۴۳- دەست پێکردنی کلیسا

۴۳- دەست پێکردنی کلیسا — تصویر 1

دوای ئەوە کە عیسا گەڕاوە بۆ ئاسمان، شاگردەکان هەروا کە عیسا فەرمانی پێ دابوون، لە ئۆرشەلیم مانەوە. ئیماندارەکان بەردەوام بەیەکەوە کۆ ئەبوونەوە تا دۆعا بکەن.

۴۳- دەست پێکردنی کلیسا — تصویر 2

یەهوودیان هەر ساڵ ڕۆژی گرینگی پێنتیکاستیان چەژن ئەگرت که هاوکات بوو لەگەڵ پەنجاهەمین ڕۆژی دوای جەژنی پێسەخ. پێنتیکاست جەژنی یەهوودیان بۆ هەڵگرتنی بەرهەمی گەنم بوو. ئەوان لە سەرتاسەری دنیا ئەهاتن بۆ ئۆرشەلیم تا ئەم جەژنە پێکەوە بگرن. لەو ساڵە پێنتیکاست، نزیک یەک حەفتە دوای ڕۆیشتنی عیسا بۆ ئاسمان ڕێکەوت.

۴۳- دەست پێکردنی کلیسا — تصویر 3

کاتێک کە هەموو ئیماندارەکان پێکەوە کۆ بوونەوە، لەپڕا دەنگێک وەکوو دەنگی شنەی بایان بیست. ئینجا شتێک وەکوو بڵێسەی ئاگر بەسەر هەموویانا گڕی گرت. ئەو کاته هەموویان لە ڕۆحی قۆدووس پڕ بوون و خوایان بە زمانهایێک کە نەیانئەزانی، پەرەستی. ڕۆحی قۆدووس توانای قسەکردن بە زمانەکانی تری پێدابوون.

۴۳- دەست پێکردنی کلیسا — تصویر 4

کاتێک ئەوانەی کە بۆ ئۆرشەلیم هاتبوون، ئەم دەنگەیان بیست، لە دەوری یەک کۆ بوونەوە تا تێبگەن کە چی ڕووی داوە. ئەوان بیستیان کە ئیماندارەکان کاره گرینگەکانی خوا باس ئەکەن. ئەوان سەریان سووڕمابوو، چونکە ئەیانتوانی لە قسەکانیان تێبگەن. لە وڵاتی ئەوان خەڵک زمانێکی جیاوازیان بوو. شاگردەکان لە ئیسڕاییل بوون و تەنانەت ئەیانتوانی بە زمانی ئارامی، عێبرانی و یوونانی قسە بکەن. بەڵام ئەوان بیستیان کە شاگردەکان بە زمانی وڵاتی ئەوان کارە گرینگەکانی خوا ئەگێڕنەوه.

۴۳- دەست پێکردنی کلیسا — تصویر 5

بەشێکیش وتیان کە شاگردەکان سەرخۆشن. بەڵام پێترۆس وێستا و بەوانی وت: «گوێ بگرن! ئەم خەڵکە سەرخۆش نین! بەڵکو ئەمە هەمان پێشگوویی یووئیلی نەبیە کە خوا وتبووی: «لە ڕۆژە ئاخرەکان، من ڕۆحی خۆم بەسەر تەواوی بەشەر دائەڕێژم.»

۴۳- دەست پێکردنی کلیسا — تصویر 6

«ئەی قەومی ئیسڕاییل، عیسا کەسێک بوو کە کاری نائاسایی زۆری ئەکرد تا خۆی بە ئێمە بناسێنێت. ئەو بە قودرەتی خوا کاری نائاسایی زۆری کرد. ئێوە ئەمە ئەزانن، چونکە شایەتی کارەکانی بوون، بەڵام ئەوتان لە خاچ دا.»

۴۳- دەست پێکردنی کلیسا — تصویر 7

«عیسا مرد، بەڵام خوا ئەوی لە نێوان مردووەکان هەڵساندەوە. ئەمە بەجێهاتنی پێشگوویی ئەو پێغەمبەرەیه کە وتی: تۆ ئیجازە نادەی کە جەستەی منداڵە موقەددەسەکەت لە قەبرا بگەنێت. ئێمە شایەتین کە خوا عیسای لە نێوان مردووەکان هەڵساندەوە.»

۴۳- دەست پێکردنی کلیسا — تصویر 8

خوای باوک، ئێستا عیسای لە بەرزترین شوێنی ئاسمان یانێ لای دەستی ڕاستی خۆی داناوە. عیسا هەر بەو جۆرەی کە وادەی دابوو ڕۆحی قۆدووسی بۆ ئێمە نارد. ئەم کارانە کە ئەمڕۆ ئەیبینن و ئەیبیسن ڕۆحی قۆدووس، ئەنجامی ئەیا.

۴۳- دەست پێکردنی کلیسا — تصویر 9

ئێوە عیساتان لە خاچ دا، بەڵام دڵنیا بن کە خوا ئەوی، خواوەند و مەسیح، دیاری کردووە.»

۴۳- دەست پێکردنی کلیسا — تصویر 10

خەڵک به بیستنی قسەکانی پێترۆس، دڵیان وا قورس بوو که لەو و شاگردەکانیان پرسی: «براکان، ئێستا چی بکەین؟»

۴۳- دەست پێکردنی کلیسا — تصویر 11

پێترۆس وڵامی داوە: «ئێوە هەمووتان پێویستیتان بەوەیە کە خوا لە گوناحەکانتان خۆش بێت. کەوایە تۆبە بکەن و به ناوی عیسای مەسیح تەعمید بگرن. ئەوکاتە خوا خەڵاتی ڕۆحی قۆدووستان پێ ئەبەخشێ.»

۴۳- دەست پێکردنی کلیسا — تصویر 12

نزیک ۳۰۰۰ کەس ئیمانیان بە قسەکانی پێترۆس هێنا و بوون بە شاگردی عیسا. ئەوان تەعمیدی ئاویان گرت و بە دەستەی ئیماندارەکان لە کلیسای ئۆرشەلیم پێوەست بوون.

۴۳- دەست پێکردنی کلیسا — تصویر 13

ئیماندارەکان بەردەوام گوێیان بە ڕێنماییەکانی ڕەسوولەکان ئەدا. پێکەوە کۆ ئەبوون و نانیان ئەخوارد و دۆعایان ئەکرد. ئەوان به کۆمەڵ خوایان پەرەستێش ئەکرد و هەرچێ کە بوویان لەگەڵ یەکتر بەشیان ئەکرد. خەڵک بە باشی سەبارەت بەوان قسەیان ئەکرد و هەموو ڕۆژێک ژماری ئیماندارەکان زیاتر ئەبوو.

چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: کتێبی کرداری ڕەسوولان فەسڵی ۱ ئایەی ۱۲تا۱۴ و فەسڵی ۲

خواندن در خواننده

رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراک‌گذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).