۴۵- ئێستیفان و فیلیپۆس
یەکێک لە ڕێبەرانی کلیسای سەرەتایی، کەسێک بوو بە ناو ئێستیفان کە هەموو ڕێزیان ئەگرت. ڕۆحی قۆدووس هێز و زانایی پێ دابوو. ئێستیفان مۆعجێزەی زۆری ئەنجام دا و زۆریەک لە خەڵک سەبارەت بە قسەکانی ئەو ئیمانیان بە عیسا هێنا.
ڕۆژێک کە ئێستیفان بە ئامۆژگاری لەبارەی عیسا سەرقاڵ بوو، هێندێک لە یەهوودیەکان کە ئیمانیان بە عیسا نەبوو، دەسیان بە باس و دەمەقاڵە لەگەڵ ئێستیفان کرد. ئەوان زۆر گرژبوون و لای پێشەوا ئایینیەکان بەدرۆ سەبارەت بە ئێستیفان وتیان: «ئێمە بیستوومانە ئەو لەبارەی مووسا و خوا، قسەی قیزەونەی کردووە.» ئینجا پێشەوا دینیەکان، ئێستیفانیان گرت و بردیان بۆ لای کاهێنی گەورەو پێشەوا یەهوودیەکانی دیکە. دوایی شایەتانی درۆیی دیکەش هاتن و بوختانیان لێدا.
کاهێنی گەورە لە ئێستیفانی پرسی: «ئایا ئەو قسەیەی کە ئەو خەڵکە سەبارەت بە تۆ ئەیڵێن ڕاستە؟» ئێستیفان بۆ وڵام دانەوە بەم پرسیارە بە وردی قسەی لەگەڵ کاهێنی گەورە کرد. ئەو وتی کە خوا لە زەمانی براییم تا عیسا، کارهایێکی زۆر گەورەی لەبۆ یەهوودیان ئەنجام داوە، بەڵام ئەو قەومە بارها لاساریان کردووە. ئێستیفان بەوانی وت: « ئێوە قەومێکی کەللەڕەق و سەبارەت بە خوا سەرکێشن. ئێوە هەمیشە ڕۆحی قۆدووستان ڕەت کردووە، دروست هەر وەکوو باوکەکانی ئێمە کە خوایان ڕەت کردووە و ئەنبیاکانی خوایان کوشتووە. بەڵام ئەو کارەی کە ئێوە کردتان زۆر خراپتر بوو، ئێوە مەسیحتان بە قەتڵ گەیاند!»
ئەو کاتە که پێشەوا ئایینیەکان ئەم وتارەیان بیست، زۆر تووڕە بوون، گوێی خۆیان گرت و هاواریان کرد. ئەوان ئێستیفانیان برده دەری شار وبەردبارانیان کرد تابمرێت.
ئێستیفان لەو حاڵە کە گیانی ئەدا هاواری ئەکرد: «ئەی عیسا! ڕۆحم قەبووڵ کە.» ئینجا چۆکی دادا و دووبارەش هاواری کرد: «ئەی خواوەند ئەم گوناحەیان لێ مەگرە» و گیانی سپارد.
ئەو ڕۆژە زۆرکەس لە خەڵکی ئۆرشەلیم دەسیان بە ئازار و ئەزیەتی ڕێڕەوانی عیسا کرد و ئیماندارەکان چوون بۆ وڵاتانی دیکه. بەڵام بە هەموو ئەم ڕووداوانەیش، ئەوان بۆ هەر شوێنێک ئەچوون، سەبارەت بە عیسا مۆوعێزەیان ئەکرد.
یەکێک لە شاگردەکان عیسا بە ناوی فیلیپۆس لەگەڵ زۆربەی ئیماندارەکان، لە کاتی ئازار لە ئۆرشەلیم هەڵاتبوو. ئەو چووە سامێرەو لەوێ سەبارەت بە عیسا مۆوعێزەی کرد و زۆر لە خەڵکی ئەوێ ڕزگار بوون. ئینجا ڕۆژێک فریشتەیێک لە لایان خوا بە فیلیپۆس دەستووری دا که بڕواته جادەیێک له نێو بیابان. کاتێک کە لە نێو جادەکە بوو، یەکێک لە سەرۆکە گەورەکانی حەبەشەی بینی کە به ئەڕابەکەی خۆی سەفەری ئەکرد. ڕۆحی قۆدووس بە فیلیپۆسی وت کە بچێتە لای ئەو پیاوە و قسەی لەگەڵ بکات.
کاتێک فیلیپۆس بە ئەڕابەکە نزیک بوو، بیستی کە ئەو کەسە حەبەشیە بەشێک لەکتێبی ئەشعیای نەبی ئەخوێنێتەوە. ئەو بەشەی کە ئەڵێت «هەر وەکوو مەڕێک کە بۆ سەربڕین ئەیبەن و بەرخێک کە لەژێر دەستی کوڵک چنەکەی بێ دەنگە، هیچ وتەیێکی نەگوت. بەرانبەر بە ئەو عادڵ نەبوون و ڕێزیان نەگرت. ئەوان کوشتیان.»
فیلیپۆس لەو کەسە حەبەشیە پرسی: « ئایا لەوەی کە ئەیخوێنیتەوە تێ ئەگەی؟» حەبەشیەکە وڵامی دا: «نە. من ناتوانم تێبگەم مەگەر کەسێک بۆمی شی کاتەوە. تکایە بێ و لای من دانیشە. ئایا ئەشعیا ئەمەی سەبارەت بەخۆی وتووە یا کەسێکی دیکە؟»
فیلیپۆس چووە نێو ئەڕابەکەو لای دانیشت، ئینجا بۆ ئەو حەبەشیە شی کردەوە کە ئەشعیا ئەو بەشەی سەبارەت بەعیسا نووسیوە. فیلیپۆس زۆرلە بەشەکانی وتەی خوای بۆ شی کردەوە و پەیامی ئێنجیلی عیسای پێ گەیاند.
لەو حاڵە کە فیلیپۆس و ئەو پیاوە حەبەشیە ئەڕۆیشتن، گەیشتنە بیرۆکێکی ئاو. پیاوە حەبەشیەکە وتی: «بڕوانە لەوێ ئاو هەیە! ئایا ئەکرێت لێرا تەعمید بگرم؟» وبە خزمەتکارەکەی دەستووری دا تا ئەڕابەکە بوێستێنێت.
کەوابوو ئەوان چوونە ناو ئاوەکە و فیلیپۆس ئەو پیاوە حەبەشیەی تەعمید دا. کاتێ کە لە ئاو هاتنە دەر، لەپڕا ڕۆحی قۆدووس فیلیپۆسی بردە شوێنێکی دیکە. فیلیپۆس لەوێ بە ئامۆژگاری سەبارەت بە عیسا بەردەوام بوو.
پیاوە حەبەشیەکە درێژەی دا بە سەفەرەکەی خۆی و بەرەو ماڵەوه چوو. ئەو بە ناسینی عیسا دڵخۆش بوو.
چیروکێ وەرگیراوە له کتێبی موقەددەس: کتێبی کرداری ڕەسوولان فەسڵی ۶تا۸
رایگان برای استفاده، اقتباس و اشتراکگذاری تحت مجوز باز (CC BY-SA 4.0).