لە نیوە شەودا، سروودیان لە مەدح و ستایێشی خوا ئەخوێند.

۴۷- پوولۆس و سیلاس لە فیلیپی — تصویر 9

لە پڕا، بۆمەلەرزەیێکی قورس ڕووی دا! تەواوی دەرگاکانی بەندیخانە کرانەوە و زەنجیرەکانی تەواو زیندانیەکان پچڕان.

۴۷- پوولۆس و سیلاس لە فیلیپی — تصویر 10

جا پاسەوانی بەندیخانەکە له خەو هەستا و بینی کە دەرگاکانی بەندیخانەکە کراوەتەوه. ئەو گومانی کرد هەموو زیندانیەکان دەرچوون و لە ترسی سزادان بە دەس سەرۆکە دەوڵەتیەکانی ڕووم، ویستی خۆی بکوژێت. بەڵام پوولۆس ئەوی بینی و هاواری کرد: « بە خۆت ئازار مەگەیێنە!هەموومان لێرەین.»

۴۷- پوولۆس و سیلاس لە فیلیپی — تصویر 11

پاسەوانەکە بە ترس و لەرزەو هاتە لای پوولۆس و سیلاس و پرسی: «چی بکەم تا نەجات پەیدا بکەم؟» پوولۆس وڵامی داوە: «بە عیسای خواوەند، ئیمان بێنه. ئینجا تۆ و بنەماڵەکەت نەجات پەیدا ئەکەن.» ئینجا پاسەوانەکە، پوولۆس و سیلاسی بردە ماڵی خۆی و برینەکانیانی شۆرد. پوولۆس هەواڵی خۆشی عیسای بۆ هەمووی ئەوانە کە لەو ماڵە بوون، مۆوعێزە کرد.

۴۷- پوولۆس و سیلاس لە فیلیپی — تصویر 12

ئەو پاسەوانە و تەواوی بنەماڵەکەی ئیمانیان بە عیسا هێنا و پوولۆس و سیلاس ئەوانیان تەعمید دا. ئەو کاتە هەموو پێکەوە نانیان خوارد و خۆشیان کرد.

۴۷- پوولۆس و سیلاس لە فیلیپی — تصویر 13

ڕۆژی دوایی، پێشەواکانی شار، پوولۆس و سیلاسیان لە بەندیخانە ئازاد کرد و داوایان لێ کردن کەفیلیپی چۆڵ کەن. پوولۆس وسیلاس چوونە دیتنی لیدیە و چەن دانە لە ڕەفێقەکانیان وئینجا شاریان چۆڵ کرد. هەواڵی خۆش سەبارەت بە عیسا هەر بەو جۆرە بڵاوەی ئەکرد و کلیسا پەڕەی پێ ئەدرا.

۴۷- پوولۆس و سیلاس لە فیلیپی — تصویر 14

پوولۆس و پێشەوا مەسیحیەکانی دیکە بۆ زۆرشار سەفەریان ئەکرد. ئەوان به ئامۆژگاری و مۆوعێزە سەبارەت بە هەواڵی خۆشی عیسا سەرقاڵ بوون. هەروەها نامەی زۆریان نووسی تا ئیماندارەکان لە کلیساکان تالیم بدەن ودڵگەرمیان کەن. هێندێک لەم نامانە بوونە بەشێک لە کتێبەکانی کتێبی موقەددەس.

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: کتێبی کرداری ڕەسوولان فەسڵی ۱۶ ئایەی ۱۱تا۴۰

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).