۴۴- شەفای پیاوی سواڵکەر بەدەستی پێترۆس و یووحەنا
ڕۆژێک پێترۆس و یووحەنا بەرەو پەرەستگا ئەچوون. لەلای دەروازەکە، پیاوێکی ئێفلیجیان بینی کە سواڵی ئەکرد.
پێترۆس چاوی لەو پیاوە کرد و وتی «من پارەیێکم نیە کە پێتی بدەم. بەڵام ئەوەم کە هەیە بە تۆی ئەدەم. لە ناوی عیسا هەستەو بەڕێدا بچۆ!»
خوا هەر ئەوکاتە ئەو پیاوەی شەفادا و ئەویش دەستی بەڕێ چوون کرد و لە دەور و بەری ئەوان خۆشحاڵی ئەکرد و خوای ئەپەرەست. خەڵکێک کە لە حەوشەی پەرەستگا بوون، سەریان سووڕ مابوو.
جەماعەتێک زۆر خێرا کۆ بوونەوە تا ئەو پیاوە وا چاک بووەوە، ببینن. پێترۆس بەو جەماعەتەی وت «لە دیتنی چاک بوون ئەم پیاوە سەرتان سووڕ نەمێنێت. ئێمە ئەم پیاومانە بەتوان یاخۆ بەبۆنەی دینداریەکەمان شەفا نەداوە. بەڵکوو ئەمە توانایی عیسایە کە شەفای داوە، چونکە ئێمە بەو ئیمانمان هەیە.»
«ئێوە ئەوانەن کە لە قایمقامی ڕوومی داواتان کرد کە عیسا بکوژێت. ئێوە ئەو کەسەی وا بە هەموو کەسێک گیان ئەبەخشێتان کوشت، بەڵام خوا ئەوی لە نێوان مردووەکان، زیندوو کردەوە. گەرچی ئێوە نەتانئەزانی چی ئەکەن، بەڵام پێشگوویی ئەنبیاتان جێبەجێ کرد کە وتوویان مەسیح ئەبێت ڕەنج بکێشێت و بمرێت. خوا ویستی کەوا بێت. کەوایە تۆبە کەن و هەڵگەڕێنەوە بۆ لای خوا تا لە گوناحەکانتان خۆش بێت.»
کاتێک ڕێبەرەکانی پەرەستگا قسەکانی پێترۆس و یووحەنایان بیست، زۆر تووڕە بوون. جا ئەوانیان گرت و بردیانن بۆ بەندیخانە. بەڵام زۆر یەک لەوانەی کە پەیغامی پێترۆسیان بیست، ئیمانیان هێنا و ژماری ئیماندارەکان بە ۵۰۰۰ کەس گەیشت.
ڕۆژی دوایی، سەرانی یەهوود، پێترۆس و یووحەنایان لەگەڵ ئەو پیاوە ئێفلیجە هێنا بۆ خزمەتی کاهێنی گەورە و ڕێبەره ئایینیەکان. ئەوان لە پێترۆس و یووحەنایان پرسی: «بە چە قودرەتێک ئەم پیاوە ئێفلیجەتان شەفا داوە؟»
پێترۆس وڵامی داوە: «ئەم پیاوە کە بەرامبەری ئێوە ڕاوەستاوە بە قودرەتی عیسا شەفای پەیدا کردووە. ئێوە عیساتان لە خاچ دا، بەڵام خوا ئەوی دووبارە زیندوو کردەوە! ئێوە ئەوتان قەبوول نەکرد، بەڵام جگە لە قودرەتی عیسا هیچ ڕێگایێکی تر بۆ نەجات نیە!»
ڕێبەره ئایینیەکان لە دلێری پێترۆس و یووحەنا سەریان سووڕما، چونکە ئەوان نەخوێندەوار و ئاسایی بوون. ئەوکاتە بیریان هاتەوە کە ئەم پیاوانه لەگەڵ عیسا بوون. جا بەوانیان وت: «ئەگەر دیسان سەبارەت بە عیسا لەگەڵ خەڵک قسه بکەن تەمێتان ئەکەین.» دوای هەڕەشە کردن لە پێترۆس و یووحەنا، ئەوانیان بەردا.
چیرۆکێ وەرگیراوه له کتێبی موقەددەس: کتێبی کرداری ڕەسوولان فەسڵی ۳ و فەسڵی ۴ ئایەی ۲۲
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).